رووسیا: فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٦ی ئۆکرانیامان خستە خوارەوە

رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی ئۆکراینی ئێف ١٦ی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی خستە خوارەوە.
لە بەیاننامەیەکدا کە وەزارەتی بەرگری رووسیا بڵاویکردەوە هاتووە، "فڕۆکەی جەنگی ئێف-١٦ کە سەر بە هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا و ٨ بۆمبی ئاسمانی ڕێنماییکراوی JDAM و ٧ مووشەکی موشەکی فرە هەڵدانی HIMARS دروستکراوی ئەمریکا و ٢٠٧ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە خرانە خوارەوە."
دوێنێ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاندبوو، فڕۆکەوانی فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف ١٦ی سەر بە هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا لە کاتی ئەرکەکەیدا لە پێکدادانێکی ئاسمانیدا کوژراوە.
زێلێنسکی زانیاری لەبارەی شوێنی شەڕەکە و چارەنووسی فڕۆکەی ئێف ١٦ی کە فڕۆکەوانەکەی گیانی لەدەستداوە، نەخستەڕوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەی کوژراوەکانی تەقینەوەی بەندەرەکەی ئێران وەک ٥٧ کەس نوێ کرا و ٢ کەس بە تۆمەتی کەمتەرخەمی ئەمنی دەستبەسەر کران.
کۆمیسارێتی باڵای پەنابەران سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، لە مانگی نیساندا زیاتر لە ٢٥٠ هەزار پەنابەری ئەفغان لە پاکستان و ئێران گەڕانەوە وڵاتەکەیان.
کەتائیبی قەسام لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی کەمینی سەرکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس ژمارەیەکی زۆر سەربازی داگیرکەری کوشت و بریندار کرد.
پاکستان بۆ چالاکییەکانی ئاژاوەگەڕی هیندستان لە جامو کەشمیر بانگێشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ کۆبوونەوەی داخراوی بەپەلە.