"لەم بەرنامەیەدا ئەڤینی ئەڤیندارانی قودس دەبینرێت"

ئیبراهیم مەدهون بەڕێوبەری بەشی میدیایی دەزگای فیمەد و ئیسحاق عەرەفە یەکێک لە موجاهیدە قەسامییەکان لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە دیاربەکر باسیان لە هەست و رامانی خۆیان کرد.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە ٢٠ی نیسان لە دیاربەکر بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری بەرخۆدان حەزرەتی موحەممەد" رێکخست.
ئیبراهیم مەدهون بەڕێوبەری بەشی میدیایی دەزگای فیمەد و ئیسحاق عەرەفە یەکێک لە موجاهیدە قەسامییەکان کە وەک مێوان بەشداریان لە بەرنامەکە کردبوو باسیان لە هەست و رامانی خۆیان بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە کرد.
ئیبراهیم مەدهون بەڕێوبەری بەشی میدیایی دەزگای فیمەد ئاماژەی بەوە کرد کە پیرۆزباییێکی گەورە لێرە رێکخراوە و وتی، "ئەم جەماوەرە بۆ دینەکەیان، پێغەمبەرەکەیان، بەهۆی پابەندبوونیان بە دۆزەکەیان، پرسەکانی ئوممەت هاتوونەتە ئێرە. ئەم جۆرە پیرۆزباییانە پێشتر لە غەززەش دەکران؛ لە ڕۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەری خودا، لە ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حەماس... ئەم دیمەنەم لە غەززە بینیبوو. إن شاء الله ئەم دیمەنە لە کاتێکی نزیکدا لە قودسیش دەبینین."
"دەبێت میدیا ئەو ئازارەی بە سەری ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی دێت بە دونیا رابگینێت"
مەدهون لە بەردەوامی وتی، "ئەم ئەڤین و خۆشەویستییەی بە پێغەمبەری خودا و دینەکەی إن شاء الله ئەو خۆشەویستییەیە مزگەوتی ئەقسا ئازاد دەکات. بە هەمان شێوەیەی سەلاحەدین ئەیوبی مزگەوتی ئەقسای ئازاد کرد، هەزاران سەلاحەدینی نوێ دێن و ئەقسای لە لە ژێر دایگەرکەری داگیرکەران رزگار دەکەن، إن شاء الله. من باوەڕ دەکەم، ئەمڕۆ نەتانیاهۆ دەڵێت، 'لە دوای غەززە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆنترۆل دەکەم.' بۆیە دەبێت لە دژی هەموو پلانەکانی کە ئامانجەکەی لەناوبردنی ئیسلامەکەمان و ناوچەکەمانە بوەستین."
مەدهون لە بەردەوامی سەبارەت بە ڕۆڵی میدیاکان بۆ راگەیاندنی دۆخی فەلەستین وتی، "بابەتێکی دیکەی گرنگ ڕۆڵی ڕۆژنامەنووسانە. بە تایبەت دەبێت گرنگی بە ڕۆژنامەنووسانی غەززەیی بدرێت. ئەمڕۆ لە غەززە ژمارەیەکی زۆر ڕۆژنامەنووس و کارمەندی میدیایی شەهید بوونەتە. دەبێت ئێوەش خاوەنداری لە دۆزەکەیان بکەن و پەیامەکەیان بە هەڵگرن و ئازارەکەیان بە دونیا رابگینن. لەوێ سەدان ڕۆژنامەنووس شەهید بوون و هەموو ڕۆژێک تەنها بۆ رێگریکردن لە دەنگەکەیان دەکرێنە ئامانج."
"إن شاء الله، لە ماوەی چەند ساڵدا ئەم پیرۆزباییە لە حەوشەی مزگەوتی ئەقسا ساز دەکەین"
ئیسحاق عەرەفە یەکێک لە موجاهیدە قەسامییەکان کە لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە قۆناغی تۆفانی ئەقسا ئازاد کرا وتی، "لێرە کەسانێک هەن کە خاوەنداری لە دۆزی فەلەستین دەکەن. هەروەها کەسانێک هەن کە زیاتر لە گەلی فەلەستین حەزیان لە بەرخۆدان هەیە. من لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر بە ئاشکرا ئەم شتە دەبینم. ئەم ئاهەنگە گەورەیی هەستی ئەم برایانە دەردەخات کە قودسیان وەک ژیانی خۆیان، وەک زێدی خۆیان خۆشدەوێت. لێرەدا هاوڕێ ئازیزەکانی ئاهەنگی لەدایکبوونی پێغەمبەری خودا دەگێڕن. هەستێکی بەهێز لەناومدا سەریهەڵدا. إن شاء الله لە ساڵی داهاتوو و چەند ساڵی دواتر ئەم ئاهەنگە لە حەوشەی مزگەوتی ئەقسا ساز دەکەین.".
عەرەفە لە بەردەوامی باس لە دۆخی زیندانەکانی رژێمی داگیرکەر کرد و وتی، "ئێش و ئازارەکەی گوانتانامۆ ئێستا لە زیندانەکانی ئیسرائیل رووی دەدەن. ئەسیرەکان تووشی ئازارێکی نەبینراو دەبن. ئێستا لە زیندانەکانی سەهیۆنییەکان ٦٣ کەس لە ماوەی سالێک و نیودا شەهید بوونەتە. ئەمەش نیشان دەدات کە ئەسیرە فەلەستینییەکان تووشی چەندە ئازارێکی گەورە دەبن."
"بەرخۆدان جەستەی منی ئازاد کرد و بە ئیزنی خودا لە کاتێکی نزیکدا خاکەکەمان رزگار دەکات"
عەرەفە وتی، "من بە خۆم تووشی ئەم ئێش و ئازارە بووم. لە قۆناغەکانی کۆتاییدا دۆخەکە گەشتبوو ئاستێکی زۆر دژوار. تەنها هیوایەکمان هەبوو. هیوامان ئەوە بوو کە ڕۆژێک پاسەوانەکانی ئەم زیندانانە ئەم دەرگانە بە زەلیلی دەکەنەوە... وە بە ڕاستیش وا بوو. ئەو پاسەوانەی دەرگاکانی دادەخست بە بێ ئیرادەی خۆی ناچار مایەوە دەرگاکان بکاتەوە. ئێستا منیش لە دیاربەکر لەگەڵ ئێوەم و بەشداری لە بەرنامەی مەولودی بە تەوەری "رێبەری بەرخۆدان حەزرەتی موحەممەد" دەکەم. ئەمە بە لوتف و کەرەمی خودا و بە وەسیلەی هەوڵەکانی بەرخۆدان رووی دا. بەرخۆدان جەستەی منی ئازاد کرد و بە ئیزنی خودا لە کاتێکی نزیکدا خاکەکەمان رزگار دەکات. بە ئیزنی خودا لە کاتێکی زۆر نزیکدا."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤دا ٤ فڕۆکەکانی رژێمی بەعسی روخاو شاری قەڵادزێیان بۆردوومان کرد.
منداڵەکانی دیاربەکری بە بۆنەی ٢٣ی نیسان بۆ هاوتا غەززییەکانیان رێپێوانیان ئەنجام دایەوە و گردبوونەوەیەکیان رێکخست.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار دوای بوومەلەرزەکەی ئیستانبوول پەیامێکی بڵاو کردەوە و داوای سەڵامەتی و زووچاکبوونەوە کرد.