سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمارى سووريا كۆبووه‌وه

له چوارچێوه‌ى به‌شداريكردنى له كۆڕبه‌ندى دیپلۆماسيی ئەنتالیادا لە تورکیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەحمەد ئه‌لشەرع سەرۆککۆماری سووریا، کۆبووەوە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دیدارەکە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داهاتووى پەیوەندییه‌كانى سووريا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيهتيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش تاوتوێ کرا و سه‌رۆک كۆمارى سووريا ديد و ڕوانينى خۆى بۆ سووريا خسته ڕوو كه هه‌موو پێكهاته‌كانى بگرێته خۆى و وڵاتى هه‌موو هاووڵاتييان و پێكهاته‌كانى بێت و ده‌ستوور مافه‌كانيان بپارێزێت.
بە پێی بەیاننامەکە، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ستايشى ڕوانينى سه‌رۆككۆمارى سووريا، جەختی لەسەر گرنگيی ئاشتی و سەقامگیری لە وڵاته‌كه و چاره‌سه‌رى سياسييانهى كێشه‌كان کردەوە بە شێوەیەك کە مافی هەموو پێکهاتەکانی، به‌تايبه‌تى گه‌لى كورد له سووريا مسۆگەر بکات و ببێته هۆى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا. سه‌رۆككۆمارى سووريا جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌بوونى په‌يوه‌نديى به‌هێز له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه کە خزمەت بە بەرژەوەنديی هەردوولا بکات و یارمەتیدەر بێت لە بەدیهێنانی ئارامى و پاراستنى سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
هەروەها هاتووە، "ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه و كاريگه‌رييان به‌سه‌ر عێراق و سوورياوه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه م‌و جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەلا عوسمان تەیفور ئەندامی إتحاد العلما‌ء لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولود لە باتمان وتی، "بەرخۆدانی مومینەکان و مسوڵمانان لە فەلەستین لە ژیاننامەی موحەممەدییەوە ئیلهام وەرگرتووە. لە بەرامبەر دڕندەترین و زاڵمترین و بکوژترینەکانی مرۆڤایەتیدا بەرخۆدانێکی موحەممەدی نیشان دەدەن."
بەرنامەکانی مەولود لە باتمان و عەنتاب کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر رێکخرابوون بە خوێندنی پەیامی مەولود کۆتایی هات.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب وتی، "پێویستە سەهیۆنییەکانی خاوەن دوو هاوڵاتی لە تورکی دەربکرێن. ئێمە ئەو نامانەوێت ئەو سەهیۆنییانەی بەشداریان لە جینۆساید کردوون لە نێوانمان بن."
محەمەد عەتا یاچین سەرۆکی دەزگای ئەڤیندارێن پێغەمبەری عەنتاب لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە عەنتاب وتی، "خەڵکی غەززە ئەرکی خۆیان جێبەجێ کرد، ئێستا نۆرەی ئێمەیە! با پشتیوانی بەرخۆدان بکەین و پێکەوە بنیاتنانی غەززە بگرینە ئەستۆ."