گه‌شته‌كانی عومڕه به ڕێگای ئاسمانی ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەى کوردستان ڕاگەیاند، "گه‌شته‌كانی عومڕه به ڕێگای ئاسمانی ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه."
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەى کوردستان سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومڕە بە ڕێگای ئاسمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکە هاتووە، "دوای ئه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان له رۆژی ١٩/٨/٢٠٢٥ هه‌ڵویستی وه‌رگرت هه‌موو گه‌شته ئاسمانییه‌كانی عومڕه بۆ وڵاتی سعوودیه راگرت له هه‌مبه‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی عومڕه‌كارانی كوردستان له سعوودیه و دواكه‌وتنی گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌هۆی بریكاره‌كانی هێڵی ئاسمانی عیراقی.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه به‌رواری ٢٦/٨/٢٠٢٥ له دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومڕه (شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی)، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان، به ئاماده‌بوونی مامۆستا حسام ا‌لدین یونس یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری گشتی و به‌رپرسی به‌شه په‌یوه‌نداره‌كان و هۆبه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م خاوه‌ن كۆمپانیاكانی به‌رنامه فرۆش كۆبووه‌یه‌وه.
له كۆبوونهكهوهدا به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر مافی هاوڵاتیان و عومڕه كرده‌وه كه ده‌بێت به باشترین شێوه خزمه‌ت بكرێن و به ئاماده‌بووانی ڕاگه‌یاند كه نه‌دانی مافی عومڕه‌كار و دواكه‌وتنی گه‌شته‌كانیان به‌لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هێلی سووره.
(شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی)، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومڕه له كۆبوونه‌كه‌دا تیشكی خسته سه‌ر هه‌موو ورده‌كارییه‌كان و كه‌م و كوڕییه‌كان و به كۆمپانیا به‌رنامه فرۆشه‌كانی راگه‌یاند كه ده‌بێت به‌رپرسیاریه‌تی دواكه‌وتنی گه‌شته‌كان هه‌ڵبگرن به‌ڵێننامه پڕ بكه‌نه‌وه كه هه‌موو عومڕهكاران له كاتی خۆیاندا ببه‌ن و بگه‌رێننه‌وه وبه پێچه‌وانه‌وه رووبه‌رووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێری و دارایی ده‌بنه‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌كه‌دا سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی به‌رنامه فرۆش له هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌یان ٧ كۆمپانیایه ئاماده‌ییان نیشاندا و به‌ڵێننامه‌یان له دادنووس پڕكردنه‌وه كه ئه‌وان پابه‌ندی هه‌موو خاڵه‌كان ده‌بن و پابه‌ندی هه‌موو ڕێنماییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان ده‌بن.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان (شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی)، له كۆبوونه‌كه‌دا بڕیاریدا له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی به‌ڵێننامه‌كان هه‌ر ئه‌مرۆ گه‌شته‌كانی ئاسمانی بۆ عومڕه ده‌ستپێبكرێته‌وه و گه‌شته‌كان ئاسایی ببنه‌وه به‌و جۆره‌ی كه هه‌موو مافێكی عومڕهكارانیان گه‌ره‌نتی كردووه."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه م‌و جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە گوندی ئوسیاقی شارۆچکەی شێروانی پارێزگای سێرت لە ئەنجامی دەرکەوتنی ئاگر لە ناو دارستان ٣٠ هێکتار دارستان سووتا.
لە دیاربەکر لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە نێوان دوو گروپ ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بوون.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە دیاربەکر بەرنامەیەک بە تەوەری "بۆ غەززە کۆدەبین" ڕێکخست.