پەیامی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بۆ هەفتەی مەولدی "تێگەشتن لە پێغەمبەر و ژیان بە پێی سوننەتەکەی"

وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بەهۆی هەفتەی مەولدی "تێگەشتن لە پێغەمبەر و ژیان بە پێی سوننەتکەی" پەیامێک بە ناونیشانی "شیفای مرۆڤایەتی خۆشەویستی و ئەڤینی پێغەمبەر" بڵاو کردەوە.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە هەموو ساڵێک لە ژمارەیکی زۆر شاری باکووری کوردستان و تورکیا بەرنامەی مەولد ئامادە دەکات بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرنامەکان ئەنجام نەدران.
هەروەها هەموو ساڵێک بەرنامەکە بە ناونیشانێک ئامادە دەکرێت و لە کۆتایی بەرنامەکەدا پەیامێک بڵاو دەکرێت.
تەواوی دەقی پەیامەکەی وەقفی ئەنڤیندارێن پێغەمبەر بۆ بەرنامەی مەولدی ئەمساڵ:
پەیامی وەقفەکەمان بۆ هەفتەی مەولدی تێگەشتن لە پێغەمبەر و ژیان بە پێی سوننەتەکەی
شیفای مرۆڤایەتی خۆشەویستی و ئەڤینی پێغەمبەر
حەمد بۆ الله-ی پەروەردگاری جیهانییە. سەلات و سەلام بۆ بەندەکەی، پێغەمبەرەکەی حەزرەتی موحەممەد (صلی الله علیه و سلم) و ئەهلی بەیتەکەی و یارانی بژاردەی بێت.
١) شیفای مرۆڤایەتی خۆشەویستی و ئەڤینی پێغەمبەرە.
هیچ نەخۆشیێک نییە کە دەرمانەکەی لە ناو دەرمانخانەی حەزرەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) نەبێت کە جوانترین نموونەیە کە بە وەحی هاتووە. دەرمانی دڵی رووحەکانی بێگانە لە بەرامبەر فترەتی ئەو دڵانەی بەهۆی نەبوونی مەعنەویات ڕەش بوونەتەوە؛ کردنی حەزرەتی پێغەمبەر بە نموونە و پەیڕەوی کردنی رێگاکەیە. تا کاتێک ئەوی نەکەینە بە نموونە ئارامی و خۆشی بۆ مرۆڤایەتی ناهێت. ئایەتی "سوێند بە خودا بە راستی لە پێغەمبەری خودادا بۆ ئێوە سەرمەشقی و پێشەوایەتی چاک هەیە بۆ کەسێک بە هیوای خودا و ڕۆژی دوایییە و زۆر یادی خودا دەکات." (الأحزاب، ٢١) نیشانەیەکی جوانی ئەم بابەتەیە.
ئەو، بەهشتی مرۆڤایەتی لە دوو دونیا؛ ئەحمەی مەحموود و موحەممەدی موستەفایە.
٢) دەرمانی نەخۆشیەکانی ماددی و مەعنەوی خۆشەویستی و ئەڤینی پێغەمبەرە.
سەرچاوەی نەخۆشییەکانی کە مرۆڤەکان عاجیز دەکەن و تەواوی دەرد و پەتاکان؛ زۆر خواردن، پەیڕەوی نەکردن لە خۆراکی حەلال و خاوێن، پێشڵ کردنی خاوێنکارییە. حەدیسی حەزرەتی پێغەمبەر کە فەرموویەتی، "نەزافەت لە ئیمانە" تەنها بۆ نەخۆشیەکانی ماددی نییە و هەروەها بەڵگەیەکی تەندروستی بۆ نەخۆشیەکانی مەعنەوییە. بەڵگەی راستیی رزگاری لە زیدانی خۆدکام بوون، رزگار بوون لە قەیرانی کەسلەت و عاجیز بوون، رزگار بوون لە ترسەنۆک بوون و بەخیل بوون، رزگار بوون لە ئاگری حەسەد و لووتبەرزی و بەڵا و ئافەتەکانی زمان؛ تەنها لە مەکتەبی ئەخلاقی حەزرەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) هەیە.
