کەکێ عیسا یەکێک لە دەنگبێژەکانی ناوداری باکوور کۆچی دوای کرد

کەکێ عیسا (کاک عیسا) یەکێک لە دەنگبێژەکانی ناوداری باکوور لە نەخۆشخانەیەک لە قۆنیە کۆچی دوای کرد.
حسام الدین کۆرهان یەکێک لە دەنگبێژەکانی ئیسلامی باکوور کە وەک کەکێ عیسا ناودارە ئەمڕۆ لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەک لە شاری قۆنیە کاتێک چارەسەری شێرپەنچەی جەرگ بۆی دەکرا کۆچی دوای کرد.
دەنگبێژ کەکێ عیسا لە ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی مێرانیی شارۆچکەی حەزرۆی پارێزگای دیاربەکر لە دایک بوو.
کەکێ عیسا لە منداڵیەوە عەلاقەیەکی تایبەتی بۆ دەنگبێژی هەبوو. بە دەنگی جوانی خۆی ڕوخسارێکی تایبەتی بە دەنگبێژی ئیسلامی بەخشی.
لە سترانەکانی کە دەیگوت بە شێوەیەکی ئیسلامی باس لە ئێش و ئازارەکانی کە بە سەر گەلی کورد و مسوڵماندا هاتووە دەکرد.
کەکێ عیسا کاتێک هێشتا گەنج بوو جەماعەتی ئیسلامی ناسی و لەم ڕێگایەدا تووشی ژمارەیەکی زۆر زەحمەتی و دژواری بوو. بەهۆی ستەمەکانی پەکەکە لە ساڵی ١٩٩٧ ناچار مایەوە لە وڵاتەکەی هیجرەت بکات و چووە لە قۆنیە نیشتەجێ بوو.
لەو کاتەوە ژیانەکەی لە قۆنیە تێپەڕاند و ٤ مانگ پێشتر دەرکەوت کە تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی جەرگ بووە و بەهۆیەوە دەستی بە چارەسەری بۆی کرا.
ئەمڕۆ بەیانی لە نەخۆشخانە کۆچی دوای کرد و لە لایەن کەسوکار و خۆشەویستانی لە قۆنیە بەخاک سپێردرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
جەمعیەتی موستەزعەفان بە بۆنەی هەفتەی جیهانی موستەزعەفان لە ١٦-٢٣ی ئادار پەیامێکی نووسراو بڵاو کردەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد.
٣٧ ساڵ بە سەر کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە بە دەستی سەدام حوسێن دیکتاتۆری عێراق تێپەڕ دەبێت کە لە ئەنجامی زیاتر لە ٥ هەزار کوردی مەزلوم شەهید بوون.