زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی ئێوارەخانی ئیفتاری حیزبەکەی لە ئەنقەرە باسی لەوە کرد کە رژێمی داگیرکەر تەواوی تاوانەکانی جینۆسایدی ئەنجام داوە.
سەرۆکایەتی هودا پار لە پارێزگای ئەنقەرە پێش هەڵبژاردنی ٣١ی ئادار لە ئەنقەرە بەرنامەکەیەکی ئێوارەخانی ئیفتار ئامادە کردەوە.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لە کاتی بەرنامەکە لەگەڵ نوێنەرانی دەزگاکانی مەدەنی کۆبوویەوە.
بەرنامەکە بە خوێندنی قورئانی پیرۆز دەستیپێ کرد و دواتر یاپجیئۆغلو وتارێکی پێشکەش کرد.
یاپجیئۆغلو لە سەرەتای وتارەکەی باس لە پرسی غەززە کرد و جەختی لەوە کرد کە دەبێت غەززە هەموو کاتێک لە رۆژەڤی مسوڵمانەکاندا بێت و وتی، "بەداخەوە ستەمەکەی لەوێ بەردەوامە. بە بێ راوەستان. ٥ مانگ و نیوە مەرگ و ستەم لەوێ دەبارێت. ژنان، منداڵان، بەساڵاچووان، خەڵکی مەدەنی بێ بەرگری، ڕۆژنامەنووس، پزیشک، تیمەکانی بەرگری شارستانی، زانا، قوتابخانە، پەرستگا، ئامبولانس و نەخۆشخانەکان لێیان دەدرێت. تەواوی تاوانەکانی کە دەبنە هۆی جینۆساید هەموویان پێکەوە لە دوای یەکتر ئەنجام دەدەن. بە بێباکانە ئەم شتانە دەکەن."
"پێشتر بە بۆمبەکانی چەندین تۆنی مەرگ بە سەر براکانمان دەباری، ئێستا هەواڵەکانی مردن بەهۆی برسێتی و بێ ئاوی دێن"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی باس لە کەیسی "جینۆساید" کە کۆماری ئەفریقای باشوور لە دادگای نێودەوڵەتی لە دژی رژێمی سەهیۆنی کردووە کرد و وتی، "لەگەڵ ئەوەی جینۆسایدبوونی هێرشەکە قبول کراوە و دادگایی کردن بەردەوامە رژێمی داگیرکەر لە دژی تەواوی دونیا دەوەستێت و بەرگری لە کردەوەکانی دەکات و لە کاتەکانی کە دادگا بەڕێوەدەچێت بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانەوەی جینۆساید. پێشتر بە بۆمبەکانی چەندین تۆنی مەرگ بە سەر براکانمان دەباری، ئێستا هەواڵەکانی مردن بەهۆی برسێتی و بێ ئاوی دێن. مرۆڤەکان بەهۆی بێ دەرمانی دەمرن. ئەمانە گاڵتە نین، یان سیناریۆیێک نین. هەموویان راستین. ٢ ملیار جیهانی ئیسلام ناتوانێت هاوکاری پێویستی بگوازێتەوە وێ."
"باپیرەکانمان گریان، باوکەکانمان گریان، ئێمە دەگرین، منداڵەکانمان دەگرین"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی وتی، "ئەوەندەی دەبینرێت، هەر چەند قسە بکەین با بکەین جگە لە خودا کەس نییە هاوکاری براکانمان لە غەززە بکات. جیهانی ئیسلام لە ناو لاوازیێکی گەورەدایە. لاوازییەکانی ئێمە هەن. دەبێت پێش لە هەموو شت لەم شتە تێبگەین؛ داگیرکەری سەهیۆنییەکان لەوێ ٧٥ ساڵە بەردەوامە. ١٧ ساڵە غەززە گەماڕۆ دراوە. کاتێک هێرشەکان چڕ دەبنەوە جیهانی ئیسلام هەڵدەستێت. خۆپیشاندان دەکات. بەڵام کاتێک هێرشەکان کۆتایی دێن دەگەڕینەوە خانووی خۆمان. بۆ ئاوادانکردنی دووبارە هەنێک هاوکاری دەنێڕین. هەنێک هاوکاری ئەنجام دەدەین بەڵام بەردەوامبوونی داگیرکاری و دووبارەبوونەوەی هێرشەکان لەبیر دەکەین. یانیش دەمانەوێت لەبیر بکەین. شایەد شتێک بێت کە لاوازی ئێمە بە سەرماندا سەپاندووە. باپیرەکانمان گریان، باوکەکانمان گریان، ئێمە دەگرین، منداڵەکانمان دەگرین. ئەگەر لە دژی ئەم رەوشە رێگرییەکانی پێویست جێبەجێ نەکەین ئەم رەوشە بە شێوەیەکی سیستەماتیک بەردەوام دەبێت. ٦ مانگ بێت یان ٢ ساڵ هێرشەکان دووبارە دەبن. لەبیرتان بێت، هەموو ساڵێک لە مانگی رەمەزاندا هێرشەکان ئەنجام دەدرێن. ئێستا لەبەر ئەوەی پێش رەمەزان دەستی پێ کردووە کەسانێک کەوتوونەتە ناو گومانی ئەوەی کە ئایا لە مانگی رەمەزان بۆ رێزی مانگەکە هێرشەکان کۆتایی دێن. بەڵام پێشتر بە بێ هۆکارێک لە مانگی رەمەزان هێرشیان دەکرد."
