پرۆفسیۆر دکتۆر ئەرەن: دەستووری کودەتا دەتوانرێت فڕێ بدرێت و دەستوورێکی نوێ بەدی بهێنرێت

پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالرحمان ئەرەن لە میانەی بەشداری لە وۆرکشۆپی هودا پار لەبارەی دەستوور وتی، "دەستوور پاشماوەیەکی سەپێندراوی کودەتاکەی ساڵی ١٩٨٢یە، دەتوانرێت فڕێ بدرێت و دەستوورێکی نوێ بەدی بهێنرێت."
وۆرکشۆپی "گەڕان بەدوای کۆدەنگی کۆمەڵایەتی و دەستووری نوێ" کە لەلایەن بەشی مافەکانی مرۆڤ و کاروباری یاسایی هودا پار لە ئیستانبوول ڕێکخراوە بەردەوامە.
وۆرکشۆپەکە کە لە هۆتێلێکی تۆپکاپی بەڕێوەدەچێت، سێ دانیشتنی پانێڵی جیاواز پێشکەش دەکرێت، کە باس لە نەخشەڕێگاکە دەکرێت کە لە پرۆسەی دەستووری نوێدا پەیڕەو دەکرێت، خاڵە سەرەکییەکان کە دەبێت لەبەرچاو بگیرێن، هەروەها هەڵسەنگاندنی گرنگ سەبارەت بە چاوەڕوانییەکانی گشتی.
وۆرکشۆپەکە بە خوێدنی قورئان لە لایەن شێخ جەمال مورسەل دەستی پێکرد و بە وتاری کردنەوەی ئیسحاق ساغلام جێگری سەرۆکی گشتی و بەرپرسی مافی مرۆڤ و کاروباری یاسایی هودا پاردرێژەی پێدرا.
دواتر زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار وتارێکی سڵاودانەوەی پێشکەش کردەوە. دواتر دکتۆر مستەفا شەنتۆپ سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی تورکیا وتارێکی پێشکەش کرد.
دواتر دانیشتنی یەکەم دەستیپێ کرد و پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالرحمان ئەرەن وتارێک بە سەرناوی "کێشەی دەسەڵات و میتۆد لە دروستکردنی دەستوورێکی نوێدا لە ژێر ڕۆشنایی ئەزموونی تورکیا لە دروستکردنی دەستووردا" پێشکەش کرد.
عبدالرحمان ئەرەن وتی، "دەستووری ساڵی ١٨٧٦ و ١٩٢٤ لە ڕاستیدا وەک نموونەی دروستکردنی دەستوور لە چوارچێوەی نەزمی یاسایی ئاساییدا هێنراوەتەوە. بە واتایەکی تر نوێنەرایەتی دروستکردنی دەستوورێکی نوێ دەکات لە چوارچێوەی حکومەتی هەبوودا. دەستووری ساڵی ١٨٧٦ یەکەم دەستووری ئێمەیە. ئێمە دەستوور بە پێی نەزمی یاسایی ئەوکاتەی ئێستا پەسەند دەکەین و بە ڕەزامەندی سوڵتان دەیخەینە بواری جێبەجێکردنەوە. لێرەدا پەرلەمانی دامەزرێنەر نییە و هیچ شتێکی نایاسایی لەو بارەیەوە نییە. بۆیە ئەمە دروستکردنی دەستورێکە لە چوارچێوەی نەزمی ئاساییدا. زۆرترین نموونە کە لە مێژووی ئێمەدا ئاماژەی پێکراوە کە پێکهاتەیەکی نوێی دەستوورسازی هاوشێوەی ئەمڕۆیە، دەستووری ساڵی ١٩٢٤یە. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە پەرلەمانی دووەم بە پێی هەڵبژاردنی ئاسایی پێکهێنرا. وەک ئەنجوومەنی پێکهێنەر پێک نەهات. هەرچەندە پەرلەمانێکی ئاسایی بوو، بەڵام دەستووری ساڵی ١٨٧٦ و ١٩٢١ی هەڵوەشاندەوە و دەستوورێکی نوێی دەرکرد. بۆیە پەرلەمانێکی ئاسایی دەتوانێت لەسەر بنەمای دەسەڵاتی یاسادانانی خۆی دەستوورێکی نوێ دەربکات."