ئەو، دەرمانی تەواوی دەرکەکانی مرۆڤایەتی؛ ئەحمەدی مەحموود و موحەممەدی موستەفایە.
٣) رزگاری گەنجایەتی مسوڵمان، خۆشەویستی و ئەڤینی پێغەمبەرە.
رێگای رزگاری گەنجایەتی کە بێ ئامانج و غایەیە و تووشی نیگەرانی و قەیرانی ناسنامە بووە، لە بەرامبەر سوودەکانی زاڵمانەی زەعف و عاجیز بوون شکەستی خواردوە؛ دەرباز بوون لە مەکتەبی تەربیەی حەزرەتی پێغەمبەرە (صلی الله علیه و سلم). یەکەم کەسانێک کە لەو مەکەتەبە تەخەڕوجیان وەرگرتووە و کەسایەتیەکانی نموونەن؛ ئەسحابی کیرامن. ژمارەیەکی زۆر ئەسحاب کە ئاگادار بەرپرسیاریەتیەکە بوون و خاوەن هیوا و ئامانج بوون؛ سوودیان بۆ نموونەی گەنجایەتی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا هەبووە.
ئەو، سەروەری نموونەی گەنجایەتی؛ ئەحمەدی محەموود و موحەممەدی موستەفایە.
٤) قەڵغانی عیفەت و نامووس، خۆشەویستی و ئەڤینی پێغەمبەرە.
پەیمانەکانی کە خێزان، مەحرەمیەتی رەگەز، عیفەت و شەرم دەکەنە ئامانج بۆ مسوڵمانەکان قابلی قبول نییە، هەزەیانەکانی بێ واتان. عیفەت و نامووس؛ بۆ مومینەکانی پیاو و ئافرەت قەڵایەکی بە هێزی لاشە و دڵە. جوانترین زینەتی دڵەکان شەرم و حەیایە. پیاو و ئافرەتەکانی مسوڵمان زەوجەکانی یەکتر و تەواوکەر یەکترن. پیاوەکانی مسوڵمان؛ سەرۆک و حامیلی خێزانن. "بە راستی بەڕێزترینتان لای خودا ئەو کەسانەن کە زیاتر لە خودا دەترسن و تەقوایان زیاترە."(الحجرات، ١٣)
ئەو مەقبوولترین زەوج و موشفیقترین باوک، ئەحمەدی مەحموود و موحەممەدی موستەفایە.
٥) چارەسەریی کێشەکانی کۆمەڵایەتی، خۆشەویستی و ئەڤینی پێغەمبەرە.
لەبەر ئەوەی زمان، نەژاد، نەتەوە، نەوە، مەزهەب، هۆز، عەشیرەت، مەشرەب، جەماعەت و... وەکو وەسیلەی سەردەستی و بەرتەری هەژمار دەکرێت ئالۆزی و مڵمڵانە کۆمەڵایەتییەکان دروست بوونەتەوە. ئەوە نەخۆشیێکی مەعنەوی و دەروونییە کە دەبێت دەرمان بکرێت. قورئان؛ جیاوازی رەنگەکان و زمانەکان وەکو ئایەتەکانی خودای گەورە پێشکەش کردووە بۆ تەعاروف. قبول کردنی مافی بەرامبەر، گرنگی پێدان بە موحەببەت، ئینشا کردنی زمانی خۆشەویستی و رێز، ئیحیای هەستی خزم و سلەی رەحم؛ ئامۆژگارییەکانی بەردەوامیی مەکتەبی کەسایەتیی حەزرەتی پێغەمبەرە (صلی الله علیه و سلم).
ئەو، عادل و بە حەقانیەت، ئەحمەدی مەحموود و موحەممەد موستەفایە.
٦) چارەسەری بێ ئومێدی و کەسلەت، خۆشەویستی و ئەڤینی پێغەمبەرە.
بێ ئومێدی و کەسلەت وەکو کرمی دارە و مرۆڤ دەخوات و لە ناو دەبات. مسوڵمان ئەو کەسەیە کە ئاگاداری پێداویستیەکانی سەردەمی خۆیەتی. گرنگی قازانجی سەردەمەکەمان؛ پەروەردە کردنی کەسانێکی تێگەشتوو و بەهەرەمەندە. "ئەمجا کە لە کارێک بوویتەوە، خۆت ماندوو بکە بە کارێکی دیکە."(انشراح، ٧) مسوڵمانەکان کە موخاتەبی ئەم ئایەتەن نابێت تەنبەل، کەسلان و بێ ئومێد بن. هەر مسوڵمانێک بە پێی قالبیەت و توانای خۆی بەرپرسیارە کە سوودی بۆ مسوڵمانەکان هەبێت. بە دەست خستنی عیلم، ئیختیساس، ئاگادار بوون لەبارەی گەشەپێدانەکانی فکری و سیاسی، خاوەن ئەهلیەت و لیاقەت بوون؛ یەکێکن لە پێویستیەکانی ئەخلاقی مسوڵمانانە.
ئەو کەسەی کار رادەستی ئەهلەکەی دەکات، ئەحمەدی مەحموود و موحەممەد موستەفایە.
٧) کلیڵەی یەکێتی و سەلامەتی ئوممەت، خۆشەویستی و ئەڤینی پێغەمبەرە.
بە تایبەتی لە ئەوڕووپا و لە ژمارەیەکی زۆر شوێنی دونیا مسوڵمانەکان تووشی فشار، هێرش، برسیەتی، بێ ئاوی، گەماڕۆکانی ئابووری و سیاسی، ئەشکەنجە و کوشتن دەبن. لەبەر ئەوەی رووکردنەوە بە لای ئیسلام زۆر بووە هێرشەکانی بێ سنووری هێزەکانی ئیمپریالیست بە سەر ئیسلامی عەزیز زۆر بووە. بەڵام بێ دەنگیی مسوڵمانەکان و پارچە پارچە بوونیان دەبێتە هۆی وێرەک بوونیان بۆ هێرش. دەبێت تەواوی دونیا بزانێت کە هێزەکانی ئیمپریالیست و ئیستیعمارگەر دوژمنی تەواوی مرۆڤایەتین.
ئەو، زەمانەتی تەواوی ماف و ئازادییەکان، ئەحمەدی مەحموود و موحەممەد موستەفایە.
٨) مەقامی پیرۆزی و خۆڕاگری، خۆشەویستی و ئەڤینی پێغەمبەرە.
قودس و مزگەوتی ئەقسا ئەڤینێکە لە ناو دڵ و عەقلەکەمان کە هیچ کات لە بیر ناکرێت. یەکەم قیبلەی مسوڵمانەکان، باوەڕیێکی مەدەنیەتی قەدیممانە کە هیچ کات واز لێ ناهێنین. خاوەنداری کردن لەو میحرابە نازدارە و دەوروبەرەکەی بابەتێکی عەقیدەویە. ئەو مزگەوتەی کە بەهۆی ئەسارەتەکەی دەبێتە هۆی دڵگرانی و گڕین؛ هەڵبەتە رۆژێک ئازاد دەبێت. خۆڕاگریی مزگەوتی ئەقسا و فەلەستین فەخر و سەرفرازیمانە کە لەبارەی ژمارەیەکی زۆر داستان نووسراون. دۆزی قودس کە ئامادەیین بۆی هەموو جۆرەی بەدەل بدەین؛ عەزمی خۆڕاگری گەنجایەتی مسوڵمانە. رووحی ئەو خۆڕاگرییەی پیرۆز میراسی حەزرەتی پێغەمبەرە بۆ واز نەهێنان لە پیرۆزیەکان.
ئەو، ئیمام و موداویمی مزگەوتەکان، ئەحمەدی مەحموود و موحەممەد موستەفایە.
٩) دەرمانی دونیەوی بوون و تێکچوونی ئەخلاقی، خۆشەویستی و ئەڤینی پێغەمبەرە.
