بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە دیاربەکر بە پەیامەکانی گرنگ کۆتایی هات

بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە دیاربەکر بە تەوەری "رێبەری بەرخۆدان حەزرەتی موحەممەد" رێکخرابوو بە پەیامەکانی گرنگ کۆتایی هات.
بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری بەرخۆدان حەزرەتی موحەممەد" لە دیاربەکر رێکخرابوو کاتژمێر ١٣:٣٠ بە خوێندنی قورئانی کەریم لە لایەن مامۆستا سەنگەر ساین خەلکی باشووری کوردستان دەستی پێکرد.
بەرنامەکە بە بەشداری سەدان هەزار کەس، زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار، ژمارەیەکی زۆر نوێنەری دەزگاکانی مەدەنی و زانایان و سیاسییەکان و مێوانەکان لە ژمارەیەکی زۆر وڵات و ناوچەی جیهان وەک ئەفغانستان، فەلەستین، سوودان، سۆماڵ، مۆریتانیا، تورکستانی ڕۆژهەڵات، کوردستان و چەندین وڵات و ناوچەی دیکە بەڕێوەچوو.
لە مەیدانەکە ئاڵاکانی تەوحید، وێنەی شەهیدەکانی فەلەستینی وەک شەهید محەمەد زەیف سەرئەرکانی گشتی کەتائیبی قەسام، شەهیدەکان ئیسماعیل هەنییە و یەحیا سینوار رابەرانی حەماس و ئەبو حەمزە وتەبێژی سەرییەکانی قودس و هەروەها شەهیدەکانی رووداوەکانی ٦-٧ی تشرینی یەکەم کە لە ئەنجامی هێرشەکانی پەکەکە/هەدەپە شەهید بوون دانرابوو.
لە کاتی بەرنامەکە هونەرمەندانی ئاژانسی ئۆزلەم سرودەکانیان لەبارەی حەزرەتی موحەممەد و بەرخۆدنی فەلەستین پێشکەش کرد.
دواتر عومەر چەلیک ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر پەیامی ئەمساڵی وەقفەکە بۆ بەرنامەی مەولودی خوێندەوە.
دواتر مەروان ئەبو راس پەرلەمانتاری حەماس و سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی جیهانی زانایانی فەلەستین لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر وتارێکی پێشکەش کرد.
"مزگەوتی ئەقسا چاوەڕوانی ئێوەیە"
ئەبو رەس دوای حەمد و سەڵات وتی، "خوشک و برایانم لە دیاربەکر! ئەی خۆشەویستانی خوشک و برا فەلەستینییەکان! ئەی خوشک و برایانی دیاربەکریم کە مێژوومان یەکە! رەحمەت و بەرەکەتی خودا لە سەر ئێوە بێت.
خوشک و براکانم! خودا و پێغەمبەرکەی حەزیان لەم جەماوەرە پیرۆزەیە کە لێرە کۆبوونەتەوە! گەلی فەلەستین حەزییان لە ئێوەیە. گەلی غەززە حەزییان لە ئێوەیە، موجاهیدەکانی قەسامی حەزیان لە ئێوەیە.
خوشک و براکانم، ئەمانەتمان لەگەڵتان هەیە. ئەم ئەمانەتەمان هێنایە بۆ گەلی دیاربەکر، بۆ گەلی تورکیا. وە ئەم ئەمانەتە لە ئێوەوە دەگاتە هەموو مرۆڤەکان. خوشک و برایان! مزگەوتی ئەقسا چاوەڕوانی ئێوەیە، ئەقسا بانگێشتتان دەکات. ئەم جەوارەی لێرە کۆبوونەوەتە لە مزگەوتی ئەقساش کۆببەن. مزگەوتی ئەقسا چاوەڕوانی ئێوەیە. ئێوە کام کات بە بانگێشتی مزگەوتی ئەقسا دەڵێن لەبەیک.
