شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتیی هودا پار سەبارەت بە پرسی کوردی راگەیاند، "لەبەر ئەوەی قەندیل و پارتی دەم ئیرادەی خۆیان لە دەستی خۆیاندا نییە، وا دەکات بە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم پرسە لە ڕێگەی ئەوانەوە ئەنجامێک بە دەست نەهێت. پرۆسەیەک کە لە ڕێگای قەندیل و پارتی دەم و ئیمرالیەوە ئەنجام بدرێت ناتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت."
شازاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتیی هودا پار سەبارەت بە راگەیەندراوەکانی دەولەت باخچەلی سەرۆکی گشتیی مەهەپە لەبارەی ئۆجالان و پرسی کورد لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە.
دەمیر ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم بانگێشتە راگەیەندراوێک نییە کە بە جارێکدا ئەنجام درابێت و پێشتر ئامادەکاری بۆ کراوە.
"لە ئێستادا ناڕوونی هەیە، نادڵنیایی هەیە"
دەمیر وتی، "ئەم لێدوانە (بانگەوازەکەی باخچەلی بۆ ئۆجالان) بۆ هەموویان شتێک وەک بەیاننامەی کۆتایی بوو. ئەمە تەنها شتێک نییە کە باخچەلی خۆی بڕیاری دابێت. ئێمە بەو شێوەیە نایبینین. پێویستە هەست بەوە بکەین کە ئیرادەی دەوڵەت یان ئیرادەی حکومەت لە پشت ئەم بابەتەدا هەیە. لەم خاڵەدا دەوڵەت هێشتا بە ڕوونی باسی لەوە نەکردووە کە لە راستیدا دەیەوێت چی بەدەستبهێنێت و دەیەوێت چی بکات. لە راستیدا پێویستی بە راگەیاندنی مەبەستی بانگەوازەکان و ئەو هەنگاوانەی کە گیراونەتەبەر، هەبووە بۆ ئەوەی خەڵک و کۆمەڵگا بە ڕوونی تێبگەن کە دەوڵەت یان حکومەت هەوڵی چی دەدات. لە ئێستادا ناڕوونی هەیە، نادڵنیایی هەیە کە تورکیا هەوڵی چی دەدات، حکومەت دەیەوێت چی بکات، دەیەوێت بەرەو کوێ بڕوات، نادڵنیایی جدی لە کۆمەڵگادا هەیە، پرسیار لە مێشکی خەڵکدا هەیە."
"پێویستە حکومەت بە شێوەیەکی شەفافانە لەگەڵ خەڵکدا باسی بکات کە دەیەوێت چی بکات"
دەمیر ئاماژەی بەوە کرد کە پێشتریش زۆرجار رامانگەیاندووە کە دەبێت قۆناغی چارەسەری جێبەجێ بکرێت و ئاشتی مسوگەڕ بکرێت و دواتر وتی، "لەم خاڵەدا ئێمە هێشتا لەو شوێنەداین کە وەستاوین. هەندێک سەختی هەیە، هەندێک کێشە هەیە، هەندێک هەنگاو پێویستە بنرێت. پێویستە حکومەت بە ئاشکرا لەگەڵ ڕای گشتی باسی بکات کە هەوڵی چی دەدات و دەیەوێت چی بکات، بە شێوەیەکی شەفاف، زانیاری بداتە لایەنە سیاسییەکان لەم خاڵەدا، بۆ ئەوەی لایەنە سیاسییەکان بتوانن پشتگیری حکومەت بکەن لەسەر ئەو پرسانەی کە لە بە سوودی تورکیان و ڕۆشنگەری حکومەت لەسەر ئەو پرسانە بکات کە بە سوودی تورکیا نین، با هەوڵی نیشاندانی راستییەکان بدات."
