وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پلاتفۆڕمێکی لەژێر ناوی "قوتابخانەی ئەلیکترۆنی" راگەیاند، کە پۆرتاڵێک دەبێت و لەڕێگەی وێبسایت قوتابیان دەتوانن سەردانی بکەن.
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پلاتفۆڕمێکی لەژێر ناوی "قوتابخانەی ئەلیکترۆنی" راگەیاند، کە پۆرتاڵێک دەبێت و لەڕێگەی وێبسایتی www.ewane.krd قوتابیان دەتوانن سەردانی بکەن.
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بۆ هەر قوتابییەک کۆدێکی تایبەت دروستکراوە کە دەتوانێت لەوێوە بابەتی وانەکانی خۆی ببینێت کە لە قوتابخانە خوێندوویەتی و تۆمارکراون، هەروەها مامۆستایانیش ئەکاونتیان بۆ دروستکراوە و دەتوانن لەگەڵ قوتابییەکانیان لە پەیوەندیدا بن."
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، پرۆسەکە پرۆسەیەکی پاڵپشتیکارە (نائیلزامییە)، تیایدا مامۆستا دەتوانێت لەگەڵ قوتابی لە پەیوەندیدا بێت بەشێوەی گفتوگۆی نووسراو، ڤیدیۆ و دەنگ.
هەروەها ئالان حەمەسەعید باسی لەوە کرد کە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەگەڵ زۆربەی کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن قسە کراوە بۆئەوەی پۆرتاڵەکە بەشێوەیەکی خۆڕایی (فری) بەردەستبێت، بەشی زۆری کۆمپانیاکانیش ئامادەییان دەربڕیوە ئەو کارە بکەن.
پۆرتاڵەکە تایبەت دەبێت بە وانەکانی خوێندن لە قۆناخی یەکەمی بنەڕەتی تاوەکو قۆناخی 12ی ئامادەیی، هەروەها بۆ پەیمانگەکانیش. لە پۆرتاڵەکەدا بە چەند شێوەزار و زمانێک وانەکان تۆمارکراون، ئەوانیش شێوەزاری سۆرانی و بادینی، هەروەها بە زمانەکانی عەرەبی، ئینگلیزی، تورکمانی و سریانی.
پرۆژەکە بە هاوکاریی کۆمپانیاکانی سۆفتماکس و نەورۆز تیلیکۆم دیزاین کراوە و بەشێوەیەکی خۆبەخشانە بۆ وەزارەتی پەروەردە دروستکراوە.
وەزیری پەروەردە لە بەردەوامی داوای لە خانەوادەی قوتابیان کرد کە هانیان بدەن بۆئەوەی بتوانن سوود لە وانەکان وەربگرنو دەست نیشانی کرد، راگەیاندنی ئەم جۆرە پرۆژەیەش بۆ تەرخانکردنی خوێندنە بۆ قوتابیانی کوردستان.
سەبارەت بەوەی کە لە هەموو ماڵەکان ئامێرە زیرەکەکان بوونیان نییە، ئالان حەمەسەعید وتی، "دەزانن کە ئامێرەکان لە هەموو ماڵێک بوونیان نییە، بەڵام "ئامێرەکان لە بەشێکی باش لە ماڵەکان بوونیان هەیە، داواکارین هیچ خانەوادەیەک خۆی نەخاتە ژێر فشاری کڕینی ئامێرە زیرەکەکان"، ئەوەشی خستەڕوو، لە هەموو ماڵێک ئەگەر یەک ئامێری زیرەک بوونی هەبێت، دەکرێت هانی قوتابییەکانیان بدەن کە سوودی لێ وەرگرن و بینەر و بیسەری وانەکانیان بن."
ناوبراو پەیامێکی ئاراستەی سەرجەم قوتابیان و بە تایبەتی قوتابیانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی کرد و وتی "بەدڵنیاییەوە ساڵی خوێندنی هەموو لایەکتان پارێزراو دەبێت، هیچ وانەیەکی ١٢ی ئامادەییش ئەگەر نەخوێندرابێت داخڵ نابێت و بۆ تاقیکردنەوەکان ئەو بابەتانەی نەخوێندراون بە هیچ جۆرێک داواکراو نین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیاند، "ئەمساڵ دۆسیەی ئەمنیی کەرکووک رادەست ناکرێتەوە."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "دەبێت تەواوی مرۆڤەکانی کە نەبوونەتە ئەسیری سەهیۆنیزم لە دژی جینۆساید بوەستن و دەنگیان بەرز بکەن."
شاهزادە دەمیر پەرلەمانتاری عەنتاب و سکرتێری گشتیی هودا پار وتی، "لە وڵاتەکەمان زیاتر لە ٢٠ ملیۆن کورد دەژی بەڵام تەنها ١٠ مامۆستا بۆ وانەی بژاردەی کوردی دامەزراوە."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیاند، "تا کاتێک پرسی فەلەستین چارەسەر نەکرێت مومکین نییە کێشەکانی جوگرافیای ئیسلام چارەسەر بکرێن. دەبێت کۆتایی بە بوونی رژێمی داگیرکەر و هێزەکانی ئەمریکا و رۆژئاوا لە جوگرافیای ئیسلام بهێنرێت."