"دەست و پێی براکانمان لەوێ بەستراوە بەڵام بە دەرفەتەکانی کەم بەردەوامن لە بەرخۆدان"
یاپجیئۆغلو لە کۆتاییدا وتی، "براکانمان لەوێ لاواز کراون، هێزیان کەم کراوە، چەندین ساڵە لە ژێر گەماڕۆدانە و رێگری لە گواستنەوەی تەواوی پێداویستییەکان بەوێ دەکرێت. خاکەکانی فەلەستین دەیانساڵە لە ژێر گەماڕۆدایە. دەست و پێی براکانمان لەوێ بەستراوە بەڵام بە دەرفەتەکانی کەم بەردەوامن لە بەرخۆدان. دەڵێن، 'ئێمە خۆمان رادەست ناکەین و ئەم خاکانە بەجێ ناهێڵین.' بەڵام دەبێت بیر لەوە بکەین کە ئەو وڵاتانەی کە گوایە ١٠٠ ساڵە ٧٠-٨٠ ساڵە سەربەخۆبوونی خۆیان بە دەست هێناوە بۆ چی دەستبەکار نابن؟ بۆ چی ئێمە لەو رەوشەدایین. ئایا تەنها لاوازی سەربازیمان هەیە. ئایا لەبارەی سەربازی لاوازین؟ ئایا ئابووریمان باش نییە؟ یانیش لاوازییەکانی باوەڕی، کردەوەیی و بیریمان هەیە؟ کۆمەڵگایەک کە لە لایەن خودا پشتگریی بکرێت هیچ کەس ناتوانێت شکەستی بدات. ئەگەر خودا بیەوێت دەتوانێت تەواوی دوژمنەکانمان لە رۆژێکدا لە ناو ببات. بەڵام خودا دەیەوێت ئێمەی تاقیبکاتەوە. ئێمە بەو دوژمنە تاقی دەبینەوە. خودای گەورە بە هەڵوێستەکەمان ئێمەی تاقی دەکاتەوە. خودا بیرێک بە ئێمە بدات کە ئێمە لەو تاقیکردنەوە سەربکەوین."
بەرنامەکە بە پرسیارەکان بەردەوام بوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە لە دیاربەکر بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر ئامادە کردووە پەیامەکەی بۆ بەرنامەی ئەمساڵ بڵاو کردەوە و دەستنیشانی کرد کە حەزرەتی موحەممەد رێبەری جیهاد، عەدالەت، مەرحەمەتە.
دکتۆر نەواف تەکروری سەرۆکی گشتیی یەکێتی زانیانی مسوڵمان وتی، "خوشک و براکانم، بەردەوام بن لە خۆپیشاندانەکانتان لە مەیدانەکان، هیچ کات رانەوەستن. بەردەوام بن لە پشتگری کردن لە غەززە، تۆفانی ئەقسا و موجاهیدەکان."
بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ئامادە کراوە دەستی پێ کرد. پرۆفسیۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان لە کاتی بەرنامەکە وتارێک پێشکەش دەکات.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ئیجازەنامە بە ٧٤ قوتابی کە ١٠یان حافیز بوون دایەوە کە پەروەردەییان تەواو کردبوو.