پەیمانەکانی نەبەویی حەزرەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) بۆمان تیڕێژەکانی شەفقەت و قەترەی رەحمەتن. ئیسلام؛ دامەزرێنەر و پارێزوانەکانی عەدالەتی کۆمەڵایەتین. نەبوونی عەدالەت لە دەهات دەبێتە هۆی ئاڵۆزی و نائارامی لە ناو کۆمەڵگا. ئەگەر لە ناو کۆمەڵگایەک هەستی هاڕیکاری و هاوکاری لەناو بچێت دونیەوی بوون زیاد دەبێت. بەڵام، سەدەقە، ئینفاق و زەکات؛ بۆ خۆشبەختی و سەعادەتی کۆمەڵگا پێویستە.
ئەو، جەوادترینی مرۆڤەکان، ئەحمەدی مەحموود و موحەممەتی موستەفایە.
١٠) وەفای برایەتی و ئیسار، خۆشەویستی و ئەڤینی پێغەمبەرە.
لە سەردەمێکدا کە فیتنە و تەفریقە دڵەکان دەهەژێنێت، شەڕەکانی کە لە سەر جوگرافای ئیسلام رووی دەدەن و هی ئێمە نین دەبنە هۆی کوێر بوونی بەسیرەت، شەڕ لە نێوان براکەکان دەبێتە هۆی غەزەبی خودا؛ ساحلی سەلامەت مەکتەبی برایەتی حەزرەتی پێغەمبەرە (صلی الله علیه و سلم). لە مەدەنیەتی برایەتیمان کە وەفا بە عەهد دەبێتە هۆی تێکچوونی ناڕاحەتی، ئولفەت و موحەبەت مەسافەتەکان نزیک دەکات، خێرخوازی و قەدرشناسی تێدا هەیە، هیچ کێشەیەک نییە کە چارەسەر نەکرێت.
ئەو، کەسەی کە لە بەرامبەر براکانی ئایینیی خۆی بە رەحمترین، ئەحمەدی مەحموود، موحەممەد موستەفایە.
١١) رێبەری دەرفەت و مەرجەکان، خۆشەویستی و ئەڤینی پێغەمبەرە.
کات کاتێکە کە بە پرۆپاگەندە و ساختەکاریی دەروونی کۆمەڵگا تەنزیم دەکرێت، تێکچوونی فکری زۆر بووە و خۆدکامی و مێکانیک بوونیدەسپێنرێت. راستیی گەشەپێدانەکانی تێکنۆلۆژیک، ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، زەمینێکی سەرسوورهێنەر پێشکەش دەکات. بە کار هێنانی دەرفەتەکان و مەرجەکان بە پێی ئاستی ئیسلام یەکێکە لە پێویستیەکانی فەراسەتی حەزرەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم). دەبێت ئاگاداری سوودەکان و زیانەکانی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بین و بە دیقەت و شعور قائیدەی "دەعفی مەفاسید لە جەلبی مەنافیع باشترە" بەجێ بهێنین.
ئەو، کەسەی سوود و زیانەکان بە جوانترین شێوە وەسف کردوە؛ ئەحمەدی مەحموود و موحەممەد موستەفایە.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شەهید سەلاحەدین ئوروک یەکێک لە کەسایەتییە پێشەوایانی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا لە ساڵوەگەڕی شەهادەتەکەی لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
شاندی هودا پار بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار سەرکان رامانلی بەردەوامە لە سەردانەکانی لە هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوە لەگەڵ حیزبەکانی سیاسی.
صلاح الدین ئوروک، یەکێک بوو لە پێشەواکانی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا لە ٥ ئەیلولی ٢٠٠١ لە کوێستانی تەکیری پارێزگای ئەدەنە لە هێرشێکدا شەهید بوو.
جەمیل جاهید ئونسال، ڕێکخەری گشتی وەقفی یەتیمەکان، دەستپێکردنی هەڵمەتێکی هاوکاری ڕاگەیاند و تیشکی خستە سەر قەیرانی مرۆیی دوای بوومەلەرزەکەی ٦.٠ پلە لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان.