بەرنامەی مەولود لە وان بە خوێندنی قورئان دەستی پێکرد

بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر کە لە وان لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر رێکخراوە بە بەشداری دەیان هەزار کەس دەستیپێ کرد.
بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری بەرخۆدان حەزرەتی موحەممەد" رێکخراوە بە خوێندنی قورئانی کەریم دەستی پێکرد.
لە کاتی بەرنامەکە چەندین وتار بە زمانەکانی کوردی و تورکی پێشکەش دەکرێن و هونەرمەندانی ئاژانسی ئۆزلەم سروود لەبارەی پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه و سلم) پێشکەش دەکەن.
هەروەها لە کاتی بەنامەکە پەیامی ئەمساڵی وەقفەکە بۆ بەرنامەی مەولود دەخوێنرێت.
بەرنامەکە بە ئەنجامدانەوەی دوعا کۆتایی دێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
محەمەد ئەمین یلدرم دامەزرێنەری وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە ئیستانبوول وتی، "ئەی نەوەکانی سەلاحەدین، مناڵی نورەدین زەنگی! بوار بۆ تەمبەڵی و خۆڕازیبوون نییە. لە ئایندەیەکی نزیکدا دەبینن بە ئیزنی خوای گەورە بە تەکبیرەوە دەچینە ناو مزگەوتی ئەقسا و لەوێ بە ئیزنی خوا نوێژی فەتحکردن ئەنجام دەدەین."
مەروان ئەبو راس پەرلەمانتاری حەماس و سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی جیهانی زانایانی فەلەستینی لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی لە ئیستانبوول وتی، "گەلی غەززە ئەوەندە مانگە خۆیان رادەستی پڕۆژەی ترامپ و گەماڕۆی برسێتی نەتانیاهۆ نەکردووە. ئێوە گەل و بەرخۆدانی غەززە واز لە چەک و جیهاد ناهێنین. تا کاتێ فەتحکردنی تەواوی خاکەکانی فەلەستین ئەم تێکۆشانە بەردەوام دەبێت."
مەلا امرالله ئویسال ئەندامی إتحاد العلماء لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە وان وتی، "ئیتر مسوڵمانەکان نەخشەی جیهان دەکێشن."
مەلا بەشیر شیمشەک سەرۆکی گشتی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر باس لەو ستەمەی لە جوگرافیای ئیسلام هەیە کرد و وتی، "لەبەر ئەوەی وازمان لە ئەخلاقی بەرخۆدانی پێغەمبەر هێناوە لەم رەوشەدایین."