دوای رووداوێکی هاتوچۆ دەرکەوت هەردوو شۆفێر بران: کوژراوێک و بریندارێک

لە شارۆچکەی جزیری پارێزگای شرنەخ لە نێوان دوو بارهەڵگر رووداوێکی هاتوچۆ رووی دا. دوای رووداوەکە دەرکەوت کە یەکێک لە شۆفێرەکان کە گیانی لەدەستداوە و ئەوەی دیکە کە بە سەختی بریندار بووە بران.
رووداوەکە دوێنی لە کاتەکانی نیوەڕۆژ لە گەڕەکی جمهوریەت لە شارۆچکەی جزیر رووی دا. بارهەڵگرێک کە لە شرنەخەوە بەرەو جزیر دەچوو لەگەڵ بارهەڵگرێکی دیکە پێکدادا و دواتر لە بەرستەکانی کە پۆلیس دانابوو کەوت.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی تەندروستی و ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
هەردوو شۆفێر کە بە سەختی بریندار بوبوون و دەرکەوت بران گواسترانەوە نەخۆشخانە.
یەکێک لە براکان لەگەڵ تەواوی هەوڵەکانی گیانی لەدەستدا و دەستنیشان کرا، ڕەوشی براکەی دیکە باشە.
سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستیپێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی گەنجایەتی و بانگەوازی کە لە وەرزی هاوین دەستی بە چالاکییەکانی ڕێکخستنی بەرنامەکانی دیدار لە پارکەکان کرد بەرنامەیەکی دیکە لە پارکی شەوکەت بەیسانئۆغلو ڕێکخست.
لە پارێزگای ئاگری ١١٧ حافیزی قورئانی کەریم کە تەواوی قورئانیان لەبەر کردبوو لە ئەنجامی مەراسیمێک ئیجازەنامەیان وەرگرت.
منداڵێکی کچ کە دوێنێ لە دیاربەکر بێ سەروشوێن بوبوو لە ناو دەریاچەیەک دۆزرایەوە کە خێنکابوو.