منداڵە دیاربەکرییەکان بۆ هاوتا غەززەییەکانیان رێپێوانیان ئەنجام دایەوە

منداڵەکانی دیاربەکری بە بۆنەی ٢٣ی نیسان بۆ هاوتا غەززییەکانیان رێپێوانیان ئەنجام دایەوە و گردبوونەوەیەکیان رێکخست.
ناوەندی بانگەوازی و گەنجایەتی و وەقفی لاوانی تورکیا (توگڤا) لە ئەنجامی مەراسیمەکانی ٢٣ی نیسان (ڕۆژی منداڵەکان لە تورکیا) لە دیاربەکر بەرنامەیەکیان بۆ منداڵەکانی غەززەیی رێکخست.
منداڵەکان لە حەوشی مزگەوتی حەزرەتی سلێمان بن خالد لە ناوچەی سووری دیاربەکر کۆبوونەوە و بەرەو مزگەوتی مێژوویی قورشونلو رێپێوانێکیان رێکخست.
منداڵەکان لە کاتی رێپێوانەکە ئافیشەکانی لەبارەی غەززە لە دەستیاندابوو و رێپێوانەکە لە کاتی نوێژی عەسر لە مزگەوتی قورشونلو کۆتایی هات.
منداڵەکان لە مزگەوتەکە نوێژی عەسریان بە جەماعەت ئەنجام دایەوە و دواتر لە حەوشەی مزگەوتەکە راگەیەندراوێکی میدیاییان بڵاو کردەوە.
"ئەمڕۆ لە غەززە منداڵەکان یەتیم و کەمئەندام دەبن و بە دەنگی بۆمبەکان لە خەو هەڵدەستن"
قوتابیێکی پۆلی ٧ـەم بە ناوی مستەفا ئۆرهان راگەیەندراوەکەی خوێندەوە.
ئۆرهان ئاماژەی بە کۆمەڵکوژی و جینۆسایدەکەی ١٨ مانگە بەردەوامە کرد و وتی، "هاوڕێکانم! ئەمڕۆ لێرە بۆ خوشک و برا غەززەییەکانمان کۆبووین، هاتینە ببین بە دەنگی منداڵە غەززەییەکان. ئەمڕۆ بۆ یاری لێرە نین، شتێک بۆ خۆشی ناکەین. ئەمڕۆ ٢٣ی نیسانە بەڵام ئێمە منداڵەکان خۆشحال و شاد نین، ناتوانین یاری بکەین. چونکە ئەمڕۆ لە غەززە شتێک بە ناوی یاری نییە. لە غەززە پارک نییە. چونکە ئیسرائیل هەموو شوێنێکی بۆردومان کردووە. ئەمڕۆ لە غەززە منداڵەکان، دایکەکان، باوکەکان دەمرن. منداڵەکان یەتیم و کەئەندام دەبن، بە دەنگی بۆمبەکان لە خەو هەڵدەستن."
هەروەها وتی، "ئایا ئەوانیش منداڵ نین؟ بۆ چی لەم دۆخەدانە؟ بۆ چی وەک ئێمە نین؟ بۆ چی وەک ئێمە شادی ناکەن، یاری ناکەن و ناتوانن بچنە پارەکەکان. ئێمە کاتێک دەکەوینە زەوی رادەکەین لای دایک و باوکەکانمان. بەڵام منداڵە غەززەییەکان بەهۆی دەنگی فڕۆکەکان رادەکەن لای دایک و باوکیان. هەنێکیان دەچنە لای براگەورەکانیان چونکە دایکیان لە لایەن ئیسرائیل کوژراون. براکانیان لە تەمەنی بچووکدا بۆیان دەبنە دایک و باوک. منداڵە غەززەییەکان کاتێک دەترسن ناتوانن بچنە لای باوکیان، چونکە باوکیان نییە."
"ئایا کەسێک نییە رێگری لەم ستەمە بکات، هاوکاری منداڵەکان بکات؟"
مستەفا ئۆرهان لە بەردەوامی بانگێشتی هاوکاری بۆ منداڵە غەززەییەکان کرد و وتی، "لێرەوە، لە دیاربەکرەوە بانگێشتی گەورەکانمان دەکەین، ئایا کەسێک نییە رێگری لەم ستەمە بکات، هاوکاری منداڵەکان بکات؟ کەسێک نییە لە ئیسرائیل تۆڕە بێت؟ ئێمە نامانەوێت ئیتر منداڵەکان بکوژرێن. با یاری بکەن، دایک و باوکیان لە باوش بگرن، لەوان جیا نەبن، شەو بە ئاسوودەیی بخەون، بە ترس لە دەرەوە یاری بکەن، لەگەڵ دایک و باوکیان بچنە پارک، بە بێترس، بە هیوا تەماشای ئاسمان بکەن. ئایا شتێکی زۆرمان دەوێ گەورەکان؟"
ئۆرهان لە کۆتاییدا وتی، "ئەی گەلانی جیهان! ئەی رابەرانی جیهان! بۆ چی تەماشای مردنی منداڵەکانی غەززەیی دەکەن؟ بۆ چی شتێک ناکەن؟ بۆ چی ئەو منداڵانە رزگار ناکەن؟ ئایا ئێوە منداڵتان نییە؟ ئایا ئیتر بەس نییە؟ ئێمە دونیایەکمان دەوێت! تێدا منداڵەکان نامرن، منداڵەکان لەگەڵ دایک و باوکیان بە خۆشحالی دەژین، هیچ منداڵێک لە ئاسمان ناترسێت... بە دوعای دیدار لە دونیایەکی ئازاد. سوپاس بۆ هەمووتان کە بەشداریتان کرد."
بەرنامەکە بە ئەنجامدانەوەی دوعا لە لایەن محەمەد ییغیت قوتابی پۆلی ٦ـەم کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤دا ٤ فڕۆکەکانی رژێمی بەعسی روخاو شاری قەڵادزێیان بۆردوومان کرد.
ئیبراهیم مەدهون بەڕێوبەری بەشی میدیایی دەزگای فیمەد و ئیسحاق عەرەفە یەکێک لە موجاهیدە قەسامییەکان لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە دیاربەکر باسیان لە هەست و رامانی خۆیان کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار دوای بوومەلەرزەکەی ئیستانبوول پەیامێکی بڵاو کردەوە و داوای سەڵامەتی و زووچاکبوونەوە کرد.