لە وان کەسێک پارچە زەویێکی خۆی دەبەخشێتە غەززە

خێرخوازێکی خەلکی شاری وانی باکوور پارچە زەویێکی خۆی کە نزیکەی ١٧ دۆنمە لە رێگای دەزگای کاروانی ئومێدەوە بەخشیەوە غەززە.
خێرخوازەکە پێشتر ٧ دۆنم زەویی خۆی بەخشیبوو بۆ غەززە و ئێستا بڕیاری داوە ٩ دۆنم و ٩٧٥ مەتری چوارگۆشەی دیکەش ببەخشێتەوە و بە گشتی نزیکەی ١٧ دۆنم زەویی خۆی دەبەخشێتە بۆ غەززە.
پارچە زەوییەکە لە گوندی سۆرسۆراتی شارۆچکەی توشپای پارێزگای وانە و لە رێگە کاروانی ئومێدەوە دەفڕۆشرێت و پارەکەی بۆ غەززە دەنێردرێت.
سەدات ڤاتان سەرۆکی دەزگای کاروانی ئومێدی وان لە راگەیەندراوێک سوپاسگوزاری خێرخوازەکە کرد و راگەیاند، "إن شاء الله زەویەکە دەفڕۆشین بە خێرخوازێک و پارەکەی دەنێڕین بۆ غەززە."
ناوبراو لە بەردەوامی بانگێشتی هاوکاری زیاتر بۆ غەززە کرد کە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە لە ژێر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیدایە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
١٤ ساڵ بۆ سەر شەهید بوونی عبیدالله دوورنا یاریدەری سەرۆکی دەزگای مستضعف-دەر لە گەڤەر بە دەستی پەکەکە تێپەڕی بەڵام هێتشا بکوژان نەدۆزرانەوە و ڕووداوەکە بۆتە ڕووداویکی فاعلی مەجهول.
لە ڕحا دوو منداڵ لە کاتی گەشت و سەیران کەوتنە ناو کەناڵی ئاو و خێنکان.
حکومەتی فەلەستین لە غەززە رایگەیاند کە رژێمی داگیرکەر بە شێوەیەکی سیستماتیکی سەرچاوە خۆراکییەکانی کەرتی غەززە لەناو دەبات، کە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە کۆمەڵکوژی لەوێ ئەنجام دەدات.