سوپای پاسدارانی ئێران: چەکە هێرشبەرەکانمان لە هی ئەمریکا باشترن
عەمید حوسێن موحیبی، گوتەبێژی سوپای پاسداران، ڕایگەیاند: "لە ڕووی چەکی هێرشبەر و بەرگرییەوە دۆخمان لە هی ئەمریکا زۆر باشترە."
بەپێی میدیاکانی ئێران، موحیبی لە لێدوانێکدا گوتی کە جەنگاوەرانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە هەوڵ و کۆششێکی زۆرەوە بەرگری لە سنوورەکانی ئێران لە کەناراوەکانی باشوور و دوورگەکانی کەنداوی فارس دەکەن.
موحیبی گوتی: "ئەو ئاگرە بەهێز، گشتگیر و وێرانکەرەی هێرشبردن و بەرگری کە سوپای پاسدارانی ئێران بۆ داخستنی گەرووی هورمز بە ڕووی دوژمن و هاوپەیمانەکانیدا، دروستکردنی گوشار لەسەر ئابووریی ئەمریکا و بەرگریکردن لە یەکپارچەیی نیشتمانی و خاکی ئێران ئەنجامی دەدات، بەرگرییەکە کە وەسف ناکرێت."
موحیبی جەختی لەوە کردەوە کە لە ئاسمانی گەرووی هورمزدا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دوژمن بە سەرکەوتوویی ڕاو کراون و ژمارەیەکی زۆریان تێک شکێنراون، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمە هێزی تەکنەلۆژیی زۆر گرنگی هێزە چەکدارەکانی ئێران نیشان دەدات.
موحیبی گوتیشی: "بەرهەمهێنانی مووشەکی سوپای پاسدارانی ئێران بە هیچ شێوەیەک نەوەستاوە و لە ڕووی مووشەک و چەکی هێرشبەر و بەرگرییەوە دۆخمان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زۆر باشترە. دەتوانین بڵێین ئەوان تووشی کەمبوونەوەی چەکی ستراتیژی بوون، بەڵام ئێمەش بە دڵنیاییەوە دەتوانین بڵێین کە نە تووشی کەمبوونەوە بووین و نە تووشیش دەبین، لە هەمان کاتدا ڕۆژ بە ڕۆژ هێز، وردیی پێکان و کاریگەریی وێرانکەری مووشەکەکانمان زیاتر دەکەین." (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کۆمیساری بازرگانیی یەکێتیی ئەورووپا مارۆش شیڤکۆڤیچ، ڕایگەیاند کە دژی پێشنیازە نوێیەکەی ئەمریکان بۆ سەپاندنی باجی گومرگی تا ڕێژەی لەسەدا ٣٥، و داوای لە ئیدارەی واشنتۆن کرد پابەند بێت بە ڕێژەی پێناسەی لەسەدا ١٥ کە پێشتر لەسەری ڕێککەوتبوون.
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لە تەنگەی هورمز ٢ نەوتهەڵگر بەر مین کەوتن و تەقینەوە.
ژمارەی قوربانییەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٤ هەزار و ٧٧٢ شەهید و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٦ هەزار و ٢٩٨ بریندار.