دوکاندارێکی دیاربەکری تەواوی دەرامەتەکەی دەبەخشێتە غەززە

دوکاندارێکی دیاربەکری بە ناوی رەمەزان ئەلماس تەواوی دەرامەتەکەی لە مانگی رەمەزاندا دەبەخشێتە غەززە.
رەمەزان ئەلماس کە لە دیاربەکر چایخانەی هەیە ئەمساڵێش وەک هەموو ساڵێک لە ڕۆژانی ڕۆژوودا چایخانەکەی داخراو دەبێت و تەنها لە دوای ئیفتار کار دەکات.
ئەلماس لە سەر دوکانەکەی ئافیشەکانی دانا کە لە سەری نووسراوە، لە مانگی رەمەزاندا دوای ئیفتار چایخانەکە کراوە دەبێت و تەواوی دەرامەتەکەی دەبەخشێتە غەززە.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە پێدەچێت لە ماوەی مانگی رەمەزاندا لانیکەم ٢٥٠-٣٠٠ هەزار لیرەی تورکی دەرامەت هەبێت.
"هەموومان وەک ئوممەت خوشک و براین"
ئەلماس وتی، "وەک هەموو ساڵێک ئەمساڵیش لە مانگی رەمەزاندا تاوەکو ئیفتار چایخانەکەمان داخراو دەبێت. ئەمساڵیش دەمانەوێت تەواوی دەرامەتەکەمان ببەخشین بۆ کەرتی غەززە. خودا لە هەموو کەس رازی بێت. دەبێت هەموومان ئەم هەستیارییە نیشان بدەین. چونکە هەموومان وەک ئوممەت خوشک و برایین. هەرچی لە دەستمان بێت دەبێت ئەنجام بدەین و لانیکەم ویجدانەکەمان ئاسوودە بکەین. لە مانگی رەمەزاندا تاوەکو کاتی ئیفتار داخراو دەبێت و دوای ئیفتار زۆر قەرەباڵغ دەبێت. پێموایە نزیکەی ٢٥٠-٣٠٠ هەزار لیرەی تورکی دەرامەت هەبێت. إن شاء الله هاوڵاتیانیش دەبنە وەسیلەی ئەم خێرە و دەرامەتەکە دەگاتە نزیکەی ١ ملیۆن لیرەی تورکی. لە قیسمەتمان هەرچی هەبێت ئەوەندە دەبەخشین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رێکخراوی نێودەوڵەتی یەتیم ئەلی ئەوروپا بەردەوامە لە چالاکییەکانی بۆ دابەشکردنی هاوکاری بە سەر یەتیم و هەژارەکاندا.
چاپخانەیەک کە ناوەندەکەی لە دیاربەکرە لە راگەیەندراوێکی خۆی هاوسەرگیری وەک "مردن و کۆیلایەتی" وەسف کردبوو. ئەم رەوشە بووە هۆی ناڕەزایەتی گەلی کورد.
وەقفی یەتیمەکان بەهۆی جەژنی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە و باسی کرد، "لە کاتێکدا کە هەموو جیهانی ئیسلام لە ناو خۆشی جەژندایە غەززە بەهۆی کۆمەڵکوژی و جینۆساید لەناو غەمگینیدایە."
یەکێتی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان (إتحاد العلماء) بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە.