شەڕێکی چەکداری لە مێردین: کوژراوێک و ٦ بریندار

لە شارۆچکەی نسێبینی پارێزگای مێردین لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە نێوان ٢ گروپ کەسێک گیانی لەدەستدا و ٣یان بە سەختی ٦ کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە لە گەڕەکی کشلای شارۆچکەی نسێبینی پارێزگای مێردین لە نێوان دوو گروپ روو دا.
لە سەرەتا بە هۆکارێکی نادیار لە نێوان لایەنەکان شەڕقسە دەستی پێکرد و دواتر شەڕەکە گەورە بوو گۆڕا بە شەڕی چەکداری.
لە ئەنجامی شەڕەکەدا کەسێکی تەمەن ٢٤ ساڵە گیانی لەدەستدا و ٦ کەسیش بریندار بوون.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی تەندروستی و پۆلیس رەوانەی ناوچەکە کران و بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانە.
بە پێی زانیارییەکان دۆخی تەندروستی هەنێک لە بریندارەکان گرانە و سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستی پێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رێکخراوی نێودەوڵەتی یەتیم ئەلی ئەوروپا بەردەوامە لە چالاکییەکانی بۆ دابەشکردنی هاوکاری بە سەر یەتیم و هەژارەکاندا.
چاپخانەیەک کە ناوەندەکەی لە دیاربەکرە لە راگەیەندراوێکی خۆی هاوسەرگیری وەک "مردن و کۆیلایەتی" وەسف کردبوو. ئەم رەوشە بووە هۆی ناڕەزایەتی گەلی کورد.
وەقفی یەتیمەکان بەهۆی جەژنی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە و باسی کرد، "لە کاتێکدا کە هەموو جیهانی ئیسلام لە ناو خۆشی جەژندایە غەززە بەهۆی کۆمەڵکوژی و جینۆساید لەناو غەمگینیدایە."
یەکێتی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان (إتحاد العلماء) بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە.