وتەبێژی هودا پار: چەک و توندوتیژی گەورەترین بەربەستە لە بەرامبەر پرسی کورد

سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری باتمان و وتەبێژی هودا پار وتی، "ئەو چەکە ئەمڕۆ ڕێکخراوەکە بەکاری دەهێنێت گەورەترین بەربەستە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم بابەتە بە شێوەیەکی دروست."
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری باتمان و وتەبێژی هودا پار لە میانەی بەشداری لە بەرنامەیەکی کەناڵی رەهبەر تیڤی باس لە چەند پرسی گرنگ ڕۆژەڤ کرد کە یەکێکیان پرسی چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد بوو.
"چەک و توندوتیژی گەورەترین بەربەستە لە بەرامبەر پرسی کورد"
سەرکان رامانلی لەبارەی قۆناغی چەکدادانی پەکەکە و قۆناغی 'تورکیای بێ تیرۆر' وتی، "وەک دەبینین هیچ پەککەوتنێک لە پرۆسەکەدا نییە. ئەم جۆرە قۆناغانە پێویستیان بە کات هەیە. گرنگ نییە بە چی ناوی دەبەیت ململانێی ٤٠ ساڵە، تیرۆر، ئاژاوەگێڕی، پێناچێت کێشەیەک هەبێت لە کۆتاییهێنان بەم پرۆسەیە. ئێمە دەمانەوێت بە زووترین کات چەک و توندوتیژی لە بازنەی پرسی کورددا پرسێک نەمێنێت کە باسی لێوە دەکرێت. ئێستا دەتوانین بە ڕاستی باسی پرسی کورد بکەین لەسەر ئەو زەمینەیەی کە دەبێت بێت، لەسەر زەمینەی سیاسی، لە ڕێگەی ڕێگەی ڕەوا. نابێت کەس نەتوانێت پرسی کورد، واتە ماف و داخوازییە ڕەواکانی کورد، بە دانانی لە نێو کەوانەکانی جیاوازخوازی و تیرۆردا، بە لایەکدا بخاتە لاوە. چونکە ئەو چەکە ئەمڕۆ ڕێکخراوەکە بەکاری دەهێنێت گەورەترین بەربەستە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم بابەتە بە شێوەیەکی دروست. ئەم بەربەستە پێویستی بە نەهێشتنی یەکجارەکی هەیە. ئیرادەیەک لەم ئاڕاستەیەدا هەیە، ئێمە پشتگیری لێدەکەین."
"رێخکراوەکەی کە چەکی دانانەوە جیاوازە لە پرسی کورد"
رامانلی لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە چەکدانانی پەکەکە گرنگە بەڵام نابێت لەگەڵ پرسی کورد تێکەڵاو بکرێت و وتی، "هەڵبەتە ڕزگاربوونی تورکیا لە تیرۆر، دەرێنانی پرسی کورد لە توندوتیژی و ڕزگاربوونی لە پارانۆیای جیاوازخوازی گرنگە. دانانی چەک لە لایەن رێکخراوەکە جیاوازە و چارەسەرکردنی پرسی کورد جیاوازە. نابێت هەردووکیان تێکەڵاو بکرێن. حکومەت باس لەوە دەکات کە زۆر دەرسی لە قۆناغی چارەسەری وەرگرتووە و بۆیە نابێت هەڵەی قسەکردن لەگەڵ رێکخراوەکە بۆ پرسی کورد دووبارە بکات. ئیستا تەنها باس لە دانانی چەک لە لایەن رێکخراوەکە دەکرێت... إن شاء الله، هیوادارین ئەمانە لە ماوەی چەند مانگێکدا چارەسەر بکرێن و ئیتر چەک و توندوتیژی لە ڕۆژەڤی وڵات دەربچێت. بەڵام ئێمە دەست بە قسەکردن لەبارەی پرسە راستییەکە دەکەین. پرسی راستی؛ ماف و دادپەروەرییە. پرسی گەشتنی کوردەکان بە مافە ڕەواکانیانە. لەمبارەیە وەک هەموو لایەنێک ئەرکێک لە ئەستۆی هودا پاریشدا هەیە. لە راستیدا بۆ چارەسەری پرسەکە بە پێی ماف و دادپەروەری ئەرک لە ئەستۆی هەموو کەسدایە. إن شاء الله، هیوادارین و دەڵێین هەموو کەس ئەرکەکەی بەجێ دەهێنێت و ئیمپریالیستەکان و ئەو کەسانەی پلانیان لەبارەی ئێمە هەیە زیاتر وڵات بەدوادا نابن."
