بەلگەی دوژمنیی پەکەکە لە بەرامبەر ئیسلام: کۆمەڵکوژی سووسا

لە ٢٦ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٢ پەکەکەییەکان بە جڵوبەرگی سەربازەکان چوونە گوندی سووسای شارۆچکەی فارقینی پارێزگاری دیاربەکر و ١٠ مسوڵمانیان کە لە ناو مزگەوت بوون شەهید کرد.
٣٣ ساڵ بە سەر ئەو کۆمەڵکوژیەی وەحشیانە تێپەڕی. لە ئەنجامی ئەو کۆمەڵکوژیەی پەکەکە حوسێن چەتینکایا، عبدالخالق ئووگاش، حاجی ئەحمەد کانتار، ئەمین فیدانجی، زەکی فیدانجی، مەدەنی فیدانجی، سەعید فیدانجی، مەککی فیدانجی، محەمەد عەلی ئووسلوو و عەدنان کانتار ئەندامانی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا شەهید بوون.
پەكەكە لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە چەندین كۆمەڵكوژی لە ناوچەكانی باكووری كوردستان ئەنجام داوە، منداڵ و گەنج و پیری كوشتون، هێرشی سەر مزگەوتەكانی كردوە.
ئەو كۆمەڵكوژی و تاوانەی پەكەكە لە ساڵانی ١٩٨٠ و ١٩٩٠ لە ناوچەكەكانی باكووری كوردستان ئەنجامی داون تا ئێستا لە بیر نەكراون. پەكەكە لە ساڵی ١٩٧٨ دامەزراوە، لە باكووری كوردستان بەردەوام هێرشی دەكردە سەر ئەو كەسانەی هەڵگری ناسنامەی ئیسلامی بوون، بە هەمو جۆرێك ئازاری دەدان، تەنانەت چەند جارێك هێرشیان كردە سەر مزگەوتەكان دیارترینیان مزگەوتی سووسایە كە ٥ كیلۆمەتر لە شارۆچكەی فارقین دوورە.
پەکەکە لە ساڵانی ٩٠ لە كوردستانی باكوور بەردەوام هێرشی دەكردە سەر ئەو كەسانەی هەڵگری ناسنامەی ئیسلامی بوون، بە هەمو جۆرێك ئازاری دەدان، تەنانەت چەند جارێك هێرشیان كردە سەر مزگەوتەكان دیار ترینیان مزگەوتی سووسایە كە ٥ كیلۆمەتر لە شارۆچكەی فارقین دورە. لە ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٩٢ پەكەكە هێرشی كردە سەر گوندی سووسا لەناو مزگەوت نوێژ خوێنانی دەست ڕێژی گولە كردن ١٠ مسوڵمان شەهید بوون ٥ یش بریندار بوون، ئەمە گەرەترین تاوانە كە پەكەكە لە ناوچەكە ئەنجامی دابێت، كاردانەوەی زۆری لێ كەوتەوە ٣٣ ساڵە بەردەوام یادی دەكرێتەوە، بەم كارە پەكەكە سەلماندی كە دژی ئیسلام و مسوڵمانەكانە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە شارۆچکەی ئەیوبیەی شاری ڕحا ٢ هاوڵاتی عێراقی کە برای یەکتربوون کوژران.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەشتە ئاسمانییەکانی دەست پێ کردەوە و ئاسمانی عێراقیش بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کرایەوە.
ئاسمانی عێراق کە بەهۆی شەڕی نێوان رژێمی سەهیۆنی و ئێران بۆ ماوەی کاتەیی داخرابوو دوای هەڵسەنگاندنەکان دووبارە کرایەوە.