"قەندیل یان پەکەکە بەخۆیان بەڕێوبەرایەتی خۆیان ناکەن"
دەمیر ئاماژەی بەوە کرد کە دیار نییە بانگێشتەکانی دانانی چەک چۆن ئەنجامێکی دەبێت و دواتر وتی، "لە لێدوانەکانی پەکەکەدا بە ڕوونی دەرکەوت کە ئیرادەی دانانی چەک لە قەندیل بووە، تەنانەت ئۆجالانیش لەم کاتەدا لە پێگەی بڕیاردا نییە و متمانەیان بە بانگەوازەکەی مەهەپە نییە. بۆیە دەبێت ئەوە دووپات بکەینەوە کە لە یەکەم ڕۆژەوە گوتمان. تارەکانی قەندیل یان پارتی لە دەستی خۆیاندا نین. خۆیان بڕیاری خۆیان نادەن. پێکهاتەیەکی فرە بەشەیی هەیە. وەک چۆن کەسانێک هەن کە تارەکانیان لە دەستی ئەمریکادایە، ئەوانیش هەن کە لە دەستی ئیسرائیلدان، ئەوانەی لە دەستی سوریادان و ئەوانەی لە وڵاتانی جیاجیادان. یەک پارچە نییە. ئەستەمە پێشبینی ئەوە بکەین کە چۆن بڕیارەکانیان دەدەن. هەر پێکهاتەیەک فشارێکی زیاتریان لەسەر دروست بکات و کاریگەرتر بێت، پێدەچێت ئەوەی دەیڵێن بیکەن. هەر دەوڵەتێک یان پێکهاتەیەک هێز و دەسەڵاتی زیاتری بەسەریاندا هەبێت، ئەوان ئەوەی دەیڵێن دەیکەن. بۆیە ئەمە بڕیارێک نابێت کە بۆ بەرژەوەندی وڵات بدرێت و پێمان وانییە ئەمە بۆ بەرژەوەندی وڵات بێت. بەڵام دواجار لە ماوەی ٤٠-٥٠ ساڵی رابردوودا بە ڕوونی ئەزموونمان کردووە و پێکەوە بینیمان کە ئەم پرسە بە شێوازی چەکداری چارەسەر ناکرێت. چارەسەری ئەم پرسە لە ڕێگەی میتۆدی چەکدارییەوە نییە، ناونیشانی چارەسەرەکە دامەزراوەی سیاسی و پەرلەمان و عەقڵی ساغ و هێنانە پێشەوەی ئیرادەی گەلە."
دەمیر ئاماژەی بەوە کرد کە پێدانی مافەکانی گەلی کورد و دامەزراندنی دادپەروەری یان برایەتی و یەکێتی و یەکسانی نابێت پابەندی هیچ مەرجێک بکرێت و دواتر وتی، "توخمە چەکدارەکان، پەکەکە یان هەر کەسێکی تر، وایکردووە ئەم کارە زیاتر بخایەنێت و خوێنی زیاتری لێبکەوێتەوە. دوای ٤٠-٥٠ ساڵ ئەزموون، وتنی ئەوەی کە چارەسەری ئەم کێشەیە شێوازی چەکدارییە، بەڕاستی فێرنەبوونە لەو ئازارەی تا ئێستا ئەزموون کراوە."
"وا دیارە هیچ وانەیەک لە قۆناغی پرۆسەی چارەسەری وەرنەگیراوە"
دەمیر لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە پرۆسەی چارەسەری کرد پێشتر ئەزموون کرا بووە هۆکاری پرسەکە بگاتە ئاستەکانی زۆر خراپتر و دواتر وتی، "بەو پێیەی ئەو هۆشدارییانەی لەو کاتەدا دەماندا لەبەرچاو نەگیرا، شێوازە ئەمنییەکان هاتنە پێشەوە و مەسەلەکە گەیشتە قۆناغێکی زۆر خراپتر. ئێستا دەردەکەوێت کە هیچ وانەیەک لەو قۆناغە وەرنەگیراوە. ئەم میللەتە لەو سەردەمەدا ئازارێکی زۆری بەخۆوە بینی. لە راستیدا دۆخێکی ناڕوونە کە لەو کاتەوە هیچ هەنگاوێک نەنراوە و ئێستا لەناکاو و لە ماوەی هەفتەیەکدا لێدوان لە بەرزترین گۆڕەپانەوە دەخرێتەڕوو و پێدەچێت هەنگاوی جددی بنرێت. دۆخێکە پێویستی بە ڕوونکردنەوە هەیە و بە ڕوونی ئاشکرای دەکات کە مەبەست لێی چییە."
