وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان لە ئەنجامی پڕۆژەی "پلاتۆیەک و پێڵاوێک" لە دیاربەکر هاوکاری بە سەر سەدان منداڵی یەتیم دابەش کرد.
وەقفی خێرخوازی هاوکاری و پشتگری لە یەتیمەکان کە ناوەندەکەی لە دیاربەکرە بەردەوامە لە چالاکییەکانی خێرخوازی لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات.
بەهۆی هاتنی وەرزی زستان وەقفەکە دەستی بە پڕۆژەی "پالاتۆیەک و پێڵاوێک" کرد.
لە ئەنجامی چالاکییەکەدا وەقفەکە لە دیاربەکر سەدان منداڵی بردە دوکانێک تاکو بە پێی ویستی خۆیان پالتۆ و پێڵاو هەڵبژێرن.
یاشار ئەلبەهادر ئەندامی دەستەی ئیستیشارەی وەقفی یەتیمەکان سەبارەت بە چالاکییەکەی ئەنجامدراو راگەیەندروێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە چاوەڕوانی پشتگری خێرخوازەکانن بۆ ئەوەی هاوکاری زیاتر کەس بکەن.
ناوبراو وتی، "ئێمە وەک وەقفی یەتیمەکان هەموو ساڵێک لە وەرزی زستاندا دەستی بە پڕۆژەکە دەکەین. بە پشتگری خێرخوازەکان پڕۆژەکە جێبەجێ دەکەین و نرخی هەر پالتۆ و پێڵاوێک هەزار لیرەی تورکیە. هەرچەندە خێرخوازەکان پشتگری بکەن ئێمە زیاتر هاوکاری دابەش دەکەین. چالاکییەکەمان بەردەوامە و چاوەڕوانی پشتگری خێرخوازەکانین. خودا خێریان بنووسێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرۆکایەتی کاروباری مافەکانی مرۆیی و یاسایی هودا پار راگەیاند، لە ١٥-١٦ی شوبات لە دیاربەکر بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر کەس"وۆرکشۆپی کوردی" ساز دەکات.
لە ئەنجامی بڕیاری ئەنجومەنی دادوەری عێراق لە سلێمانی چەند ناوەندێکی نزیک لە پەکەکە داخران.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە دیاربەکر رێپێوانێک بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر کەس رێکخست.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، لە باشوور و ڕۆژئاوا ٨ ئەندامی پەکەکە کوژران.