هەروەها وتی، "پاشان دەتوانین ئەم بڕیارەی خوارەوە بدەین. بەو پێیەی لە ئێستادا هیچ کودەتا و شەڕێک لە تورکیا نییە، و بەو پێیەی هیچ ناکۆکییەکی سەروەری نییە و بەو پێیەی ئێمە لە نەزمێکی یاساییداین، بێ گومان دەسەڵاتی داڕشتنی دەستوورێکی نوێ سەر بە پەرلەمانی نیشتمانی گەورەی ئێستای تورکیایە. بۆیە ئەزموونی ڕابردوومان ئەوەمان بۆ دەردەخات کە ئەوەی ئێستا پێویستمانە دەستوورێکی چاکسازییە و ئەم دەستوورە چاکسازییانە لەلایەن پەرلەمانی نیشتمانی گەورەی تورکیاوە لە چوارچێوەی نەزمێکی یاسایی هەبوودا دروست دەکرێن. دەستووری ساڵی ١٩٢٤ نموونەیەکی مێژووییە بۆ ئەمە. من پێم وایە ئەگەر تەنها بتوانین لەسەر ڕزگاربوون لە دەستووری سەپێندراو ڕێکبکەوین، ڕەنگە بتوانین دەستوورێکی نوێ دابڕێژین."
پرۆفسیۆر دکتۆر ئەرەن وتی، "بە واتایەکی تر لە دونیادا دوو شێوازی دەستورسازی هەیە. یان پەرلەمانی دامەزرێنەر یان پەرلەمانێکی ئاسایی دەستوورێک دادەڕێژێت و دەیخاتە بەردەم ڕای گشتی بۆ پەسەندکردنی لە ڕیفراندۆمدا و دواتر دەستوورەکە دەردەچێت. تەنانەت ڕایانگەیاندووە، 'گومانی تێدا نییە دامەزراوەیەک کە دەسەڵاتی هەموارکردنەوەی دەستووری هەیە، دەسەڵاتی داڕشتنی دەستوورێکی نوێیشی هەیە". بۆیە ئەم فۆرمولەیە بۆ دەستوورێکی نوێ دەگونجێت. ئەگەر دەستورێک دابڕێژین بە پێی ئەم شێوازە دەیکەین. پەرلەمانی گەورەی نیشتمانی تورکیا دەتوانێت دەستوورێکی نوێ دابڕێژێت. بەم شێوەیە لە ڕووی میتۆدۆلۆژییەوە هیچ کێشەیەک نییە، بەو پێیەی ئەم دەقە کە پاشماوەیەکی سەپێندراوی کودەتاکەی ساڵی ١٩٨٢یە، دەتوانرێت فڕێ بدرێت و دەستوورێکی نوێ بەدی بهێنرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پرۆفسیۆر دکتۆر ئەمیر کایا لە میانەی بەشداری لە وۆرکشۆپی هودا پار لەبارەی دەستوور وتی، "ئێوە بەخەڵکتان دەوت 'تەنها بەڕێژەی نزیکایەتیتان لەم دەوڵەتە بەهایتان هەیە' و واتان کرد کورد هەست بە بێ نرخ بکات."
دکتۆر مستەفا شەنتۆک سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی تورکیا لە میانەی بەشداری لە وۆرکشۆپی هودا پار وتی، "هەرکەسێک لە تورکیا دەژی، پێویستە خۆی لە دەستووردا ببینێتەوە، باوەڕی بەوە هەبێت کە دەستوور قسەیان لەگەڵ دەکات و بە دڵ و گیان باوەڕی پێی هەبێت."
ئیسحاق ساغلام بەرپرسی کاروباری مافەکانی مرۆڤ و کاروباری یاسایی هودا پار، لە وۆرک شۆپێکدا کە پارتەکەی ڕێکیخستبوو، وتی، "دەستوورێک کە دادپەروەری و مافەکان تێیدا زاڵ بن، دەوڵەت وەک ئامرازێک بۆ خزمەتکردنی میللەت سەیر بکرێت، و لەگەڵ بیروباوەڕ و بەهاکانی نەتەوەکەمان لە ئاشتیدا بێت، خواستی هاوبەشی ئێمەیە. دەستوورێک کە لە ئیرادەی میللەت سەرچاوەی بگرێت سروشتیترین بژاردەیە."