پەیامی سەرۆکی گشتی هودا پار بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان

زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە.
یاپجیئۆغلو لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس گرتەڤیدیۆیێک بڵاو کردەوە و راگەیاند، "داوا لە پەروەردگارم دەکەم کە بە بۆنەی مانگی ڕەمەزان دەرگایەکی سەلامەت بۆ تەواوی مەزلوومەکان بکاتەوە."
یاپجیئۆغلو ئاماژەی بەوە کرد کە مانگی ڕەمەزان مانگی رەحمەت، مەغفیرەت و بەرکەتە و وتی، "بێ ژمار حەمد بۆ خودای کە ئێمەی گەیاندی مانگی ڕەمەزان کە مانگی رەحمەت، مەغفیرەت و بەرەکەتە. ئەم مانگەی پیرۆز کە تێدا قورئانی کەریم کە بۆ مرۆڤایەتی رابەرە نازیل بووە و سەبڕ و شوکر بە جوانترین شێوە خۆی تەجەلی دەکات کەشوهەوای رزگارییە."
لە دڵەوە هیوادارم ڕەمەزان ببێتە خاڵی وەرچەرخان لەم کاتە سەختەدا بۆ ئوممەت و مرۆڤایەتی. پێش هەموو شتێک خوشک و برا ستەملێکراوەکانمان کە بەرەنگاری ستەمی داگیرکەرانی سەهیۆنی لە غەززە دەبنەوە؛ لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە لە پێناوی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا دەرگایەکی ڕزگاری بۆ هەموو ئەو مرۆڤە ستەملێکراوانەی جیهان بکاتەوە کە لەژێر ستەمدا دەژین و بە ستەم و شەڕ و هەژاری تاقی دەکرێنەوە.
خوشک و برایانی بەڕێز؛
ڕەمەزانی شەریف تەنها بە ڕۆژووگرتن بۆ هەستکردن بە برسێتی سنووردار نییە؛ هەروەها دەرفەتێکە بۆ ئەوەی درک کە برسێتی و هەژار چییە. لەم مانگە پیرۆزەدا با بەو هۆشیارییە مامەڵە بکەین کە لەنێو ئەو کەسانەدا نەبین کە لە کاتی برسی دراوسێکانیاندا بە تێر دەچنە سەر جێگاکەیان. با سفرەکانمان هاوبەش بکەین، با سەری هەتیوەکان ناز بکەین، هاوڕێی بێچارەوان بین. لە کاتی ڕۆژوو شکاندن کە نوێژەکان قبوڵ دەکرێن با دوعا بۆ یەکڕیزی ئوممەت و کۆتایی هێنان بە ستەم لە بیر نەکەین.
هەوڵ بدەین بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی هاودەنگی و برایەتی بە ڕەچاوکردنی ڕۆحی ئەم وەرزە پڕ بەختەوەرە. بەم بۆنەیەوە بە دڵسۆزانەترین هەستم بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز پیرۆزبایی لە جیهانی ئیسلام دەکەم؛ هیوادارم ئەم مانگە تەندروستی و ئارامی و زۆری بەدوای خۆیدا بهێنێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رێکخراوی نێودەوڵەتی یەتیم ئەلی ئەوروپا بەردەوامە لە چالاکییەکانی بۆ دابەشکردنی هاوکاری بە سەر یەتیم و هەژارەکاندا.
چاپخانەیەک کە ناوەندەکەی لە دیاربەکرە لە راگەیەندراوێکی خۆی هاوسەرگیری وەک "مردن و کۆیلایەتی" وەسف کردبوو. ئەم رەوشە بووە هۆی ناڕەزایەتی گەلی کورد.
وەقفی یەتیمەکان بەهۆی جەژنی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە و باسی کرد، "لە کاتێکدا کە هەموو جیهانی ئیسلام لە ناو خۆشی جەژندایە غەززە بەهۆی کۆمەڵکوژی و جینۆساید لەناو غەمگینیدایە."
یەکێتی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان (إتحاد العلماء) بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە.