نەخۆشخانەی شەهیدەکانی ئەقسا لە غەززە سوپاسگوزاری وەقفی یەتیمەکان دەکات

نەخۆشخانەی شەهیدەکانی ئەقسا لە غەززە بەهۆی دروستکردنی نەخۆشخانەی مەیدانی سوپاسگوزاری لە وەقفی یەتیمەکان کرد کە ناوەندەکەی لە دیاربەکرە.
وەقفی یەتیمەکانی کە ناوەندەکەی لە دیاربەکرە دوای دەستپێکردنی شەڕی جینۆساید دژی غەززە دەستی بە چالاکییەکانی لە کەرتی غەززە کرد و لە ئەنجامی چالاکییەکاندا وەقفەکە لە غەززە لە ژێر چوارچێوەی نەخۆشخانەی شەهیدەکان ئەقسا نەخۆشخانەیەکی مەیدانی دروست کرد.
نەخۆشخانەکە لە مانگی ئاداردا بە بەشداری بەرپرسان کرایەوە و دەستی بە چالاکییەکانی کرد.
بەڕێوبەرایەتی نەخۆشخانەی شەهیدەکانی ئەقسا بەهۆی دروستکردنی نەخۆشخانە پەیامێکی سوپاسگوزاری بۆ وەقفی یەتیمەکان نارد.
لە نامەکەدا هاتووە، "ئێمە وەک بەڕێوبەرایەتی و تەواوی کادێرە پزیشکی و تێکنینی نەخۆشخانەی شەهیدەکانی ئەقسا سوپاس و پێزانی خۆمان پێشکەشتان دەکەین.
سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ وەقفەکەتان دەردەبڕین بۆ هەوڵ و پاڵپشتییە بەنرخەکانتان لە خزمەتکردنی گەلەکەماندا. ئەو هەوڵانەی ئێوە نیشانتان دا، بەتایبەتی لەژێر ئەو هێرشە بەردەوامانەی کە کەرتی غەززە بەرکەوتووە، زۆر بەنرخن.
بەهۆی بەشدارییە بەخشندە و بەنرخەکانتان، یەکەیەکی چاودێری نەخۆش لە ناو نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا بۆ خزمەتکردنی نەخۆشەکان دامەزراوە. ئەمەش هۆکارێکی گرنگە بۆ دابینکردنی باری قورسی نەخۆشەکانی نەخۆشخانە و یارمەتیدانی چاودێریکردنی بریندار و نەخۆش. جگە لەوەش ئەم بەشدارییە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ بەرپرسیارێتی مرۆیی و نەتەوەیی ئێوە بەرامبەر بە گەلەکەمان.
داوا لە خودا دەکەین کە بەرەکەت بخاتە چالاکییەکانتان، خزمەتەکانتان کە پێشکەشتان کردووە قبول بکات و سەڵامەتی، ئەمنیەت و سەرکەوتنێکی نزیک بە گەلەکەمان ببەخشێت."
فکری قاراویل سەرۆکی گشتی وەقفی یەتیمەکان لە راگەیەندراوێک کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاو کردەوە ئاماژەی بەوە کرد کە دوای ئاگربەست راستەخۆ دەستیان بە دروستکردنی نەخۆشخانەکە کردووە و سوپاسگوزاری خێرخوازەکان کرد کە پشتگریان لە دروستکردنی نەخۆشخانەکە کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەلا عوسمان تەیفور ئەندامی إتحاد العلماء لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولود لە باتمان وتی، "بەرخۆدانی مومینەکان و مسوڵمانان لە فەلەستین لە ژیاننامەی موحەممەدییەوە ئیلهام وەرگرتووە. لە بەرامبەر دڕندەترین و زاڵمترین و بکوژترینەکانی مرۆڤایەتیدا بەرخۆدانێکی موحەممەدی نیشان دەدەن."
بەرنامەکانی مەولود لە باتمان و عەنتاب کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر رێکخرابوون بە خوێندنی پەیامی مەولود کۆتایی هات.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب وتی، "پێویستە سەهیۆنییەکانی خاوەن دوو هاوڵاتی لە تورکی دەربکرێن. ئێمە ئەو نامانەوێت ئەو سەهیۆنییانەی بەشداریان لە جینۆساید کردوون لە نێوانمان بن."
محەمەد عەتا یاچین سەرۆکی دەزگای ئەڤیندارێن پێغەمبەری عەنتاب لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە عەنتاب وتی، "خەڵکی غەززە ئەرکی خۆیان جێبەجێ کرد، ئێستا نۆرەی ئێمەیە! با پشتیوانی بەرخۆدان بکەین و پێکەوە بنیاتنانی غەززە بگرینە ئەستۆ."