لە مەلەتی لە ناو دارستان ئاگر دەرکەوت: ئاژەڵەکان لە ناوچەکە دوورخران

لە شارۆچکەی کەفەردیزی پارێزگای مەلەتی لە ناو دارستان ئاگر دەرکەوت و ئاژەڵەکان لە ناوچەکە دوورخران.
ئاگرەکە لە نزیکەی گەڕەکی تیلمۆ لە شارۆچکەی کەفەردیزی پارێزگای مەلەتی رووی دا.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی ئاگرکوژینەوە ڕەوانەی ناوچەکە کران.
لە ئەنجامی چالاکییەکانی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە ئاژەڵەکانی هاوڵاتیان لە ناوچەکە دوورخران.
هاوڵاتیان هەوڵ دەدەن هاوکاری تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.
چالاکییەکان بە شێوەی چڕ بەردەوامە بۆ رێگریکردن لە گەشتنی ئاگرەکە بە نیشتەجێگاکان.
لێکۆلینەوە لەبارەی هۆکاری دەرکەوتنی ئاگرەکە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دیاربەکر ڕاگەیەندراوێکی میدیایی بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی غەززە و ئیدانەی کردنی کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەر بەڕێوەچوو.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو ڕاگەیاند، پلەی گەرما دادەبەزێت.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی سوێرەگی پارێزگای ڕحا ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.