پەرلەمانتاری هودا پار: سووکایەتیکردن بە کەسێک لەبەر ئەوەی بە کوردی قسەی کردووە شتێک نییە قبول بکرێت

فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لەبارەی هێرش سەر خانەوادەیەکی باتمانی لە مێرسین ڕاگەیاند، "سووکایەتیکردن بە کەسێک لەبەر ئەوەی بە کوردی قسەی کردووە شتێک نییە قبول بکرێت."
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار ڕاگەیاند کە پەیوەندی لەگەڵ ئەو خانەوادەیەی ٨ کەسی ئەنجام داوە کە لە مێرسین لەبەر ئەوەی بە کوردی قسەیان کردووە تووشی هێرش بوونەتە و جەختی لەوە کرد کە دەبێت پرۆسەی دادوەری بە وردی بەڕێوە بچێت.
منداڵێکی ٣ مانگ لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەکرێت
دینچ لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی راگەیاند، "خانەوادەیەکی ٨ کەسی باتمانی کاتێک بۆ گەشت و سەیران دەچوونە نەوالی کیسەجیک لە شارۆچکەی چاملیایایلای مێرسین تووشی هێرشی چەتەیەک بوون کە لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل کحولیان بەکار هێنابوو. لە کاتی هێرشەکەدا لە منداڵێکی ٨ مانگەیان دا و ئافرەتێکی ٧٠ ساڵە لەبەر ئەوەی بە کوردی قسەی کرد تووشی سووکایەتی بوو. باس لەوە دەکرێت کە یەکێک لە هێرشکارەکان موختارە. لە ئێستادا گەنجێک بەهۆی خوێنبەربوونی مێشکەوە لە چاودێری چڕدایە، هەروەها منداڵێکی ٣ مانگیش لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەکرێت."
"سووکایەتیکردن بە کەسێک لەبەر ئەوەی بە کوردی قسەی کردووە شتێک نییە قبول بکرێت"
دینچ ئاماژەی بەوە کرد کە هێرشکارەکان کحولیان بەکارهێنابوو و وتی، "بە تایبەت سووکایەتیکردن بە کەسێک لەبەر ئەوەی بە کوردی قسەی کردووە شتێک نییە قبول بکرێت. بۆیە دەبێت پرۆسەی دادوەری بە وردی بەڕێوەبچێت و لەبارەی ئەو کەسانەی قسەی کین و ڕقیان بەکارهێناوە هەروەها لێپرسینەوە ئەنجام بدرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، "زیاتر لە سەدا ٣٠ی دانیشتووان کارەبای ٢٤ کاتژمێرییان هەیە و ئامانجمان بۆ ٢٠٢٦: کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان."
محەمەد یاووز جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار کە لە کاتی چارەسەری نەخۆشی سستی گورچیڵە چارەسەری بۆ دەکرا کۆچی دوای کردبوو لە ٦مین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایەکەی لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، "لەمەودوا هاوڵاتییان دەتوانن بە شێوەی ئەلیکترۆنی ناوی خۆیان بۆ فەریزەی حەج تۆمار بکەن و سبەینێ ئەو پرۆسەیە کارا دەکرێت.