شەڕەقسە گۆڕا بە شەڕی چەکداری: کوژراوێک و بریندارێک

لە پارێزگای سێرت شەڕەقسەی نێوان منداڵەکان گۆڕا بە شەڕی چەکداری لە نێوان خانەوادەکان. لە ئەنجامی رووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیش بە سەختی بریندار بوو.
بە پێی زانیارییەکان رووداوەکە لە گوندی شاشی شارۆچکەی دهی پارێزگای سێرت رووی دا.
بە هۆکارێکی نادیار لە نێوان منداڵەکانی کە ئامۆزای یەکتر بوون شەڕەقسە رووی دا.
لە ماوەیەکی کورتدا شەڕەکە گەورە بوو و گۆڕا بە شەڕی چەکداری.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی تەندروستی و جەندرمە رەوانەی ناوچەکە کران.
بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کران بەڵام یەکێک لە بریندارەکان لەگەڵ تەواوی هەوڵەکان گیانی لەدەستدا و هێشتا مەترسی گیانی بریندارەکەی دیکە هەیە.
سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستیپێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە سێرت ٣ منداڵ کەوتنە ناو ڕووباری کەزەر و بێسەروشوێن بوون. منداڵێک توانی بە تەنیا لە ئاوەکە دەربچێت و منداڵێکی دیکەش بە هاوکاری تیمەکان ڕزگارکرا، بەڵام منداڵێکی دیکە تا ئێستا بێسەروشوێنە.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ئەمساڵیش دەستی بە چالاکییەکانی بۆ ڕێکخستنی بەرنامەکانی فێرکردنی نوێژ بە منداڵەکان کرد.
بزووتنەوەی بانگەوازی و گەنجایەتی کە هەموو مانگێک لە پارکێکی دیاربەکر بەرنامەیەک ڕیکدەخات لە پارکی تەمای دیاربەکر بەرنامەی ڕێکخست.