شارەوانی دەم لە دیاربەکر شەوانە مزگەوتێک دەڕوخێنێت

شارەوانی پارتی دەم لە ناوچەی کایاپناری دیاربەکر شەوانە مزگەوتێک ڕوخاند کە لە ترساوە نەیدەواتنی بەیانی بڕوخێنێت.
رووداوەکە کاتژمێر ٠١:٠٠ـی شەو لە گەڕەکی تالایتەپەی ناوچەی کایاپناری دیاربەکر رووی دا. تیمەکانی شارەوانی هەوڵیان دا مزگەوتی سەعید نورسی کە بە پشتیوانی خێرخوازەکان دروست دەکرا بڕوخێنێت. بەڵام لە ئەنجامی ناڕەزایەتی هاوڵاتیان تیمەکان پێش لەوەی تەواوی مزگەوتەکە بڕوخێنن لە ناوچەکە دوور بوون.
پێشتریش شارەوانی هەدەپە هەوڵی ڕوخاندنی ٥ مزگەوت لە دیاربەکر دابوو. بەڵام ئەمجار بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ناڕەزایەتی خەڵک نەبن هەوڵیان دا شەوانە مزگەوتەکە بڕوخێنن.
بەڵام تیمەکانی شارەوانی کە لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش هاتبوون شوێنی رووداوەکە ڕووبەڕووی ناڕەزایەتی هاوڵاتیان بوون. تیمەکان کاتێک بینییان کە ئەگەری دروستبوونی گرژی هەیە پێش لەوەی ڕوخاندنەکە تەواو بکەن شوێنی رووداوەکەیان بەجێ هشت.
لە شەقامی ٦٤١ی گەڕەکی تالایپەتە لە پلانی دروستکردنی شوێنی نیشتەجێبووندا شوێن بۆ دروستکردنی مزگەوت تەڕخان نەکراوە. بۆیەوە هاوڵاتیان دەیانەوێت لەو شوێنانەی بۆ بنکەکانی کۆمەڵایەتی تەڕخان کراوە مزگەوت دروست بکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی گۆکسونی پارێزگای مەرعەش هاوڵاتیێک بۆ هێورکردنەوەی هەنگەکان بخوری سووتاند بەڵام ئاگرەکە بۆ چیمەنی وشک بڵاو بوویەوە و بووە هۆی سووتاندی ٨٠ هێکتار دارستان.
خوالێخۆشبوو مامۆستا فەسیح گولەر ئەندامی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا کە گیانەکەی فیدای دۆزی ئیسلام کردبوو لە ٥مین ساڵوەگەڕی کۆچی دواییەکەی لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
لە دیاربەکر ڕاگەیەندراوێکی میدیایی بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی غەززە و ئیدانەی کردنی کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەر بەڕێوەچوو.