ساردترین شوێنی باکوور: ٣٣.٨ پلەی ژێر سفر

لە شارۆچکەی گۆلەی پارێزگای ئەردەخان پلەی گەرما وەک ٣٣.٨ ژێر سفر تۆماڕ کرا.
چەند ڕۆژێکە هەوای سارد کاریگەری لە باکوور زیاد کردووە و دوێنێ شەو لە شارۆچکەی گۆلە (مێردینک)ـی پارێزگای ئەردەخان پلەی گەرما وەک ٣٣.٨ ژێر سفر تۆماڕ کرا. هەروەها لە گوندی بزرخانەی شارۆچکەی ئەبەخی پارێزگای وان پلەی گەرما وەک ٢٨.٧ ژێر سفر تۆماڕ کرا.
بەڕێوبەرایەتی کەشناسی تورکیا هۆشداری دەدات کە لە ناوچەکە کاریگەری هەوای سارد چەند ڕۆژێکی دیکە بەردەوام دەبێت و داوا لە هاوڵاتیان کرا کە لە بەرامبەر رەوشەکە ئاگادار بن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەزگای ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە شارۆچکەی مدیادی پارێزگای مێردین بەرنامەیەک بە ناوی "شەوی شەهیدەکان و بەرخۆدانی فەلەستین" رێکخست.
لە هەرێمی تەلانگانای وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیێکی نهێنی لانیکەم ٢٥٠٠ مریشک مردار بوون.
لە شاری مێردین لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە نێوان دوو خانەوادە ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسیش بریندار بوون.