کاروانی ئومێد دەستی بە چالاکییەکانی بۆ مانگی رەمەزان کرد

دەزگای خێرخوازی کاروانی ئومێد بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان دەستی بە هەڵمەتی دابەشکردنی پاکێجی خواردن کرد.
دەزگای خێرخوازی کاروانی ئومێد بەردەوامە لە چالاکییەکانی و بەهۆی هاتنی مانگی رەمەزان دەستی بە هەڵمەتی دابەشکردنی پاکێجی خۆراک کرد.
ئەمین ئاکیوز سەرۆکی دەزگای کاروانی ئومێدی دیاربەکر سەبارەت بە هەڵمەتەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و باسی لەوە کرد کە بەهۆی هاتنی مانگی رەمەزان دەستیان بە چالاکیی دابەشکردنی خۆراک بە سەر خانەوادەکانی هەژار کردوون.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە هەزاران پاکێجی خۆراکیان ئامادە کردوون بۆ ئەوەی بە سەر هەژارەکان دابەش بکەن و وتی، "بە پێی دەرفەتەکەمان و پشتگری خێرخوازەکان هاوکاری بە سەر هەژارەکان دابەش دەکەین. دروشمی ئەمساڵی هەڵمەتەکەمان 'با رەمەزان ببێتە ئومێدێک'ـە. ئێستا پاکێجەکانمان ئامادە دەکەین. بە ئیزنی خودا دوای دەستپێکردنی مانگی رەمەزان دەستی بە دابەشکردنی ئەم پاکێجانە دەکەین."
ناوبراو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە مانگانە هاوکاری بە سەر ٥٠٠ خانەوادە دابەش دەکەن و هەوڵ دەدەن لە مانگی رەمەزاندا ئەم ژمارەیە بگاتە هەزار خانەوادە و بۆیە چاوەڕوانی پشتگری خێرخوازەکانن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رێکخراوی نێودەوڵەتی یەتیم ئەلی ئەوروپا بەردەوامە لە چالاکییەکانی بۆ دابەشکردنی هاوکاری بە سەر یەتیم و هەژارەکاندا.
چاپخانەیەک کە ناوەندەکەی لە دیاربەکرە لە راگەیەندراوێکی خۆی هاوسەرگیری وەک "مردن و کۆیلایەتی" وەسف کردبوو. ئەم رەوشە بووە هۆی ناڕەزایەتی گەلی کورد.
وەقفی یەتیمەکان بەهۆی جەژنی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە و باسی کرد، "لە کاتێکدا کە هەموو جیهانی ئیسلام لە ناو خۆشی جەژندایە غەززە بەهۆی کۆمەڵکوژی و جینۆساید لەناو غەمگینیدایە."
یەکێتی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان (إتحاد العلماء) بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە.