پەیامی جەمعیەتی موستەزعەفان بە بۆنەی "هەفتەی جیهانی موستەزعەفان"

جەمعیەتی موستەزعەفان بە بۆنەی هەفتەی جیهانی موستەزعەفان لە ١٦-٢٣ی ئادار پەیامێکی نووسراو بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە کرد کە بۆ ئەوەی ئوممەتی ئیسلام ئاگای لەو زوڵم و ستەم و جینۆسایدانەی دەکرێت هەبێت ئەم هەفتەیە وەک هەفتەی جیهانی موستەزعەفان راگەیەندراوە و باس لە چەند کۆمەڵکوژیێک کرد کە لەم هەفتەیە روویان داوە.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، "ئەم هەفتەیە تەنها بۆ یادکردنی ئێش و ئازارەکانی رابردوو نییە و هەروەها بۆ ئاگاداربوونە لەو زوڵم و ستەمانەی ئێستا دەکرێن.
ساڵانە بەهۆی سیاسەتی دڕندانەی زلهێزە ئیمپریالیستەکان و ڕژێمە داگیرکەرەکان و سیستەمی ئیستغلالکردنەوە ملیۆنان کەس ئازار دەچێژن. لە پشت ئەم ستەمانە لایەنگرانی خراپە سەر ئەمریکا، بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەلمانیا و ئیسرائیلی سەهیۆنی هەن. ئەم هێزانەی کە ئەنجامدانەوەی کۆمەڵکوژی لە بەرامبەر مرۆڤایەتی لە مێژووی نزیکدا دەناسرێن ئەمڕۆش بەردەوامن لە ڕژتنی خوێنی گەڵانی مەزلومی جیهان."
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە باس لە چەند نموونەیەک کرا کە بۆ چی ئەم هەفتەیە وەک هەفتەی جیهانی مەزلومەکان راگەیەندراوە:
"ئوستاد بدیع الزمان سەعید نوورسی و ستەمەکانی کە بە سەریدا هاتن:
کۆچی دوای ئوستاد لە ٢٣ی ئاداری ١٩٦٠ نموومەیەکی سیمبۆلیکە بۆ ستەمەکانی کە بە سەریدا هاتوون.
ئوستاد بدیع الزمان لە سەردەمی کۆتایی دەوڵەتی عوسمانییەکان و سەرەتای کۆماری تووشی فشار، تەبعید و زیندان بووە و بەهۆی دۆزی ئیمان و قورئان تووشی ژمارەیەکی زۆر زەحمەتی بووە. لە ٢٣ی ئاداری ١٩٦٠ کاتێک کۆچی دوای کرد گۆڕەکەی لە لایەن دەوڵەت شاردرا و تاوەکو ڕۆژگاری ئێمە هێشتا شوێنی گۆڕەکەی ئاشکرا نەکراوە.
کۆمەڵکوژی هەڵەبجە:
رژێمی بەعس لە ١٦ی ئاداری ١٩٨٨ بە پشتگری هێزەکانی ئیمپریالیست و چەکەکانی کە لەوان گرتبوو هەزاری کوردی لە هەڵەبجە بۆردومان کرد. ئەم هێرشەی زاڵمانە بە پشتگری و بێ دەنگی ئەمریکا و دەوڵەتانی ڕۆژئاوایی ئەنجام درا.
داگیرکردنی وڵاتانی ئیسلام:
زلهێزە ئیمپریالیستەکان، بە تایبەت ئەمریکا، بەو درۆیانە کە بڵاویان کردۆتەوە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان کردووە بە دەریاچەی خوێن. ملیۆنان کەس کوژران یان بوون بە پەنابەر. شار و شارۆچکە و گوندەکان بە چەکی هاوچەرخ بۆردومان کران و وێران کران. ئەم داگیرکاریانە نەک هەر وڵاتان بەڵکو ئایندەی گەلانیشی لەناوبرد.
شەهادەتی شێخ ئەحمەد یاسین:
شێخ ئەحمەد یاسین لە ٢٢ی ئاداری ٢٠٠٤ بە دەست سەهیۆنییەکان شەهید بوو.
شێخ ئەحمەد یاسین وەک یەکێک لە رابەرانی تێکۆشانی سەربەخۆیی گەلی مەزلوم و موستەزعەفی فەلەستین، لەگەڵ ئەوەی لە سەر ویلچەر بوو بەڵام بەرخۆدانێکی گەورەی لە بەرامبەر سەهیۆنییەکانی داگیرکەر نیشان دا. شەهادەتەکەی بە دەستی قاتیلەکانی سەهیۆنی نیشانەیەکی ئاشکرای سیاسەتی زاڵمانەی دژی موستەزعەفانە.
جینۆسایدی غەززە:
ئیسرائیلی سەهیۆنی داگیرکەر چەند ساڵە بە پشتگری ئەمریکا و هێزەکانی ئیمپریالیست بەردەوامە لە جینۆساید لە دژی گەلی فەلەستین. رژێمی سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە بێ ئەنجامدانەوەی جیاوازی لە نێوان ئافرەت و منداڵ و پیر دەیان هەزار فەلەستینی کوشتووە و بە پشتگری ئەمریکا و ئەوروپا تاوان لە دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات.
تورکستانی ڕۆژهەڵات و کەشمیر:
موسڵمانانی ئویغور و گەلی کشمیر کە لە ژێر چەوساندنەوەی چین و هیندستاندا چەوسێنراون، بە پشتیوانی زلهێزە ئیمپریالیستەکان بە شێوەیەکی سیستماتیک ئەشکەنجەی توندیان بەسەردا دێت. هەموو جیهان بێدەنگ و بێباکانە لەم چەوساندنەوەیە.
بەبۆنەی ئەم هەفتەیەوە داوا لە پەروەردگاری مەزنمان دەکەین ڕەحم بە هەموو ئەو ستەملێکراو و موستەزعەفان بکات کە لەژێر زوڵم و ستەمدا ڕۆحیان تەسلیم کرد، هەروەها نەفرەت لەو ستەمکارانە بکات کە بکوژیان بوون. خوای گەورە لە ستەمی ستەمکاران ڕزگاریان بکات و دادپەروەری لەسەر زەوی جێگیر بکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد.
کەکێ عیسا (کاک عیسا) یەکێک لە دەنگبێژەکانی ناوداری باکوور لە نەخۆشخانەیەک لە قۆنیە کۆچی دوای کرد.
٣٧ ساڵ بە سەر کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە بە دەستی سەدام حوسێن دیکتاتۆری عێراق تێپەڕ دەبێت کە لە ئەنجامی زیاتر لە ٥ هەزار کوردی مەزلوم شەهید بوون.