"هەموو ئەو هەنگاوانەی کە دوای ئەم ماوەیە دەگیرێن پێویستە ئیندێکس بکرێن بۆ چارەسەری"
دەمیر لە بەردەوامی ئەم پرسیارانەی کرد، "ئایا دڵسۆزی هەیە یان نا؟ ئایا بەڕاستی مەبەستی حکومەت ئەوەیە ئەم پرسە چارەسەر بکات؟ ئایا دامەزراندنی دادپەروەرییە؟ ئایا مەبەستێکە هەنگاوی پێویست بنێت بۆ ئەوەی کۆمەڵگای کوردیش لەم وڵاتەدا هەمان هەست بکات، یان پرۆسەیەکە کە دەخوازرێت دەستپێشخەری بکرێت یان هەنگاو بنێت لەژێر فشاری فاکتەری جیاواز و پاڵنەری جیاوازدا؟" کردەوە و دواتر وتی:
"چونکە وەک دەزانرێت پرسی غەززە و پرسی لوبنان دیارە. ئێمە دەزانین کە ئەمریکا، ئینگلتەرا و ڕۆژئاوا، ئیمپریالیزمی جیهانی، بە یەکگرتن لەگەڵ سەهیۆنیزم هەوڵی دروستکردنی پڕۆژەی زۆر جددی لەم جوگرافیایەدا دەدەن. ئێمە دەزانین کە ئەوان هەوڵی دابەشکردنی وڵاتان و لەناوبردنی بەشێکیان و دیزاینکردنەوەی ئەم جوگرافیایە دەدەن کە بێگومان ئەمەش مەترسییەکی جددییە. تورکیاش لەم هەڕەشەیەدایە. جێگای خۆشحاڵییە کە ئەم هەڕەشەیە دەستنیشان کراوە. لەم خاڵەدا، ئایا بەڕاستی ئەو هەنگاوانەی مەبەست لێی هەڵگیراون یان ئەو بانگەوازانەی بەناوی پرۆسەی چارەسەرییەوە دەکرێن، ئامانجیان چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە؟ یان هەندێک خۆپارێزی و هەندێ هەنگاو و هەڵوێستێکن بۆ نەهێشتنی ئەو مەترسیانەی سەر جوگرافیای ئیسلامی و ئەو قەیرانە سیاسی و سەربازییەی کە باسی لێوە دەکرێت؟
لە ئەنجامدا ئێمە بە تەواوی نازانین لە ئێستادا چی دەکرێت. ئایا هەڵوێستگرتنە بەرامبەر بەو پێشهاتانەی لەم جوگرافیایەدا ڕوودەدەن؟ ئایا هەنگاوێکی زۆرەملێیە یان هەنگاوێکە بۆ ئەوەی بەڕاستی کۆتایی بەو پرسە بهێنرێت؟ ئەمە بە تێپەڕبوونی کات دەبینین.
هەروەها حکومەت پێویستی بەوەیە دڵسۆزی نیشان بدات و ڕای گشتی ئاگادار بکاتەوە و ئاشکرای بکات کە دەیەوێت چی بکات بەشێوەیەکی شەفاف و ڕوون. ئەوا ئێمە بە ڕوونی ئامادەین هەرچییەک بەشی خۆمان بێت بیکەین. ئێمە وەک هودا پار، ئامادەین هەموو بەرپرسیارێتییەکانمان بۆ برایەتی، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بۆ یەکڕیزی، چ لە ڕووی دەستووری و چ لە ڕووی یاساییەوە، و لە چارەسەرکردنی کێشەکان بە میتۆدی مەدەنی جیاواز، لە ئەستۆ بگرین.
تا ئێستا هەمیشە ئەم بەرپرسیارێتییەمان لە ئەستۆ گرتووە. ئێمە لە دڵەوە دەمانەوێت ئەم پرسە چارەسەر بکرێت. ئەم بابەتە هەستیارترین پرسی وڵاتە. هیچ کەس مافی ئەوەی نییە ئەم خاڵە هەستیارەی کۆمەڵگا بخزێنێت، ئازاری پێبدات، یان خراپ بەکاریبهێنێت. ئێمە لەم خاڵەدا زۆر دڵتەنگین. ئازارێکی زۆر هەبووە و نابێت ئەمە خراپ بەکاربهێنرێت. هەموو ئەو هەنگاوانەی کە لە دوای ئەم ماوەیە دەگیرێن، دەبێت چارەسەرکردن بێت. ئێمە دەزانین کە هەر هەنگاوێک بۆ دەستکاریکردنی کۆمەڵگا، بۆ تێپەڕاندنی پرۆسەکە، یان وەک ڕەفڵەکسێکی کاتی، ئازارەکان قووڵتر دەکاتەوە و کێشەکە هێندەی تر لێک نەبڕاوەتر دەکات."
"لە کاتێکدا ڕەنگە کەسانێک هەبن کە بیانەوێت شوێنکەوتووی قەندیل بن، بەڵام لەوانەیە کەسانێک هەبن کە بیانەوێت شوێنکەوتووی ئیمرالی بن"
شاهزادە دەمیر لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە چاوەڕوانی هەڵوێستی پارتی دەم لە قۆناغەدا دەبن و دواتر وتی، "لە یەکەم لێدوانەکانەوە تێدەگەین کە ئەوانیش سەرلێشێواو بوون. رایانگەیاند کە ئامادەن هەموو جۆرە پشتگیرییەک بۆ ئەو هەنگاوانە بکەن کە پێویستە بنرێت، هەروەها رایانگەیاند کە هیچ ئیرادەیەکیان نییە، و ئیرادەی ڕاستەقینە ئیمرالی بووە. ئەمە لێدوانێکی دژبەیەکە. تا ئێستا بینیومانە کە ئەوانیش پێکهاتەیەکی فرە سەریان هەیە. لە کاتێکدا ڕەنگە لە نێویاندا هەندێک هەبن کە بیانەوێت شوێنکەوتووی قەندیل بن، بەڵام ڕەنگە هەندێکیش هەبن کە بیانەوێت شوێنکەوتووی ئیمرالی بن. هەروەها لەوانەیە کەسانێک هەبن کە بیانەوێت لە نزیکەوە لە پەیوەندی سیاسی و حکومەت لە تورکیادا مامەڵە بکەن. بۆیە ناتوانین پێشبینی ئەو لێدوانانە بکەین کە دەیدەن و ئەو هەنگاوانەی دەیگرنەبەر و چۆن بەشداری لەم پرۆسەیەدا دەکەن."
"پرۆسەیەک کە لە ڕێگای قەندیل و پارتی دەم و ئیمرالیەوە ئەنجام بدرێت ناتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت"
دەمیر وتی، "ئەوەی کە قەندیل و پارتی دەم ئیرادەی خۆیان نییە، بە شێوەیەکی جددی قورس دەکات بە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم پرسە لە ڕێگەی ئەوانەوە بگەینە خاڵێک. لە ڕاستیدا وا دەکات کە مەحاڵ بێت. ئەمەمان لە تاقیکردنەوەکانی پێشوودا بە ڕوونی بینی. بەو پێیەی ئیرادەی خۆیان نەبوون، هەموو ئەو پرۆسانەی لە ڕێگەی ئەوانەوە ئەنجام دەدرێن، لە ئەنجامدا ئاژاوە و ئازار و خراپتربوونی شتەکان بوون. لەسەر بنەمای ئەمەش دەتوانین بڵێین کە پرۆسەیەک کە لە ڕێگای قەندیل و پارتی دەم و ئیمرالیەوە ئەنجام بدرێت ناتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت. هیچ سوودێکی نییە کە لە دووبارە کردنی ئەزموونی ئەزموون کراو. لێرەدا دەبێت دڵسۆزی هەبێت."
"هەموو ئەو پێکهاتە سیاسیانەی کە لەناو کۆمەڵگای کوردیدا هەن، پێویستە هەموویان وەک موخاتەب وەربگیرێن و دەبێت عەقلێکی هاوبەش هەبێت"
دەمیر ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر حکومەت یان دەوڵەت بەڕاستی بیانەوێت ئەو پرسە چارەسەربکەن، هیچ سوودێکی نییە موزایەدە لەگەڵ هیچ کەسێکدا بکەن، و رایگەیاند، ئەو هەنگاوانەی کە دەبێ بگیرێن و چی پێویستە بکرێت ڕوون و ئاشکرایە.
دەمیر لە بەردەوامی وتی، "ئەگەر هەنگاو هەیە کە پێویستە لە هەر بوارێکدا بنرێت، جا یاسایی بێت، دەستووری بێت یان بە شێوەیەکی تر، پێویستە حکومەت ئەو هەنگاوانە بنێت. پێویستە بە ڕوونی قبووڵی بکەن کە ئەگەر پێکهاتەیەک، دامەزراوەیەک، شوێنێک هەبێت کە پێویست بکات قسەی لەسەر بکرێت، ئەوە کۆمەڵگای کوردییە. کۆمەڵگای کوردی تەنها یەک پێکهاتە نییە. هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە خۆی وەک نوێنەری تەواوەتی کۆمەڵگای کوردی دەرببڕێت و گوشار بەو ئاراستەیە دروست بکات. هەموو ئەو پێکهاتە سیاسیانەی کە لەناو کۆمەڵگای کوردیدا هەن، پێویستە هەموویان وەک موخاتەب وەربگیرێن و دەبێت عەقلێکی هاوبەش هەبێت. وەک ئاماژەم پێدا، لەم خاڵەدا هەنگاوی یەکەم، تاقیکردنەوەی دڵسۆزی هی حکومەتە. حکومەت نابێت دانوستان لەگەڵ هیچ کەسێکدا بکات سەبارەت بە ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ. ناتوانیت ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکانی کەسێک بسەنیتەوە تەنها لەبەر ئەوەی چەکی دانەنێت، یان ناتوانیت بەردەوام بێت لە نکۆڵیکردن لەو ماف و ئازادییە بنەڕەتیانەی کە پێت نەداوە، تەنها لەبەر ئەوەی چەکی دانانێت. ئەگەر شتێک ماف بێت، پێویستە بدرێت. مافەکان نابێت بە هیچ شێوەیەک مەرجێک بخرێنە ژێر کاریگەرییەوە."
"هودا پار هەموو بەرپرسیارێتییەکانی خۆی سەبارەت بە یەکێتی و یەکڕیزی و برایەتی تورکیا تا ئێستا جێبەجێ کردووە"
دەمیر لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە وێنەیەکی زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار کە لە مەلازگرد گیرابوو بووە هۆی موناقەشەیەکی بێ واتا و دواتر وتی، "هودا پار و سەرۆکی گشتیی هودا پار بەڕێز زەکەریا پێکهاتەیەکن کە لە ناوەندی سیاسەتی تورکیادان، سیاسەتێکی زۆر جددی و چارەسەری قەناعەتپێکەر پێشکەش دەکەن و بە ڕوونی نیشانیان داوە و سەلماندوویانە کە ئیرادەیەکی جددی و هێزێکی بنیاتنەرن لە چارەسەرکردنی کێشەکانی تورکیادا. بۆیە ئەو کۆمێنتانەی کە دەکرێن زیانبەخشن. ئەوانەی ئەو تێڕوانینە دروست دەکەن ئەو پێکهاتانەن کە نایانەوێت تورکیا بچێتە ناو پرۆسەی چارەسەرکردنی کێشەکانییەوە. بۆچی؟ هودا پار هەموو بەرپرسیارێتییەکانی خۆی سەبارەت بە یەکێتی و یەکڕیزی و برایەتی تورکیا تا ئێستا جێبەجێ کردووە. هەروەها سیاسەتێکی زۆر بنیاتنەری لەبارەی پرسی کوردەوە خستەڕوو. لە هەموو بابەتەکانی تردا، چ سیاسەتی ناوخۆ بێت یان پێشهاتە دەرەکییەکان، هەڵوێستێکی یەکگرتوو و بنیاتنەر و ئەرێنی خستەڕوو. بەو هەڵوێست و لێکتێگەیشتنە سیاسییەی کە خستوومانەتە پێشەوە، دەرکەوتووە کە پارتەکەمان دەبێ لە ناوەندی سیاسەتی تورکیادا بێت."
