مەسروور بارزانی پێشوازی لە محەمەد شیاع سوودانی کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لە لایەن مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێ کرا.
لەبارەی تەوەری کۆبوونەوەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، پێشەوا ھەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، راگەیاند، "سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە و تێیدا چەند پرسێک گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، لەوانە پەیوەندیی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا و دۆسیەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەلا عوسمان تەیفور ئەندامی إتحاد العلماء لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولود لە باتمان وتی، "بەرخۆدانی مومینەکان و مسوڵمانان لە فەلەستین لە ژیاننامەی موحەممەدییەوە ئیلهام وەرگرتووە. لە بەرامبەر دڕندەترین و زاڵمترین و بکوژترینەکانی مرۆڤایەتیدا بەرخۆدانێکی موحەممەدی نیشان دەدەن."
بەرنامەکانی مەولود لە باتمان و عەنتاب کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر رێکخرابوون بە خوێندنی پەیامی مەولود کۆتایی هات.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب وتی، "پێویستە سەهیۆنییەکانی خاوەن دوو هاوڵاتی لە تورکی دەربکرێن. ئێمە ئەو نامانەوێت ئەو سەهیۆنییانەی بەشداریان لە جینۆساید کردوون لە نێوانمان بن."
محەمەد عەتا یاچین سەرۆکی دەزگای ئەڤیندارێن پێغەمبەری عەنتاب لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە عەنتاب وتی، "خەڵکی غەززە ئەرکی خۆیان جێبەجێ کرد، ئێستا نۆرەی ئێمەیە! با پشتیوانی بەرخۆدان بکەین و پێکەوە بنیاتنانی غەززە بگرینە ئەستۆ."