کاروانی ئومێد لە باتمان هاوکاری پاکێجی خواردن بە سەر هەزاران کەس دابەش کرد

دەزگای خێرخوازی کاروانی ئومێدی باتمان بەهۆی هاتنی مانگی ڕەمەزان هاوکاری باکێجی خواردن بە سەر هەزاران خانەوادە دابەش کرد.
دەزگای خێرخوازی کاروانی ئومێدی باتمان کە وەک پردێک لە نێوان هەژار و خێرخواز کار دەکات بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان هاوکاری خواردن بە سەر ٣ هەزار خانەوادە دابەش کرد.
نورالدین تەیمور سەرۆکی دەزگاکە سەبارەت بە چالاکیەکەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە دەستیان بە هەڵمەتی دابەشکردنی باکێجی خواردن کردوون.
"باکێجی خۆراکمان بە سەر ٣ هەزار خانەوادە دابەش کرد"
تەیمور ئاماژەی بەوە کرد کە هەوڵ دەدەن لە مانگی ڕەمەزاندا بە فیترە، سەدەقە و زەکاتی خێرخوازەکان هاوکاری بە سەر زیاتر کەس دابەش بکەن و وتی، "ئێمە وەک خانەوادەی کاروانی ئومێد هەموو ساڵێک لە مانگی ڕەمەزاندا هاوکاری بە سەر هەزاران خانەوادە دابەش دەکەین. ئەمساڵ لە باتمان هاوکاریمان بە سەر ٣ هەزار خانەوادەی یەتیم و هەژار دابەش کرد. کاروانی ئومێد وەک پردێک لە نێوان خێرخواز و هەژار کار دەکات. لە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزاندا لەگەڵ ئەندام و خۆبەخشان دەستمان بە دابەشکردنی باکێجی خۆراک کرد. لێرەوە جارێکی دیکە سوپاسگوزاری خێرخوازەکان دەکەین."
"بۆ ئەوەی هاوکاری بە سەر زیاتر کەس دابەش بکەین سەرفیترە، زەکات و سەدەقەکانتان دەخوازین"
تەیمور لە بەردەوامی وتی، "لە پاکێجەکانماندا شەکر، چای، برنج، بولگور، ڕۆن و مەعکەرۆنی هەیە. کاروانی ئومێد داوا لە خێرخوازەکانمان دەکات کە هاوکارییەکانیان زیاتر بکەن. چونکە کاتێک چووینە لای خانەوادەکان زۆر خۆشحال بوون. بە پشتگری خێرخوازەکانمان ئەمڕۆ توانیمان هاوکاری بە سەر ٣ هەزار خانەوادە دابەش بکەین. بۆ ئەوەی لە سەرتاسەری مانگی رەمەزاندا هاوکارییەکانمان بەردەوام بن چاوەڕوانی پشتگری خێرخوازەکانین. هەروەها بۆ ئەوەی هاوکاری بە سەر زیاتر کەس دابەش بکەین سەرفیترە، زەکات و سەدەقەکانتان دەخوازین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رێکخراوی نێودەوڵەتی یەتیم ئەلی ئەوروپا بەردەوامە لە چالاکییەکانی بۆ دابەشکردنی هاوکاری بە سەر یەتیم و هەژارەکاندا.
چاپخانەیەک کە ناوەندەکەی لە دیاربەکرە لە راگەیەندراوێکی خۆی هاوسەرگیری وەک "مردن و کۆیلایەتی" وەسف کردبوو. ئەم رەوشە بووە هۆی ناڕەزایەتی گەلی کورد.
وەقفی یەتیمەکان بەهۆی جەژنی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە و باسی کرد، "لە کاتێکدا کە هەموو جیهانی ئیسلام لە ناو خۆشی جەژندایە غەززە بەهۆی کۆمەڵکوژی و جینۆساید لەناو غەمگینیدایە."
یەکێتی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان (إتحاد العلماء) بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە.