شەڕێکی چەکداری لە دیاربەکر: ٢ کوژراو و ٥ بریندار

لە دیاربەکر لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە نێوان دوو گروپ ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بوون.
شەڕەکە لە کاتەکانی شەو لە سەر ڕێگای فیسقایا لە گەڕەکی فەرید کۆشکی شاری دیاربەکر رووی دا.
بە پێی زانیارییەکان، دوو گروپ کە لە ناویاندا دوژمنی هەبوو لە ئۆتۆمبێلەکانیان دابەزیوە و دەستیان بە تەقەکردن لە یەکتر کردووە.
لە ئەنجامی شەڕەکەدا ٧ کەس بریندار بوون. دوای ئاگادارکردن تیمەکانی تەندروستی و پۆلیس ڕەوانەی ناوچەکە کران.
بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانە بەڵام لەگەڵ تەواوی هەوڵەکان دوو کەس لە بریندارەکان گیانیان لەدەستدا.
تیمەکانی پۆلیس دەستیان بە چالاکییەکان بۆ دەستبەسەرکردنی گومانلێکراوەکان کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەى کوردستان ڕاگەیاند، "گهشتهكانی عومڕه به ڕێگای ئاسمانی دهستپێدهكهنهوه."
لە گوندی ئوسیاقی شارۆچکەی شێروانی پارێزگای سێرت لە ئەنجامی دەرکەوتنی ئاگر لە ناو دارستان ٣٠ هێکتار دارستان سووتا.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە دیاربەکر بەرنامەیەک بە تەوەری "بۆ غەززە کۆدەبین" ڕێکخست.