"ڕۆحی مەلازگرد بناغەی برایەتی هەزار ساڵەیە"
رامانلی لە بەردەوامی باس لە برایەتی ئیسلام لە سەر نموونەی مەلازگرد کرد و وتی، "ئێمە دەمانەوێت کێشەی خۆمان بە چەسپاندنی بە پێی بەها شارستانییەکانی خۆمان، ئیمانەکەمان، ئیسلامەکەمان، بەبێ ئەوەی برایەتیمان لەبیر بکەین، بەڵکو بە جێبەجێکردنی مافی برایەتیش چارەسەر بکەین. سەرەتا پێویستە ئەو ڕۆحە ئاشکرا بکەین کە ئێمەی لە مەلازگرد کۆکردۆتەوە. وەک دەزانن سوپای سەلجوقیەکان و سوپای ڕۆمەکان لە مەلازگرد ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە. دەیان هەزار سوارچاکی کورد لەگەڵ سوپای سەلجوقی هەبوون. بەڵام لە سوپای ڕۆمانۆس دیۆجینیسدا تورکیش هەبوون. لە هەردوولا تورک هەیە، بەڵام کورد لە دیوەکەی تر نییە، بەڵکو لە دیوی تورک، لە دیوی سوپای ئیسلامی... بە واتایەکی تر مەلازگرد هۆکاری هۆزێک یان نەتەوەیەک نەبووە. لە مەلازگرد ململانێ لە نێوان ڕاست و هەڵەدا هەبوو. شەڕی هیلال بوو لە دژی خاچپەرست... ئەگەر لەم ڕوانگەیەوە سەیر بکەین زۆر وردین و دەزانین ئیسلام ئەوەیە کە ئێمە دەکاتە برا و لەسەر بنەمای دادپەروەری ئیسلام ئەم برایەتییەمان گەیاندووەتە ئەمڕۆ. هەزار ساڵ تێپەڕی، دەتوانین بۆ دەیان هەزار ساڵی تر بەردەوام بین. تا لەبیرمان نەچێت ئەوە ئیسلامە ئێمە دەکاتە برا و دادپەروەری ئیسلام نەکەین بە قوربانی هیچ شتێکی تر. ئەگەر بتوانین ئەمە بکەین، ئەگەر بتوانین لەبیرمان بێت کە براین، ئەگەر بتوانین باوەڕمان بەهێزتر بکەین کە دەتوانین لەسەر بنەمای ئیسلام یاساکەمان جێگیر بکەین، ئەگەر بەردەوام بین لەم ڕۆحە إن شاء الله هەموو کێشەکانمان چارەسەر دەکەین."
"لە شوێنەکانی هەڵە لەدوای چارەسەریدا گەڕاین"
رامانلی لە بەردەوامی وتی، "گەورەترین کێشەمان ئەوەیە؛ لە شوێنەکانی هەڵە لەدوای چارەسەری گەڕاین. ئەو شوێنەی دەتوانین تێدا چارەسەری بدۆزین دیارە بەڵام ئێمە هەموو کاتێک لە دوای بەناو چارەسەری چووین کە ئێمەی ناچاری بێ چارەسەری کردووە. إن شاء الله ئیتر واز لەم شتە دەهێنین و ئەمە دەزانین کە سەرکەوتنی تورک بە شکەستدانەوەی کورد نابێت. هەروەها سەرکەوتنی کورد بە شکەستدانەوەی تورک نابێت. ئەگەر سەرکەوتنێک هەبێت پێکەوە سەردەکەوین و بەرز دەبین و هەموومان پێکەوە دەبین."
