ژمارەی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتە ٤٦ ملیۆن و ١١٨ هەزار کەس

وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی راگەیاند کە مانگی ١١ـی ساڵی ڕابردوو بەڕێوە چوو.
بە گوێرەی ئەنجامەکان، کۆی گشتیی ژمارەی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستان، ٤٦ ملیۆن و ١١٨ هەزار کەسە و لەو ژمارەیە سەدا ٧٠.١٧ـیان دانیشتووی شارەکانن و لە بەرانبەردا سەدا ٢٩.٨٣ـیان دانیشتووی گوندەکانن.
هەر بەپێی ئەنجامەکان، کۆمەڵگەی عێراقی، کۆمەڵگەیەکی گەنجە، بەوپێیەی سەدا ٦٠.٤٤ـی دانیشتووان تەمەنیان لەنێوان ١٥ بۆ ٦٤ ساڵیدایە.
ئەنجامەکانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق دەری دەخەن، سەدا ٥١.٠٤ـی دانیشتووانی عێراق خێزاندارن و سەدا ٤٦ـیشیان زگورتن.
ئامارەکانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٤:
١- کۆی گشتیی ژمارەی دانیشتووان:
٤٦ ملیۆن و ١١٨ هەزار کەس (بە هەرێمی کوردستانەوە)
٢- دابەشبوون بەپێی ڕەگەز:
- ڕێژەی ڕەگەز: ١٠١ نێر بەرانبەر ١٠٠ مێ.
٣- دابەشبوون بەپێی ژینگە:
- لە سەدا ٧٠.١٧ی دانیشتووانی شارن
- لە سەدا ٢٩.٨٣ی دانیشتووان لە ناوچە گوندنشینەکانن
٤- دابەشبوونی تەمەن:
- لە سەدا ١١.١٦ی دانیشتووان تەمەنیان خوار تەمەنی پێنج ساڵەوەیە
- لە سەدا ٢٤.٧٤ی دانیشتووان تەمەنیان نێوان ٥-١٤ ساڵدایە
- لە سەدا ٦٠.٤٤ی دانیشتووان تەمەنیان نێوان ١٥-٦٤ ساڵدایە (تەمەنی کارکردن)
- لە سەدا ٣.٦٦ی دانیشتووان تەمەنیان لە سەرووی ٦٥ ساڵەوەیە
٥- باری هاوسەرگیری:
- لە سەدا ٤٦ی دانیشتووان زگورتن
- لە سەدا ٥١.٠٤ی دانیشتووان خێزاندارن
- لە سەدا ٢.٨ی دانیشتووان بێوەژن یان بێوەمێردن
- تێکڕای تەمەنی هاوسەرگیری یەکەم: نێر (٢٤.٠٦) ساڵ، مێ (٢٠.٧) ساڵ
٦- دۆخی ئابووری:
- لە سەدا ٤١.٦١ی دانیشتووان لە ڕووی ئابوورییەوە چالاکن
- لە سەدا ٤٦.٠٦ی دانیشتووان لە ڕووی ئابوورییەوە ناچالاکن
- لە سەدا ٣٨.٢٥ی دانیشتووان لە کەرتی حکوومەتیدا کار دەکەن
٧- پەروەردە:
- ڕێژەی نەخوێندەواری: لە سەدا ١٥.٣١ (لە سەدا ١٦.٢٣ لە هەرێمی کوردستان)
- ڕێژەی ئەو قوتابییانەی (نێر) ناویان لە خوێندن تۆمار کردووە: لە سەدا ٥١.٥
٨- خزمەتگوزارییەکان:
- لە سەدا ٨٧ی دانیشتووان ئاوی خواردنەوە لە تۆڕی گشتیی ئاو وەردەگرن
- لە سەدا ٩٣.٣ دانیشتووان کارەبایان هەیە
- لە سەدا ٩٦.٩ دانیشتووان تۆڕی ئاوەڕۆیان بۆ دابین کراوە
٩- یەکەکانی نیشتەجێبوون:
- لە سەدا ٧٠.١٦ی خانووبەرە لەلایەن دانیشتووانەوە خاوەندارێتیی دەکرێت
- لە سەدا ٧٢.١٥ی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان خاوەندارێتیی دەکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پرۆفسیۆر دکتۆر ئەحمەد تەکین لە زانکۆی ئارتوقلوی مێردین لەبارەی ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە غەززە و پلانی ترامپ لەبارەی غەززە چەند هەڵسەنگاندنێکی گرنگ ئەنجام دایەوە.
جەمعیەتی موستەزعەفان و پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدەکان بە بۆنەی مانگی شوبات مانگی شەهیدەکان لە دیاربەکر بەرنامەی "قودس و شەهادەت" رێکخست.
شەهید مەلا غیاث الدین بارلاک ئەندامی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا ٣١ ساڵ پێشتر بە دەست ئیعتیرافچیەکان شەهید کرا کە لە لایەن دەوڵەتی نهێنی تورکیا لە زیندان ئازاد کرابوون.