پەرلەمانتارانی کورد دانیشتنی پەرلەمانیان بایکۆت کرد

پەرلەمانی عێراق، بەبێ ئامادەبوونی پەرلەمانتارانی کورد دەنگی لە سەر یاسای کورتهێنانی دارایی دا.
بەهۆی ئەو یاسایە ئیتر بەغدا ٣٢٠ ملیار دینارەکەی مانگانە نانێرێت کە حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە بەشێکی مووچەی فەرمانبەرانی پێ دابین دەکرد و پێشتریش ههولێر و بهغدا لهسهری رێككهوتبوون.
پێش لە دەستی پێ کردنی دانیشتنەکە ئالۆزی لە سەر هەبوو و دوای ماوەیەکی زۆر گفتوگۆ کردن، بەربەیانی پەڕلەمانتارانی شیعە، سوننە و کورد چوونە هۆڵی کۆبوونەوە.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا زۆربەی پەرلەمانتاران و پەرلەمانتارانی کورد بەشداری کۆبوونەوەکە بوون. چونکە رێککەتن کرابوو کە دەنگ لە سەر ئەو خالە نادرێت. بەڵام پەرلەمانتاران لە سەر ئەو خالە دەنگیان دایەوە و لە نێوان پەرلەمانتارانی کورد و پەرلەمانتارانی دیکە شەڕە قسە دروست بوو و پەرلەمانتارانی کورد کۆبوونەوەیان جێ هشت.
بەپێی ئەو پرۆژەیاسایە کە پەسەند کرا و بووە یاسا؛ بۆ ئەو ٣ مانگەی کۆتایی ئەمساڵ، حکومەتی عێراق دەتوانێت ١٢ تریلیۆن دینار لە ناوخۆی عێراق قەرز بکات، بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی.
بە وتەی بەرپرسانی عێراق؛ پێش بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا داهاتی مانگانەی عێراق نزیکەی ٦ ملیار دۆلار بوو، بەڵام ئەو داهاتە لە ماوەی ئەم ساڵدا بۆ نزیکەی نیوەی دابەزیوە.
دەقی ئەو ماددەیانە:
"پشکی هەرێمی کوردستان لە کۆی خەرجیی فیعلی (خەرجییە بەردەوامەکان و خەرجیی پرۆژە سەرمایەگوزارییەکان) دیاریدەکرێت دوای دوورخستنەوەی خەرجییە سیادییەکانی سنووردار بە یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی کۆماریی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٩، بەمەرجێک حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند بکرێت بە رادەستکردنی پارەی نەوتی هەناردەکراو لە هەرێمی کوردستانەوە، کە تەنیا کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) دیاری دەکات، هەروەها (رادەستکردنی) داهاتە نانەوتییەکانی فیدراڵی، لە حاڵەتی پابەندنەبوونی هەرێم، نابێت خەرجییەکە بدرێتە هەرێم، ئەوەی سەرپێچی لەو ماددەیە بکات، بەرپرسیارییەتی یاسایی هەڵدەگرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە پارێزگای سێرت شەڕەقسەی نێوان منداڵەکان گۆڕا بە شەڕی چەکداری لە نێوان خانەوادەکان. لە ئەنجامی رووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیش بە سەختی بریندار بوو.
لە سێرت ٣ منداڵ کەوتنە ناو ڕووباری کەزەر و بێسەروشوێن بوون. منداڵێک توانی بە تەنیا لە ئاوەکە دەربچێت و منداڵێکی دیکەش بە هاوکاری تیمەکان ڕزگارکرا، بەڵام منداڵێکی دیکە تا ئێستا بێسەروشوێنە.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ئەمساڵیش دەستی بە چالاکییەکانی بۆ ڕێکخستنی بەرنامەکانی فێرکردنی نوێژ بە منداڵەکان کرد.
بزووتنەوەی بانگەوازی و گەنجایەتی کە هەموو مانگێک لە پارکێکی دیاربەکر بەرنامەیەک ڕیکدەخات لە پارکی تەمای دیاربەکر بەرنامەی ڕێکخست.