"هەموو لایەنەکان و بێگومان هودا پار موخاتەبی ئەم بابەتەن و دەبێت بن"
دەمیر لە بەردەوامی باس لە قسەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا ئەردۆغان کرد کە وتبووی، "هیوادارین پەنجەرەی مێژوویی دەرفەت نەکرێتە قوربانی بۆ حیساباتی کەسی" و وتی، "ئێمە هەر پرۆسەیەک کە خزمەت بە چارەسەر بکات، وەک دەرفەتێکی بەنرخ و مانادار دەبینین کە نابێت لەدەست بدرێت. چارەسەری ئەم پرسە پەرلەمانە، دامەزراوەی سیاسییە. بە شێوەیەکی سروشتی هەموو ئەو لایەنانەی کە لە چوارچێوەی دامەزراوە سیاسییەکەدا کاردەکەن و بێگومان هودا پار، موخاتەبی ئەم بابەتەن و دەبێت ببن. دەبێت چالاکانە بەشدار بن. بێگومان هەموو لایەنە سیاسییەکانی دیکەش دەبێت. بەدڵنیاییەوە قسەکردن لەسەر بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان چارەسەری نابێت و ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی هەر لە سەرەتاوە پرسەکە شکست بهێنێت و بکەوێتە بنبەست. لە ڕاستیدا ئەو پرۆسەیەی کە لە ڕابردوودا ڕوویدا، بە ڕوونی دیارە. پاشان، پێویستە وانەی جددی لەو پراکتیزە و ئەزموونانە وەربگیرێت کە لەو کاتەدا خراوەتەڕوو. ئەگەر ئەم وانانە وەرنەگیرێن و هەمان مەنتیقە پەیڕەو بکرێ، ئەوە حەتمی دەبێت کە بگەینە هەمان ئەنجام و گەیشتن بە هەمان خاڵ. هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە ئەم کارە بکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عەزیز تەکدال یەکێک لە خزمەکانی خوالێخۆشبوو فەسیح گولەر ئەندامی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا باسی لەوە کرد کە لەگەڵ ئەوەی ٤ ساڵ بە سەر کۆچی دواییەکەی تێپەڕیوە بەڵام ئێشی کۆچی دوایی مامۆستا هێشتا تازەیە.
مامۆستا جەوهەر عبدالله کە لە هەولێرەوە بەشداری لە ٧مین دیداری زانایان کردبوو وتی، "خەلک تەواو لە دین تێنەگەشتووە. ئەگەر تەواو لە دین تێبگات ئەو فەسادیەی بڵاو ناکات، گوناه ناکات، جوێن نادات، زوڵم و غەدر ناکات."
نووسەر و سیاسەتمەداری کورد ئیبراهیم گوچلو سەبارەت بە هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر شنگال دەست نیشانی کرد، ئامانجی پەکەکە رێگری کردنە لە جووڵانەوەی کوردەکان و ئەو هێرشانە یەکەم جار نین کە ئەنجام دەدرێن.
رەدیف مستەفا یەکێک لە سیاسەتمەدارانی کوردی سوریا کە بەهۆی ستەمی پەکەکە رایکردوە و پەنای بە تورکیا بردوە دەست نیشانی کرد، پەکەکە/پەیەدە لە هەموو شوێنێک کە بوونی هەیە مافی ژیان بۆ هیچ یەکێک لە رێکخراوەکانی کورد ناناسێت.