ترس و دڵەڕاوکێ لەسەر نەخۆشییە نهێنییەکان لە هیندستان: زۆرێک لە مریشکەکان دەمرن

لە هەرێمی تەلانگانای وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیێکی نهێنی لانیکەم ٢٥٠٠ مریشک مردار بوون.
لە هەرێمی تەلانگانای باشووری وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیێکی نهێنی لە ماوەی ٣ ڕۆژدا لانیکەم ٢٥٠٠ مریشک مردار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی بەرپرسان، رووداوەکە لە شارۆچکەکانی کۆنور و ماداناپورامی شارۆچکەی واناپارتی لە ١٥٤ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژئاوای شاری حەیدەرئابادی پایتەختی هەرێمی تەلانگانا رووی دا.
رووداوەکە بووە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لەکن خاوەن کێڵگەکان.
لێکۆلینەوەکان بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی نەخۆشیەکە بەردەوامن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەزگای ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە شارۆچکەی مدیادی پارێزگای مێردین بەرنامەیەک بە ناوی "شەوی شەهیدەکان و بەرخۆدانی فەلەستین" رێکخست.
لە شارۆچکەی گۆلەی پارێزگای ئەردەخان پلەی گەرما وەک ٣٣.٨ ژێر سفر تۆماڕ کرا.
لە شاری مێردین لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە نێوان دوو خانەوادە ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسیش بریندار بوون.