لە دیاربەکر "رێپێوانی فەتح" بەڕێوەچوو

لە دیاربەکر بەهۆی ١٣٨٤مین ساڵوەگەری فەتحی دیاربەکر لە مزگەوتی فەتحەوە بەرەو مزگەوتی حەزرەتی سلێمان رێپێوان ئەنجام درا.
بەرنامەی "رێپێوانی فەتح" لە لایەن پارێزگاری دیاربەکر ئامادە کرا و عەلی ئیسحان سوو پارێزگاری دیاربەکر، نوێنەرانی حیزبەکانی سیاسی و رێکخراوەکانی مەدەنی و هاوڵاتیان بەشداریان لە رێپێوانەکە کرد.
رێپێوانەکە لە مزگەوتی فەتح دەستی پێ کرد کە سوپای ئیسلام لە کاتی فەتحی دیاربەکر لەوێ بارەگایان دروست کردبوو.
دوای ئەنجام درانی نوێژی بەیانی لە مزگەوتی فەتح رێپێوانەکە دەستی پێ کرد و هاوڵاتیان بەرەو مزگەوتی حەزرەتی سلێمانی کوڕی خالد بەڕێوەکەوتن کە لە ناو قەڵای ئامەددایە.
لە سەر گۆڕی سەحابیەکان لە مزگەوتی حەزرەتی سلێمان قورئانی پیرۆز خوێندرا و دوعا کرا و دواتر پرۆفسیۆر دکتۆر حەسەن تانریوەردی ڕاگری یاسا لە زانکۆی دیجلە وتارێک سەبارەت بە گرنگی فەتحی ئامەد پێشکەش کرد.
دواتر عەلی ئیحسان سوو پارێزگاری دیاربەکر و سەرۆکی شارەوانی شاری گەورەی دیاربەکر وتارێکی پێشەش کرد.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە دوای فەتحی دیاربەکر لە شارەکە ئیسلام بڵاو بووە و دەنگی بانگی پیرۆزی موحەممەدی لەو شارە کەم نەبووە و رێگای فەتحی ئەنادۆل کرایەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیسحاق ساغلام یاریدەدەری سەرۆکی گشتی هودا پار لە پارێزگای وان کۆنفڕانسێکی میدیایی ڕێکخست و ڕاگەیاند کە "لە وان وۆرکشۆپی چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کورد ڕێکدەخەن."
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار هەڵسەنگاندنێکی لەبارەی ڕۆژەڤی ناوخۆیی و دەرەوە بڵاو کردەوە.
پەکەکە لە ٢١ی تشرینی یەکەم ١٩٩٣ لە گوندی شکارمی شارۆچکەی هاوێلی پارێزگای سێرت کۆمەڵکوژیێک ئەنجام دا کە لە ئەنجامی ٢٢ کەس کوژران.
شەهید عبدالسلام ئیردەم ئەندامی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا کە لە ئەنجامی ئەشکەنجەکان لە دیاربەکر شەهید بوبوو لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.