خوشک و براکانم! سەربازەکانی سەهیۆنی ئێستا ئەقسا پیس دەکەن و هەوڵی ڕوخاندنی دەدەن. دەیانەوێت لەوێ پەرستگای سلێمان دروست بکەن. جووڵەکەکان، سەهیۆنییەکان بە ئاسانی ئەقسا رادەستی ئێمە ناکەن. ئەگەر کۆمەڵگاکانی مسوڵمانیش وەک بەرخۆدانی کەتائیبی قەسام سەری سەهیۆنییەکان بشکێنن ئەو کات ئەقسا هی ئێمە دەبێت.
ئەمانەتی دووەمیش غەززەیە. ئەو غەززەیەی لە دژی سەهیۆنییەکان وەستاوە و لە دژی سەهیۆنییەکان موجادەلە دەکات. هیچ کەس هاوکاری غەززە ناکات. مزگەوتەکانی غەززە، منداڵەکان، قوتابخانەکان و خاکی غەززە ئەمانەتی ئێوەیە. دەبێت ئێوە بپارێزن.
ئەمانەتی سێیەمیش کەتائیبی قەسامە. ئەو کەتائیبەی قەسام کە لە بەرەی پێشەوەی شەڕی جیهاددایە. کەتائیبی قەسام ئەمانەتی ئێوەیە. دەبێت پشتگری لە کەتائیبی قەسام بکەن، بە دوعاتان، بە ماڵتان، بە سیاسەتتان، بە چەکەکانتان، بە هەموو دەرفەتەکانتان پشتیوانی لە کەتائیبی قەسام بکەن. چونکە ئەوان بۆ ئێوە بۆ ئازادی مزگەوتی ئەقسا جیهاد دەکەن.
موجاهیدەکان بە ئێمە دەڵێن؛ لەبارەی ئێمە بێ هیوا نەبن. بێ گومان ئێمە چەکەکانمان رادەستی سەهیۆنییەکان ناکەین. گیانمان، هەموو شتمان فیدا دەکەین بەڵام چەکەکانمان رادەست ناکەین. ئێمە دەبینە وەک بەندێک لە ئەستۆی سەهیۆنییەکان.
ئەمانەتی چوارەمیش منداڵانی غەززەیە، بریندارەکانە. ئەوان ئەمانەتی ئێوەن. خوشک و براکانتان کە چاوەڕوانی هاوکارییە ئەمانەتی ئێوەن. ئەوان بانگ دەکەن؛ کۆمەڵگەکانی ئیسلام لەکوێن، رابەرانی کۆمەڵگەکانی ئیسلام لەکوێن!
خوشک و براکانم لە کۆتاییدا دەمەوێت بڵێم؛ بە ئیزنی خودا مزگەوتی ئەقسا ئازاد دەبێت و هەموومان پێکەوە لەو مەیدانەکە نوێژ دەکەین، إن شاء الله."
دوای وتارەکەی ئەبو رەس، دووبارە هونەرمەندان سرودیان پێشکەش کرد.
دواتر مامۆستا محەمەد گۆکتاش سەرۆکی فەخری وەقی ئەڤیندارێن پێغەمبەر وتارێکی پێشکەش کرد.
"هێندەی غەززە لە دڵتاندا بەنرخە، ئێوەش لای خوا و پێغەمبەریش بەنرخن"
محەمەد گۆکتاش وتی، "لە هەر شوێنێک بچن باسی ئێوە دەکەن. دەڵێن: ئەوانەی دەڵێن قەسام تەواو بووە، ئەوانەی دەڵێن حەماس تەواو بووە! وەرە سەیرێکی بکە! بەڵێ ئەم گۆڕەپانە وەک خۆی هی حەماسە و هی کەتائیبی قەسامە. لەم گۆڕەپانەدا هەموو ئەو گەنجانەی تەمەنیان لە نێوان ١٧ بۆ ٢٥ ساڵدایە حەماسن، هەموویان کەتائیبی قەسامن. ئەمە رووداوێکی سادە نییە. بە ئیزنی خوای گەورە ڕێگای ئەم میللەتە بکرێتەوە و دەرفەتێک بۆ ئەم مسوڵمانانە بدرێت. ئەمە بە دەسەڵات و کارگێڕان دەڵێم. ئێرە ببینن و حیساباتان بکەن.
ئەوەندەی غەززە لە دڵتاندا بەنرخە، ئێوەش لای خوای گەورە بەنرخن. وەک چۆن منداڵەکانی ئوممەتی پێغەمبەر لە غەززە و ئوممەتی ئافرەتەکانی پێغەمبەر بەقەد ئێوە بەنرخن، ئەوەندەی ڕۆژەڤتان پڕ دەکەن، باش بزانن ئێوەش بە هەمان شێوە بەنرخن بۆ پێغەمبەر.
منداڵانی ئەم جوگرافیایە و بە تایبەتیش منداڵانی ئەم جوگرافیایە بە گشتی، والله بە هەمان شێوە مرۆڤایەتییان ڕۆشن کردۆتەوە.
لە هەر شوێنێک کارێکی جوان ئەنجام درابێت لەوێ ئێوە هەن، لەوێ دیاربەکر هەیە، لەوێ کورد هەیە.
ئایا ئێوە نەبوون کە بە توندترین شێوە لە دژی ئەو شەرمەزارییەی کە پێی دەوترێت کەمالیزم وەستانەوە؟ ئێوەش لە دژی ئەو کەسانە وەستانەوە کە دەیانویست مارکسیزمی بەسەرچوو بهێننە ئێرە. وتتان 'ناتوانن بێنە ژوورەوە لێرە.'
ئەوە خۆشەویستانی پێغەمبەرن کە بە ئیزنی خوای گەورە ڕێگری لەو عەقڵیەتە دەکەن کە خێزان و ماڵ و منداڵەکانمان وێران دەکات. ئەمەش بە خۆشەویستی بۆ پێغەمبەر ئەنجام دەدرێت.
حەماس سەرکەوتنی بەدەستهێناوە. کەتائیبی قەسام سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە. ئیسلام سەرکەوتنی بەدەستهێناوە. بەڵێ، ئەمڕۆ ٥٠-٦٠ هەزار شەهیدمان هەیە، بەڵام هیچ کەس ناتوانێت بێنە پێشەوە و بڵێت بێهودە مرد. بەرخۆدانێکی بەڕاستی موحەممەدیە. وەک ئەوە وایە جارێکی تر قورئان دابەزیبێتەوە.
بەڵێ ئێمە ٥٠ هەزار شەهیدمان هەیە، بەڵام بەگوێرەی دەنگۆیەک، ٦٤٩ هەزار کەس لە ئەوروپا ئیسلامیان هەڵبژارد، چ جای وڵاتانی ئیسلامی.
بەم ڕێژەیە سەهیۆنیزم کۆتایی دێت، هەروەک ئەمریکا و ئەوروپاش کۆتایی دێت. لە هەر شوێنێک دەچوون دەمامکێکی جنۆکەیان دەبەست و ئەمانەیان دەفرۆشت. لێرەدا کەتائیبی قەسام دەمامکە قێزەونەکانیان داکەند. جیهان ڕووی ڕاستەقینەی ئەوانی بینی."
بەرنامەکە بە خوێندنی دوعا لە لایەن مامۆستا رەجائی گولەر کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ژمارەیەکی زۆر فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
لە مێردین بەرنامەیەک بۆ پێدانی ئیجازەنامە بە ١٢٨ حافیز بەڕێوەچوو کە پەروەردەی حافیزبوونیان تەواو کردبوو.
ئافرەتەکانی کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە دیاربەکر کردبوو باسیان لەو هەست و رامانی خۆیان کرد.
مسوڵمانانی وڵاتانی جیاجیای جیهان کە بەشدارییان لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر کرد رایانگەیاند کە چاوەڕوانی بەشدارییەکی زۆریان نەدەکرد و پەیامی سوپاسگوزاری خۆیان گەیاندە ئەو کەسانەی کە چالاکییەکەیان ڕێکخستبوو.