ئەو مامۆستایەی بە دەستی دەوڵەتی نهێنی تورکیا شەهید کرا: مەلا غیاث الدین

شەهید مەلا غیاث الدین بارلاک ئەندامی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا ٣١ ساڵ پێشتر بە دەست ئیعتیرافچیەکان شەهید کرا کە لە لایەن دەوڵەتی نهێنی تورکیا لە زیندان ئازاد کرابوون.
٣١ ساڵ بە سەر شەهید بوونی مەلا غیاث الدین بارلاک ئەندامی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا لە مانگی رەمەزان بە دەستی دەوڵەتی نهێنی تورکیا لە شارۆچکەی تاتوانی پارێزگای بەدلیس تێپەڕی.
مەلا غیاث الدین لە ساڵی ١٩٦٦ لە گوندێکی شاری وان کاتێک باوکی مامۆستای ئایینی ئەو گوندەیە لە دایک دەبێت. مەلا غیاث الدین لە ساڵی ١٩٧٤ لە زێدی خۆی لە شارۆچکەی کەرجەوسی پاریزگای باتمان نیشتەجێ دەبێت. مەلا غیاث الدین لەوێ بەردەوام دەبێت لە خوێندنەکەی، دوای قوتابخانە بۆ فێر بوونی قورئان دەچێتە مزگەوت. مەلا غیاث الدین دوای تەواو کردنی قوتابخانە لە شارەکانی بەدلیس و کەرجەوس و فارقین و ئەرغەنی و جزیر و ساسۆن دەچێتە چەندین مەدرەسە و پەروەردە دەبێت. لە ساڵی ١٩٩٠ لە تاقیکردنەوەی ئیمام بوونی مزگەوت سەردەکەوێت. مەلا غیاث الدین لە ساڵی ١٩٩٣ لە شارۆچکەی تاتوانی پارێزگای بەدلیس دەبێتە بانگبێژی مزگەوت.
کەسانێک لەچالاکیی ئیسلامی مەلا غیاث الدین ناڕازی دەبن، ڕێگری دەکەن کە منداڵەکان بۆ فێر بوونی قورئان بچنە مزگەوت و هەڕەشە بە خانەوادەی ئەو کەسانە دەکەن. بەڵام مەلا غیاث الدین بەردەوام دەبێت لە کارەکەی. هێزەکانی شەڕیش دەیانەوێت مەلا غیاث الدین بکوژن و تۆمەتەکەی بخەنە ئەستۆی پەکەکەی کە لە کوردستان بە سەدان مسوڵمانی کشتوە، تاکو لە ئەنجامدا قۆناغێکی نوێ شەڕ دەست پێ بکات.
ئەو هێزانە لە زیندان دوو کەس دێنن دەرەوە کە یەکێکیان پەکەکەیە و بۆنەتە ئیعتیرافچی و چەکیان پێ دەدەن تاکو مەلا غیاث الدین بکوژن. مەلا غیاث الدین لە ٢٣ی شوباتی ساڵی ١٩٩٤ دوای ئەنجامدانەوەی نوێژی تەراویح دەچێتە بۆ ماڵ. جەللادەکانی دەوڵەت هێرش دەکەن بۆ سەر مەلا غیاث الدین و لە ئەنجامدا مەلا غیاث الدین شەهید دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پرۆفسیۆر دکتۆر ئەحمەد تەکین لە زانکۆی ئارتوقلوی مێردین لەبارەی ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە غەززە و پلانی ترامپ لەبارەی غەززە چەند هەڵسەنگاندنێکی گرنگ ئەنجام دایەوە.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی راگەیاند کە مانگی ١١ـی ساڵی ڕابردوو بەڕێوە چوو.
جەمعیەتی موستەزعەفان و پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدەکان بە بۆنەی مانگی شوبات مانگی شەهیدەکان لە دیاربەکر بەرنامەی "قودس و شەهادەت" رێکخست.