دکتۆر عبدالقادر توران: لەبەر ئەوەی ئەوان لە یەکگرتوویی ئیسلام دەترسن، نایانەوێت زانایانی کورد بەهێز بن

دکتۆر عبدالقادر توران لە وتارەکەی لە ٨مین دیداری زانایان وتی، "داوای لەناوبردنی ناسنامەی زانایانی کورد دەکرێت."
دکتۆر عبدالقادر توران لە میانەی بەشداری لە ٨مین دیداری زانایان وتارێک سەبارەت بە ژیانی زانای کورد ئیبراهیمی کوڕی حەسەن گۆرانی پێشکەش کرد.
لە کۆتایی سەدەی ٥می سەرەتایی ئیسلام لە ناوەندی جیهانی ئیسلام واتە لە یەمەن و حیجازدا زانایانی کورد هەبوون و دوای لەشکەرکێشی مەغۆلەکان رۆلێکی کاریگەری زانایانی کورد لە شکەستی مەغۆلەکان لە رۆژهەڵاتدا هەبووە و ئیمام ئەوان ئیبراهیم ابن حەسەن گۆرانی بوو.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە پێش ئیسلام لە ناوچەکە شەڕی ساسانییەکان و بیزانسییەکان هەبوو و کوردەکان گەشتبوون ئاستی لە ناچوون و دەوڵەتی ئیسلام ساسانییەکان لەناوبرد و ناچارکردن کە بیزانسییەکان پاشکەشە بکەن بۆ رۆژئاوا.
"گەلی کورد هیچ کات پشیتوانی لە لایەنێک نەکردووە"
دکتۆر توران لە بەردەوامی وتی، "پاشان تا لەشکرکێشی مەغۆلەکان، ناوچەکە بۆ ماوەی ٦٠٠ ساڵ گەیشتە سوڵحی ئیسلام. لەم سوڵحە ئیسلامییەدا جوگرافیای کورد بە سەلامەتی مایەوە و ژمارەی دانیشتوانەکەی زیادی کرد. وە جێگەی خۆیان لە مێژوودا گرتەوە. لەم سوڵحە ئیسلامییەدا کورد هەرگیز لایەنگری لایەنی شەڕە ناوخۆییەکانی نێوان مسوڵمانان نەبووە. ئەوان بە تەواوی لە شەڕدا نەبوون. ئەوان لە نێوانیاندا بوون. کار بۆ پاراستنی یەکڕیزی مسوڵمانان و دروستکردنی یەکێتی دەکرد."
"داوای لەناوبردنی ناسنامەی زانایانی کورد دەکرێت"
دکتۆر عبدالقادر توران ئاماژەی بەوە کرد کە ئیسلام ناسنامە و ئیعتیبارێکی تایبەت بە کوردەکان داوە و و دواتر وتی، "ئەو متمانەی ئیسلام بەم گەلە داوا هەوڵ دەدرێت لە ناو ببرێت. ئێمە چیتر بە زاناکانمان ناناسرین؛ ئێمە تەنها بەو کەسانەی لە شەقامی تەقسیمی ئیستانبوول ساز لە دەستیاندایە دەناسرین.
وەک چۆن دەخوازرێت یەکگرتوویی ئیسلام لەناو بچێت، ئەم شوناسەی زانایانی کوردیش بە هەمان شێوە دەخوازرێت لەناو بچێت. ئەگەر جێگای زانایانی کورد لە مێژوودا ببڕدرێت، ئەمە هیچ پەیوەندییەکی بە دوژمنایەتییەوە نییە بەرامبەر بە کورد؛ هۆکارەکەی بۆ ئەوەیە کە زانایانی کورد یەکگرتوویی ئیسلام دادەمەزرێنن. چونکە ئەوان لە یەکگرتوویی ئیسلام دەترسن، نایانەوێت زانایانی کورد بەهێز بن. بەڵام ئەگەر حسابیان هەبێت، خوداش حسابی هەیە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شەهید سەلاحەدین ئوروک یەکێک لە کەسایەتییە پێشەوایانی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا لە ساڵوەگەڕی شەهادەتەکەی لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
شاندی هودا پار بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار سەرکان رامانلی بەردەوامە لە سەردانەکانی لە هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوە لەگەڵ حیزبەکانی سیاسی.
صلاح الدین ئوروک، یەکێک بوو لە پێشەواکانی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا لە ٥ ئەیلولی ٢٠٠١ لە کوێستانی تەکیری پارێزگای ئەدەنە لە هێرشێکدا شەهید بوو.
جەمیل جاهید ئونسال، ڕێکخەری گشتی وەقفی یەتیمەکان، دەستپێکردنی هەڵمەتێکی هاوکاری ڕاگەیاند و تیشکی خستە سەر قەیرانی مرۆیی دوای بوومەلەرزەکەی ٦.٠ پلە لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان.