پەرلەمانتاری هودا پار لە هەرێمی کوردستان چەند سەردانێک ئەنجام دەدات

سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری باتمان و وتەبێژی هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر چەند سەردانێک لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دایەوە.
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری باتمان و وتەبێژی هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر کە لە هەرێمی کوردستان بوو بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی "ئاشتییە سەختەکەی تورکیا" کە لە لایەن ناوەندی لێکۆڵێنەوەی رووداو ڕێکخراوبوو چەند سەردانێک لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دایەوە.
لە ئەنجامی سەردانەکاندا رامانلی سەردانی حیزبەکانی سیاسی و کەسایەتییە ناسراوەکانی هەرێم کرد.
رامانلی لەگەڵ شاندەکەی یاوەر سەردانی نەوزاد ئەنوەر بەگ سەرۆکی هۆزی خۆشناو کرد. لە کاتی سەردانەکە باس لە چەند پرسێکی ڕۆژەڤ کرا.
"ئاشتی بناغەی چارەسەرێکی دادپەروەرانەیە بۆ پرسی کورد"
دواتر رامانلی سەردانی ئۆفیسی کاروباری نێشتیمانی پەدەکە-سە (پارتی دیموکراتی کوردستان-سوریا) کرد.
محەمەد ئیسماعیل سکرتێری پەدەکە-سە، سەعید عومەر و حاکیم بەشار ئەندامانی دەستەی کارگێڕی حیزبەکە و محەمەد شیرین ئەندامی دەستەی ناوەندی حیزبەکە پێشوازیان لە شاندەکەی هودا پار کرد.
لە میانی دیدارەکەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا سەبارەت بە بارودۆخی ئێستا و داهاتووی سوریا، پڕۆسەی نوێ کە لە تورکیا بەڕێوەدەچێت، پتەوکردنی پەیوەندییەکان، و باشترکردنی دۆخی کوردانی سوریا. رامانلی ڕایگەیاند، "ئاشتی بناغەی چارەسەرێکی دادپەروەرانەیە بۆ پرسی کورد" و باسی لەوە کرد کە حیزبەکەی ئامادەیە هەر ڕۆڵێک بگرێتە ئەستۆ کە بتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ گەیشتن بەو ئامانجە.
بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکان بریتی بوو لە "پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر"
رامانلی و شاندی یاوەری کە هاوکات سەردانی یەکگرتوویان کرد، لەلایەن دکتۆر محەمەد هاودیانی، دکتۆر لۆقمان باسکەدەری، دکتۆر فوئاد ئەحمەد، و مەغدید هەرمەزیار پێشوازیان لێ کرا. لە کاتی سەردانەکەدا ڕاوێژکاری هەمەلایەنە سەبارەت بەو پڕۆسە نوێیەی کە لە تورکیا دەستی پێکردووە، بارودۆخی سیاسی ئێستای هەرێمی کوردستان، ڕوانگەی جەماوەر بۆ ئەم پرۆسەیە، و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا ئەنجام درا.
شاندەکەی یاوەری رامانلی بریتی بوو لە حوسێن ئیمیر یاریدەدەری سەرۆکی گشتی و بەرپرسی کاروباری دەرەوە، نەسوح سەڤینیک ئەندامی دەستەی ناوەندی ڕاوێژکاری و موجاهید شیمشەک لە نوێنەرایەتی هودا پار لە هەولێر.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
جەمیل جاهید ئونسال، ڕێکخەری گشتی وەقفی یەتیمەکان، دەستپێکردنی هەڵمەتێکی هاوکاری ڕاگەیاند و تیشکی خستە سەر قەیرانی مرۆیی دوای بوومەلەرزەکەی ٦.٠ پلە لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان.
بە بۆنەی ١٥٠٠مین ساڵوەگەڕی لەدایکبوونی پێغەمبەری خودا حەزرەتی موحەممەد، وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بەرنامەیەکی مەولود ڕێکخست.
چالاکوانانی تورکیا کە بەشدارییان لە فلۆتیلای سومود کرد، ڕایانگەیاند کە ئامانجی یەکەمیان شکاندنی گەمارۆی سەر غەززەیە و جەختیان لەوە کردەوە کە ئەوان سوورن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەیان.
جەنگیز کورتاران سەرۆکی گشت وەقفی کاروانی ئومێد بە سەرنجدان بۆ قەیرانی مرۆیی ناوچەکە لە دوای بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان بە گوڕی ٦.٠، داوای کرد "پێویستە پێش هاتنی زستان هاوکاری بەپەلە، بەتایبەتی پەناگە بگەیەنرێتە ناوچەکە."