بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دەكات

ئەمڕۆ لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ كرد.
بە پێی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، "لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكان لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و ناوچەكە كرا، هەروەها جەختیش لە هەماهەنگیی نێوان لایەنە عێراقییەكان بۆ تێپەڕاندنی قەیران و ئاڵنگارییەكان و چارەسەریی كێشەكان كرایەوە.
پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەری تری ئەو دیدارە بوو."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەلا عوسمان تەیفور ئەندامی إتحاد العلماء لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولود لە باتمان وتی، "بەرخۆدانی مومینەکان و مسوڵمانان لە فەلەستین لە ژیاننامەی موحەممەدییەوە ئیلهام وەرگرتووە. لە بەرامبەر دڕندەترین و زاڵمترین و بکوژترینەکانی مرۆڤایەتیدا بەرخۆدانێکی موحەممەدی نیشان دەدەن."
بەرنامەکانی مەولود لە باتمان و عەنتاب کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر رێکخرابوون بە خوێندنی پەیامی مەولود کۆتایی هات.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب وتی، "پێویستە سەهیۆنییەکانی خاوەن دوو هاوڵاتی لە تورکی دەربکرێن. ئێمە ئەو نامانەوێت ئەو سەهیۆنییانەی بەشداریان لە جینۆساید کردوون لە نێوانمان بن."
محەمەد عەتا یاچین سەرۆکی دەزگای ئەڤیندارێن پێغەمبەری عەنتاب لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە عەنتاب وتی، "خەڵکی غەززە ئەرکی خۆیان جێبەجێ کرد، ئێستا نۆرەی ئێمەیە! با پشتیوانی بەرخۆدان بکەین و پێکەوە بنیاتنانی غەززە بگرینە ئەستۆ."