فاروق دینچ پەرلەمانتاری مێرسین و یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "ئێستا لە باکوری غەززە دڕندەیی و جینۆساید هەیە. وەها جینۆسایدێکە کە هیچ ڕۆژنامەنووسێک ناتوانێت بچێتە ئەوێ."
فاروق دینچ پەرلەمانتاری مێرسین و یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی هودا پار لە پەرلەمانی تورکیا کۆنفڕانسێکی میدیایی رێکخست.
فاروق دینچ باسی لەوە کرد کە لە هەموو دەرفەتێک باس لە جینۆسایدەکەی لە غەززە دەکەن و باس چیرۆکی ژیانی کچێکی فەلەستینی بە ناوی تەعلە کرد.
دینچ وتی، "تەعلەی غەززەیی کاتێک لەگەڵ خانەوادەکەی لە خانووکەیان بوون خانووکەیان لە لایەن ئیسرائیلی داگیرکەر بۆردومان کرا. لەم هێرشەدا ١٥ کەس لە خانەوادەی تەعلە شەهید بوون. لەبەر ئەوەی لە ئەنجامی هێرشەکەدا تەرمی قوربانییەکان پارچە پارچە بوبوو باوکی تەعلە گومان دەکات کە برازاکەی تەعلەیە و تەرمەکەی وەک ئەوە کچەکەی بێت بەخاک دەسپێرێت. چەند ڕۆژ دواتر کاتێک باوەکەکەی لەکن خانووڕوخاوەکەی تێپەڕ دەبێت دەبینێت کە لە ژێر خانوو ڕوخاوەکەدا دەنگێک دێت. کاتێک گوێ لێ دەگرێت دەبینێت کە دەنگی کچەکەی تەعلەیە. لەگەڵ ئەوەی ٤ ڕۆژ تێپەڕیبوو بەڵام کچەکەی تەعلە هێشتا زیندوو بوو. تەعلەی لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکەی دەرێنا. لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر گەنجی هەستیار لەبارەی فەلەستین کۆبووین. لەگەڵیان دانوستانمان کرد کە 'دەتوانین بۆ فەلەستین چی بکەین.' گفتوگۆکان کران. بەم وەسیلەیە لەگەڵ کەچەکەمان تەعلە کۆبووین. الحمد لله سەلامەتە و زیندووە. بیر لەم منداڵە بچووکە بکەنەوە کە بە زەبرێکی وادا تێپەڕیوە چ جۆرە ئازارێک بۆ ئەم دڵە بچووکانە دەهێنرێت؟ ڕەنگە هەزاران کچی ئێمە وەک تەعلە لە ژێر داروپەردوودا مردبن."
دینچ لە بەردەوامی وتی، "ئێستا لە باکوری غەززە دڕندەیی و جینۆساید هەیە. وەها جینۆسایدێکە کە هیچ ڕۆژنامەنووسێک ناتوانێت بچێتە ئەوێ. لێرەدا ناتوانرێت هاوکاری بکرێت و بانگەشەی ئەوە هەیە کە کۆمەڵکوژی روویداوە کە تا هەزار کەس تێیدا گیانیان لەدەستداوە. ئەم جینۆسایدە هێشتا بەردەوامە. دەبێت بەڕێوبەرانی خاوەن ویژدان سەبارەت بەم بابەتە دەستبەکار بن. هێرشێک کە غەززەی دەکاتە ئامانج لە راستیدا ئەنقەرەی کردووە ئامانج. دەبێت بەم شێوەیە بخوێنین. ناتوانرێت ئیدعا بکرێت کە ئەو هێرشەی بۆ سەر توساش ئەنجام درا سەربەخۆییە لە ئیسرائیلی داگیرکەر، ئەمریکا و هێزەکانی جیهانی."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرۆکایەتی کاروباری مافەکانی مرۆیی و یاسایی هودا پار راگەیاند، لە ١٥-١٦ی شوبات لە دیاربەکر بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر کەس"وۆرکشۆپی کوردی" ساز دەکات.
لە ئەنجامی بڕیاری ئەنجومەنی دادوەری عێراق لە سلێمانی چەند ناوەندێکی نزیک لە پەکەکە داخران.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە دیاربەکر رێپێوانێک بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر کەس رێکخست.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، لە باشوور و ڕۆژئاوا ٨ ئەندامی پەکەکە کوژران.