یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار ئاماژەی بەوە کرد کە لە رۆژانی کۆتاییدا پارتی دەم لە دیاربەکر لە دوای ئاژاوەگێڕیدایە و وتی، "ئەمە لەبیر نەکەن، ئێمە هەرگیز ڕێگەتان پێنادەین منداڵی میللەت بکەنە دوژمنی یەکتر."
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار باسی لەوە کرد کە لە رۆژانی کۆتاییدا لە ئەنقەسد ناوی هودا پار لەگەڵ هەنێک رووداوەکان لە دیاربەکر دووبارە دەکرێتەوە و وتی، "ئەوە بەڕێکەوت نییە کە دیاربەکر وەک ناوەندێک بۆ تاقیکردنەوەی ئاژاوەگێڕی نوێ هەڵبژێردرا. لە بەرامبەر تاوانی جینۆسایدی چەتەی سەهیۆنی زیاترین دەنگ لە دیاربەکر بەرز دەبێتەوە، دیارە ئەم رەوشەش بووە هۆی ناڕاحەتی هەنێک لایەنەکان کە سوود لە خوێن و ئاژاوەگێڕی وەردەگرن."
"پارتی دەم دامەزراوی بنەماڵە و باوەڕی و کەلتووری قەدیمی گەلی کورد دەکاتە ئامانج!"
ئەمیرئۆغلو لە بەردەوامی وتی، "بابەتێکی دیکە، دیاربەکر وەک تاقیگەیەکی وێرانکاری هەڵبژێردراوە کە پارتی دەم پێشەوایی بۆ دەکات و دامەزراوی بنەماڵە و باوەڕی و کەلتووری قەدیمی گەلی کورد دەکاتە ئامانج. بە شێوەیەکی ئاشکرا دیارە، سەرەڕای ناسنامەی دێرینی دیاربەکر کە لە مێژوو و کەلتوور و باوەڕی پێکهاتووە، هەوڵ دەدرێت گومڕاهی ڕەگەزی وەک ئامانجێکی سیاسی بڵاو بکرێتەوە.
لەگەڵ ئەوەی هەوڵ دەدرێت لە شارە کوردەکان بە تایبەت دیاربەکر هەموو جۆرە گوناه، حەرام و بێ ئەخلاقی وەک ئامانجێکی سیاسی هەڵبژێردرێت، هودا پار بە شێوەیەکی مەشروع لە دژی ئەم رەوشە دەوەسێتەوە. بۆیە رێکخراوەی ناوبراو و چەپگران و لقە سیاسیەکانیان بە شێوەیەکی ئەنقەسد هودا پار دەکەنە ئامانج. ئەم پێکهاتە کە لە هەر دەرفەتێکدا لە خوێن و ئاژاوە دەخوات، چێژ لە چاندنی ناتەبایی و ململانێ لە نێوان گەنجانی کورد وەردەگرێت، لە ڕێگەی ململانێی ناوخۆییەوە ئاژاوە دروست دەکات و فرمێسک و مردن بە پێویستییەک بۆ کورد دەبینێت، وەک چۆن پێشتر چەپی تورکیا چەندین جار دووبارەی کردۆتەوە، لە پێناو 'فانتازیا شۆڕشگێڕییەکان'یان، دیارە دەستی کردووە بە گەڕان بەدوای زەمینەیەکی نوێی وروژێنەردا."
"دەزانین چ کەسانێک لەگەڵ چ کەسانێک سیناڕیۆی ئاژاوەگێڕی ئامادە دەکەن"
ئەمیرئۆغلو ئاماژەی بەوە کرد کە پارتی دەم چەندین مانگە حیزبەکەیان دەکاتە ئامانج و وتی، "ئەو زمانە ئیستفزازی و درۆ و بوختانانەی کە بەناو پەرلەمانتارانی کە وتەبێژی پارتی دەم و باندە هاوبەشەکانین، کە چەند مانگێکە باس لە هودا پار دەکەن و ئامانجیان تاوانبارکردنی حیزبەکەمانە تەنانەت لە بارودۆخێکی ناپەیوەندیداریشدا، بە ئاشکرا حزبەکەمان دەکەنە ئامانج لە بەیاننامە ڕۆژنامەوانیەکانیاندا.
بە شێوەیەکی ئاشکرا فیتنە ئاژاوەگێڕییەکانتان کە لەم دواییانەدا خێراترتان کردووە دەبینرێت. دەزانین چ کەسانێک لەگەڵ چ کەسانێک سیناڕیۆی ئاژاوەگێڕی ئامادە دەکەن. ئێمە نامۆ نین بە سێناریۆنووسەکانی ئاژاوەگێڕ."
"رێگە بەم شتە نادەین!"
ئەمیرئۆغلو لە کۆتاییدا بانگێشتی پارتی دەم کرد کە واز لە زمانە توندەکەی بهێنێت و وتی، "دەمانەوێت بزانین؛ پارتی دەم کام کات واز لە ئامانجەکەی بۆ ئاسایی کردنی بێ ئەخلاقی و گومڕاهی ڕەگەزی و سەپاندنی وەک ناسنامەیەکی نوێ بە سەر کوردەکاندا دەهێنێت؟ ئامانجەکەتان لە ڕژتنی خوێن بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ دروشمەکانی ئازادی بۆ هاوڕەگەزخوازی و مەشروعکردنی گومڕاهی رەگەزی بوو؟
تا کام کات بەردەوام دەبن لە سوود وەرگرتن لە خوێن و ئاژاوەگێڕی؟ ئایا بێزار نەبوون لە دروست کردنی دوژمنی لە نێوان منداڵی خەڵک و هێنانە ناو ململانێ؟ تا کام کات بەردەوام دەبن لەم شتە؟ ئایا ماندوو دەبوون لەوەی کە گەنجانی کورد بکەنە قوربانیی فانتازیا شۆڕشگێڕەکانی چەپگرانی تورک؟
ئیتر بەسە! واز لەم زمانە ئیستیفزازییە بهێنن! ئەمە لەبیر نەکەن، ئێمە هەرگیز ڕێگەتان پێنادەین منداڵی میللەت بکەنە دوژمنی یەکتر. مافی ئەوەتان نییە ئەوەندە خراپی لە بەرامبەر ئەم گەلە بکەن. رێگەتان پێ نادەین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار وتی، "دەبێت ئیسماعیل هەنیە بانگهێشتی ئەم مەجلیسە بکرێت و وتار بۆ پەرلەمانتاران پێشکەش بکات و دەبێت لە پەرلەمان بۆ ئیسماعیل هەنیە چەپڵە لێبدرێت."
ئەمڕۆ لە کەرکووک دوو هێرشی جیا جیا بۆ سەر بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کەرکووک ئەنجام درا.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە هەموو هەفەتەیەک لە دیاربەکر گردبوونەوەیەک بۆ پشتگری لە غەززە رێکدەخات ئەم هەفەتەیەک بەرنامەیەکی رێکخست و بانگێشتی کرد کە پشتگری لە پڕۆژەیاسای هودا پار بکرێت پێشکەش بە پەرلەمانی تورکیا کردووە بۆ سزادانەوەی هاوڵاتیانی تورکیا کە بەشداریان لە جینۆسایدەکەی لە غەززە کردووە.