"بیری کەمالیست مەلازگردیش بەرەو فرامۆشی برد"
رامانلی لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، لە قۆناغی کۆماریدا برایەتی تورک و کورد بەرەو فرامۆشی بردرایەوە و وتی، "باس لە پێکەوەبوونێکی هەزار ساڵە دەکەین بەڵام بەداخەوە بیری کەمالیستی جەهەپە وایکرد نەوەی نوێ مێژووی پێش کۆماری تاوەکو مەلازگرد لەبیر بکات. وەک مێژوویێک کە هیچ کات رووی نەداوە نیشان دەدات... وەک ئەوەی تەواوی مێژوو بە دەسەڵاتداربوونی بیری جەهەپە لە سەردەمی تاکەحیزبی دەستیپێکردووە و پێش ئەو مێژوویێک نەبووە. ئەگەر ئێمە ئەم بیرەی مێژوو لە قوتابخانەکان فێری نەوەکانی نوێ نەکەین نەوەکانی دەهاتوو ئیتر لەبیریان نامینێت کە بۆ چی ئێمە برایین..."
"بە لەخزمەتدەرچوونی چەکەکان ئیتر بە شێوەیەکی سەڵامەتتر دەتوانرێت باس لە پرسی کورد بکرێت"
رامانلی لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە نابێت پرسی کورد باپەندی مەرجی چەکدانانی رێکخراوەکە بکرێت و وتی، "هەڵبەتە قسەکردن و وازهێنان لە ترسەکان لە قۆناغێکدا کە توندوتیژی رێکخراوەکە نەماوە ئاسانترە... چونکە کاتێک رێکخراوەکە چەکی بەکاربهێنێت گەلی ئەنادۆڵ وا بیر دەکات 'کاتێک کوردەکان داوای مافەکانیان دەکەن وڵات دابەش دەکەن.' هەروەک چۆن کاتێک مرۆڤە دیندارەکان بۆ باڵاپۆشی تێکۆشان دەکەن، ترسی 'گەڕانەوەی ئیرتیجاع' دروست دەبێت... ئەم پێشوەختە زانینانە، ئەم ترسانە هەن. وەدەرنانی ئەمە لە پرسی کورد؛ دەبێتە هۆی ئەوەی کە پرسەکە تاوتوێ بکرێت و لە کۆتاییدا لەسەر بنەمایەکی مەعقولتر و قبوڵکراوتر و تەندروستتر چارەسەر بکرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنجامی پێشبڕکێی کارتۆنی بەناونیشانی "غەززە تاقیکردنەوەی ئوممەت" کە لەلایەن دەزگای پەروەردەی ئیدەئال (ئیدەڤ) ڕێکخرابوو لە ئەنجامی مەراسیمێک لە عەنتاب راگەیەندرا.
وتهبێژی وهزارهتی کشتوکاڵ ئاماژهی بۆ ئهوه کرد، له ههندێ ناوچهی ههرێمی کوردستان وشکهساڵییە و وتی، "پلانمان ناردووه بۆ سهرۆکایهتی ئهنجوومهنی وەزیران به مهبهستی بەرەنگاربوونهوەی وشکهساڵی و گۆڕانکارییهکانی کهشوههوا."
گروپێک خێرخواز لە قەزایەکی شارۆچکەی هێنێی پارێزگای دیاربەکر ٢٥٠ هەزار لیرەی بۆ کاروانی ئومێد دایەوە بۆ ئەوەی بگێننە غەززە.