دۆزڤان خوالێخۆشبوو مامۆستا فەسیح گولەر لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا

خوالێخۆشبوو مامۆستا فەسیح گولەر ئەندامی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا کە گیانەکەی فیدای دۆزی ئیسلام کردبوو لە ٥مین ساڵوەگەڕی کۆچی دواییەکەی لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
٥ ساڵ بە سەر کۆچی دوایی مامۆستا فەسیح گولەر ئەندامی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا تێپەڕی کرد کە تەواوی ژیانەکەی تەڕخانی دۆزی ئیسلام کردبوو.
لە ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو مەراسیمێکی یادکردن لە سەر گۆڕەکەی لە شارۆچکەی ئاخپار (چنار)ـی پارێزگای دیاربەکر بەڕێوەچوو.
مامۆستا فەسیح گولەر بەهۆی چالاکییەکانی ئیسلامی لە دەهەی ٩٠ی ڕابردوو، لە قۆناغی ٢٨ی شوبات دەستبەسەر کرا و تووشی ئەشکەنجەکانی زۆر قورس بوو. بەهۆی ئەشکەنجەکانی کە بینیبوو تووشی سستی گورچیڵە بوو و لە قۆناغی پەتای کۆرۆنا تووشی کۆڤید-١٩ بوو و لە ١٨ی ئابی ٢٠٢ی گیانەکەی ڕادەستی خوای ڕەحمان کرد.
لە ٥مین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو لە سەر گۆڕەکەی مەراسیمێکی یادکردن بەڕێوەچوو.
بەرنامەکە بە خوێندنی قورئانی کەریم دەستیپێکرد.
"ئەو، گەنجێکی جوان بوو کە بۆ دۆزەکەی واز لە مامۆستایی هێنابوو"
عەلی بیلمەز یەکێک لە هاودۆزەکانی خوالێخۆشبوو باس لە کەسایەتی و ئەخلاقی مامۆستا فەسیح کرد.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە لە ساڵی ١٩٩٦ مامۆستا فەسیحی ناسیوە و وتی، "ئەو کات گەنجێکی ٢٥ ساڵەی خۆشئەخلاق و بەئەدەب بوو کە بۆ دۆزەکەی وازی لە مامۆستایی و بازرگانی باوکەکەی هێنا بوو. ئەو گەنجە ئەگەر ئامانجەکەی دونیا بووایە شایەد ئەمڕۆ بەڕێوبەرێکی پەروەردەیی پارێزگایەک بووایە. بەڵام وازی لە تەواوی دونیا هێنا و سەرقاڵی دەردی مسوڵمانەکان بوو و بە تەواوی دەرفەتەکانی خزمەتی بۆ ئیسلام کرد. گەنجێکی ٢٥ ساڵە کە تازە هاوسەرگیری کردووە ئەگەر بۆ دۆزی ئیسلام چەندین مانگ نەچێتە خانووکەی و منداڵ و دایک و باوکەکەی نەبینێت فیداکاریێکی گەورەیە."
"دەبێت نەوەی نوێ ئە فیداکاریانەی کە لە قۆناغەکانی دژواردا بۆ ئەم کۆمەڵگەیە ئەنجامی داوە ببینێت"
بیلمەز ئاماژەی بەوە کرد کە ژیانی تێکۆشانی خوالێخۆشبوو فەسیح بۆ نەوەکانی نوێ نموونەیەکە و وتی، "پێویستە ئەم نەوەیە لە بەهای ئەمڕۆ تێبگات و بزانێت ئەم کۆمەڵگایە چەند کەسێکی باشی لەم کۆمەڵگایەدا پەروەردە کردووە؛ دەبێت بزانن کە کەسانێک سامان و ژیانی خۆیان بۆ ئەم مەبەستە قوربانی کردووە. دەبێت نەوەی نوێ ئەو فیداکاریانەی کە لە قۆناغەکانی دژواردا بۆ ئەم کۆمەڵگەیە ئەنجامی داوە ببینێت."
بیلمەز لە بەردەوامی باس لە کەسایەتی مامۆستا فەسیح کرد و وتی، "ئێمە شاهێدین کە مامۆستا فەسیح بە ئەدەبەکەی، جەسارەتەکەی، ئەخلاقەکەی و حەیاکەی بۆ حاکیم بوونی دینی خودا چ کردووە. مامۆستا فەسیح لە ڕۆژانی کۆتایی ژیانەکەییش ئەرکەکانی بۆ ئوممەت و مرۆڤایەتی بەجێ هێناوە."
بیلمەز لە کۆتاییدا وتی، "ئەگەر لەم وڵاتە ئەم کۆمەڵگەیە نەبوایە، ئەگەر ٣٠-٤٠ ساڵ پێشتر کەسانێک وەک مامۆستا فەسیح نەبوانە، ئێستا ئەم وڵاتە لە دەستی کۆمەنیستەکاندا بوو. نە خانەوادەکەمان، نە ماڵەکەمان، نە گیانەکەمان و نەش نەوەکەمان گرنگیێکیان دەبوو. دەبێت نەوەی دەهاتوو ئاگای لەم ئەمانەتە هەبێت. ئەگەر ئەم نەوەیە خاوەنداری لەم ئەمانەتە نەکات ئەو کات ئەو ڕۆژ بۆیان دەبێتە قیامەت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شارەوانی پارتی دەم لە ناوچەی کایاپناری دیاربەکر شەوانە مزگەوتێک ڕوخاند کە لە ترساوە نەیدەواتنی بەیانی بڕوخێنێت.
لە شارۆچکەی گۆکسونی پارێزگای مەرعەش هاوڵاتیێک بۆ هێورکردنەوەی هەنگەکان بخوری سووتاند بەڵام ئاگرەکە بۆ چیمەنی وشک بڵاو بوویەوە و بووە هۆی سووتاندی ٨٠ هێکتار دارستان.
لە دیاربەکر ڕاگەیەندراوێکی میدیایی بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی غەززە و ئیدانەی کردنی کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەر بەڕێوەچوو.