راگەیەندراوی جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار لەبارەی ڕۆژەڤ

شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار لە کۆنفڕانسێکی میدیایی لە پەرلەمان باس لە چەند پرسێکی گرنگی ڕۆژەڤ کرد.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە کۆنفڕانسێکی میدیایی لە پەرلەمان باس لە چەند پرسێکی گرنگی ڕۆژەڤ وەک بوومەلەرزەی ئیستانبوول، سیاسەتی هیندستان لە کەشمیر، بڕیاری ئوردن لەبارەی قەدەغە کردنی إخوان المسلمین و جینۆساید لە غەززە کرد.
دەمیر لە سەرەتای راگەیەندراوەکە باس لە ئەگەری بوومەلەرزەیەکی گەورە لە ئیستانبوول کرد و هۆشداری دایەوە کە بەهۆی ئامادەنەبوونی شارەکە ئەگەری دروستبوونی وێرانکاریێکی گەورە هەیە.
"هیندستان لە کەشمیری داگیرکراو بە شێوەیەکی سیستەماتیک لە دژی مسوڵمانەکان پێشێلکاری دەکات"
شاهزادە دەمیر لەبارەی ڕۆژەڤی دەرەوە باس لە گەشەپێدانەکانی کۆتایی لە کەشمیر کرد و وتی، "وەک دەزانن لە ڕۆژانی کۆتاییدا گرژی لە نێوان پاکستان و هیندستان لە ئاستێکی بەرزدایە. باس لە گرژی لەبارەی کەشمیر دەکەین. کەشمیر تەنیا پرسی ناکۆکی لەبارەی پارچە خاکێک نییە. قەیرانی کەشمیر پرسی تێکۆشان لەبارەی ناسنامە و باوەڕی و ئایندەی ١٥ ملیۆن مسوڵمانە. ئێمە بەم شێوە پرسەکە هەڵدەسەنگێنین. هیندستان لە کەشمیری داگیرکراو بە شێوەیەکی سیستەماتیک لە دژی مسوڵمانەکان پێشێڵکاری مافی مرۆڤ دەکات. هەنگاوەکانی بەم شێوەیە دەهاوێژێت. مزگەوت و نیشانەکانی ئیسلامی دەکاتە ئامانج، هەوڵ دەدات ناوچەکە بکاتە ناوچەیەکی هیندۆسی. هۆکاری ناکۆکیەکەش ئەمەیە."
"دیدگا بۆ پرسی غەززە و فەلەستین چییە؛ مسوڵمانانی جیهان پێویستە بەهەمان چاو سەیری مسوڵمانانی کەشمیر بکەن و ئاگاداریان بن"
دەمیر لە بەردەوامی وتی، "دوای کوژرانی ٢٦ کەس سەدان کەس بە شێوەیەکی نایاسایی دەستبەسەر کران و بەهۆیەوە گرژی لە ناوچەکە بەرز بوویەوە. ئەم دۆخەی خەتەرناک لە کەشمیر بووە هۆی دووبارە دەستپێکردنی شەڕ لە نێوان هیندستان و پاکستان. لە کاتێکدا کە سیاسەتی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە لایەن هیندستان بەردەوامە، گرژی سەربازی لە سنوور بەرز بوویەوە. ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی هەڕەشەی شەڕی ناوچەیی. هیندستان رێگری لە گەشتنی ئاوی رووباری سیند بە پاکستان دەکات و ئەمەش پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە. لە دۆخێکی بەم شێوەیەدا وڵاتانی ئیسلام بێ دەنگە بەڵام دەبێت بە شێوەیەکی ئاشکرا پشتگری لە پاکستان بکەن. پێویستە هەنگاوی زیادە بنێن وەک لێدوانی سیاسی و میکانیزمی فشاری دیپلۆماسی بەکاربهێنن، هەروەها دامەزراوەکانی دیکەی وەک ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی وڵاتانی مسوڵمان پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی هیندستان بخەنە بەرنامەی کار و لە پێناو موسڵمانانی جامو و کەشمیر بوەستنەوە. دیدگا بۆ پرسی غەززە و فەلەستین چییە؛ موسڵمانانی جیهان پێویستە بەهەمان چاو سەیری موسڵمانانی کەشمیر بکەن و ئاگاداریان بن."
"بە توندی ئیدانەی بڕیارەکەی لە بارەی بزووتنەوەی ئیخوان موسلمین دەکەین"
شاهزادە دەمیر لە بەردەوامی باس لە هەنگاوەکانی کۆتایی ئوردن کرد و وتی، "ئوردن راگەیاند کە هەموو چالاکییەکانی بزووتنەوەی برایانی مسوڵمان (إخوان المسلمین) قەدەغە کراوە، بارەگاکانیان دادەخرێن و دەستبەسەر هەموو ماڵ و سامانیان دەگیرێت. لە میدیاکان ئەم بڕیارە بڵاو کرا. ئێمە بە توندی ئیدانەی بڕیارەکە دەکەین لە دژی بزووتنەوەکە دراوە. ئەم بڕیارە تەنها بڕیارێکی قەدەغەکردن نییە؛ بەلکو هەوڵێکە بۆ تێکبردنی ئیرادەی بەرخۆدانی ئوممەت. پێویستە بەم شێوەیە ئەمە ببینین. ئەم دەسەڵاتە ستەمکارە کە هەموو دەستەکانی درێژکراو بۆ فەلەستین دەبڕێت، وەک شەرمەزاری لە مێژوودا دەنووسرێتەوە. هەفتەی ڕابردوو ١٦ کەس بە تۆمەتی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک دەستگیرکران، ئەمەش بە ڕوونی نیشانی دەدات کە هەموو پشتیوانییە دیارەکان بۆ فەلەستین بە تاوان دەزانرێت. لەم ڕووەوە بەرپرسیارێتییەکی گەورە دەکەوێتە سەر شانی گەلی ئوردن. بۆ ئەوەی لە پێناو خۆڕاگریدا بوەستن و سیاسەتی بێمانا و ستەمکارانە ڕابگرن و شەرەفی ئوممەتی ئیسلامی بپارێزن، بێدەنگ مەبن و فشار بخەنە سەر حکومەت لەو بوارەدا. هەروەها پێویستە بە هاودەنگی لەگەڵ مسوڵمانانی فەلەستین و غەززە بوەستن."
"ئێمە بە گەماڕۆ و برسێتی نامرۆڤانە لە غەززە تاقی دەبینەوە"
شاهزادە دەمیر لە بەردەوامی وتی، "لە لایەکی دیکە جینۆساید لە غەززە بەردەوامە. ئێمە بە گەماڕۆ و برسێتی نامرۆڤانە لە غەززە تاقی دەبینەوە. لەوێ سیاسەتێکی توندی لەناوبردن جێبەجێ دەکرێت. هێرشە ئاسمانی و زەوینییەکانی رژێمی داگیرکەر ڕۆژبەڕۆژ زیاتر دەبێت. رژێمی سەهیۆنی بە شێوەیەکی ئاشکرا جینۆساید ئەنجام دەدات؛ دونیا تەنها تەماشای ئەم وەحشیەتە دەکات، وڵاتانی ئیسلامیش خۆیان خستۆنەتە ناو بێ دەنگی زیللەت. ئەم دۆخەکە بۆ هەموومان شەرمە. گرنگترین هەنگاو کە لەمبارەیە دەتوانرێت بهاوێژرێت؛ کۆتایی هێنانە بە هەموو پەیوەندییەکانی دیپلۆماتیک، ئابووری و سەربازی/ئاسایشیە. دەبێت هەوڵ بدرێت بۆ گەیاندنی هاوکاری لە ئاسمان و زەوی و دەبێت بە شێوەی سەربازی ئەم کاروانانەی هاوکاری بپارێزرێن. بۆئەوەی کاروانی هاوکارییەکان بتوانن بە سەلامەتی بگەنە غەززە، دەبێت یەکە سەربازییەکان ڕێکبخرێن، یان بە فڕۆکەی سەربازی یان بە دابینکردنی پاراستنی سەربازی کاروانەکان بپارێزرێن."
"دەبێت وڵاتانی ئیسلام بۆ کۆتایی هێنان بە گەماڕۆی سەر غەززە و کردنەوەی ڕێوڕەوی مرۆیی بەپەلە بڕیارێکی هاوبەش بدەن و میکانیزمای فشاری نێودەوڵەتی چالاک بکەن"
دەمیر لە کۆتاییدا جەختی لەوە کرد کە بۆ کردنەوەی ڕێوڕەوی مرۆیی لە غەززە دەبێت هەموو کەس بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی خۆی جێبەجێ بکات و وتی، "دەبێت وڵاتانی ئیسلام بۆ کۆتایی هێنان بە گەماڕۆی سەر غەززە و کردنەوەی ڕێوڕەوی مرۆیی بەپەلە بڕیارێکی هاوبەش بدەن و میکانیزمای فشاری نێودەوڵەتی چالاک بکەن. دەبێت لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، دادگای نێودەوڵەتی سزا و شوێنەکانی دیکە لەمبارەیە هەوڵ بدرێت. دەبێت شەریکەکانی کە هاوکاری فڕۆکەکانی جەنگی سەهیۆنییەکان دەکەن بایکۆت بکرێن؛ بایکۆتێکی گشتی لەبارەی کاڵای سەهیۆنییەکان رابگەیەنرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی سوێرەگی پارێزگای ڕحا بەهۆی دەرکەوتنی ئاگر لە ناو شوێنی مانەوەی کرێکاران ٥٠ کۆنتێنەر سووتان.
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان کە لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات ژمارەیەکی زۆر چالاکی خێرخوازی بەڕێوە دەبات راگەیاند کە بۆ سەربڕینی قوربانی لە جەژنی قوربان ئامادەیە.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار وتی، "ئێستا پرۆسەیەک لە ئارادایە؛ ئامانجی 'تورکیایەکی بێ تیرۆر' و لە هەمان کاتدا بەهێزکردنی بەرەی ناوەندی. ئێمەش وەک هودا پار هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ ئەوەی ئەم ئامانجە بەدی بهێنین و تیرۆر و توندوتیژی و ململانێ و خوێن و فرمێسک کۆتایی پێبێت."