هودا پار: دەبێت کارتی بژاردەی سەربازی لە دژی هەنگاوی نیشتەجێکردنی داگیرکەران بخرێتە سەر مێزەکە

یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار وتی، "ئاگربەستێکی هەمیشەیی و دادپەروەرانە تەنیا بە گەرەنتی ڕوون و کۆنکرێتی وڵاتانی گەرەنتیکار مومکین دەبێت."
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار لە راگەیەندراوی هەفتانەی حیزبەکەی لەبارەی ڕۆژەڤ باس لە چەند پرسێکی گرنگی ڕۆژەڤی ناوخۆی و دەرەوە کرد.
ئەمیرئۆغلو لە راگەیەندراوی ڕۆژەڤی دەرەوە باس لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە و کۆتاییهێنانی گەماڕۆی سەر سوریا لە لایەن ئەمریکا کرد.
"ئاگربەستێکی هەمیشەیی و دادپەروەرانە تەنیا بە گەرەنتی ڕوون و کۆنکرێتی وڵاتانی گەرەنتیکار مومکین دەبێت"
ئەمیرئۆغلو لەبارەی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی و هەوڵەکانی جێبەجێکردنی ئاگربەست وتی، "رژێمی سەهیۆنی پێشتریش لە قۆناغەکانی ئاگربەستدا دوای وەرگرتنی ئەسیرەکان ئاگربەستی پێشێڵ کردووە و دانوستانەکانی سەبارەت بە کشانەوەی هەمیشەیی تێکداوە. ئەمڕۆ هەمان سیناریۆ دووبارە دەبێتەوە. ئەمریکای کە گوایە ناوبژوانە جارێکی دیکە هەوڵی داوە لایەنی فەلەستینی ناچار بکات کە سەپانەکانی رژێمی سەهیۆنی قبول بکات. ئەم هەڵوێستە بە واتای بەردەوامبوونی داگیرکارییە نەک ئاشتی. دەبێت کەرەنتیکارانی لایەنی فەلەستین ئیتر بێ دەنگ نەبن و بەرپرسیارێتیێکی مێژوویی بە ئەستۆ بگرن. ئاگربەستێکی هەمیشەیی و دادپەروەرانە تەنیا بە گەرەنتی ڕوون و کۆنکرێتی وڵاتانی گەرەنتیکار مومکین دەبێت."
"دەبێت کارتی بژاردەی سەربازی لە دژی هەنگاوی نیشتەجێکردنی داگیرکەران بخرێتە سەر مێزەکە"
ئەمیرئۆغلو لە بەردەوامی ئاماژەی بە راگەیەندراوی کۆتایی دادگای غەززە کرد کە لە زانکۆی نێودەوڵەتی سارایەڤۆ لە پایتەختی بۆسنا هەرسەک دامەرزابوو و وتی، "داوای سەپاندنی گەماڕۆی سەربازی بە سەر رژێمی سەهیۆنی و دادگایی کردنی رژێمی سەهیۆنی لە راگەیەندراوەکە دەبێت هەرچی زووە جێبەجێ بکرێت. گۆشەگیرکردنی رژێمی سەهیۆنی لە مەیدانی نێودەوڵەتی و بڕینی پشتگری لۆجیستیک قۆناغی ئاگربەست لە غەززە خێراتر دەکات و باجی داراییەکەی بە سەر داگیرکاری زیاتر دەکات. چونکە رژێمی سەهیۆنی نە یاسا نێودەوڵەتییەکان نەش رێککەوتنەکانی کە واژۆی کردووە ناناسێت. پەسەندکردنی دروستکردنی ٢٢ شوێنی نیشتەجێبوونی نوێ بۆ داگیرکەران لە کەناری ڕۆژئاوا نمونەی کۆتایی ئەمەیە. ئەم داگیرکارییە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بە شێوەی ئاشکرایە نایاساییە. کارتی بژاردەی سەربازی لە دژی هەنگاوی نیشتەجێکردنی داگیرکەران کە دان بەوەدا دەنرێت کە بۆ پێشگرتن لە دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی ئەنجام دەدرێت، لەسەر مێز دابنرێت و جیهانی ئیسلامی یەکگرتوو بێت و ئیرادەیەکی بەهێز نیشان بدات."
کۆتایی هێنانی ئەمریکا بە گەماڕۆکانی کە سەر سوریا سەپاندبوو
ئەمیرئۆغلو لە بەردەوامی باس لە بڕیاری ئەمریکا بۆ سووککردنەوەی گەماڕۆکانی سەر سوریا کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هەوڵە هەوڵێکی نیازپاکانە نییە و هیشتا ئەو خوێنانەی ئەمریکا لە جوگرافیای ئیسلام ڕژتووە لە بیر نەچووە.
ئەمیرئۆغلو جەختی لەوە کرد کە ئەمریکا ئابووری بۆ ئامانجەکانی سیاسی بەکار دەهێنێت نەک ئامانجەکانی مرۆڤدۆستانە و وتی، "بۆیە پێویستە جیهانی عەرەبی بەدوای خۆشگوزەرانی و سەقامگیریدا بگەڕێت نەک بە هاوکاری لەگەڵ ئەمریکای ئیمپریالیست، بەڵکو بە ئیرادەی گەلەکەی خۆی و بە هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی. دەبێت وڵاتانی کەنداو کە دەوڵەمەندن بە نەوت، لەبری ئەوەی سەرچاوە و سەرمایەکانیان ببەخشن بە ڕۆژئاوا، بۆ یارمەتیدانی گەلانی شەڕلێدراو بۆ چاکبوونەوە و بنیاتنانی ئابوورییەکی بەهێزی ناوچەیی بەکاریان بهێنن. رێگای سەقامگیری و ئاشتی راستەقینە لە رێگەی وابەستەیی دەرەکییەوە نییە، بەڵکو لە رێگەی هاوپشتی ناوچەیی و گەشەسەندنی دادپەروەرانە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار سەردانی فاتیح ئەرباکان سەرۆکی گشتی پارتی دووبارە رەفاه کرد.
شاهزادە دەمیر پەرلەمانتاری عەنتاب و جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر قسەکانی ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی گشتی جەهەپە لەبارەی ئیسلام و وتی، جەهەپە هیچ کات واز لە سیاسەتی بوختان و ڕەشکردن ناهێنێت.
شاهزادە دەمیر پەرلەمانتاری عەنتاب و جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار لەبارەی غەززە وتی، "ئەم رووداوە جارێکی دیکە نیشان داوە، ئێمە لە یەکێتیێکی ئیسلامی بێ بەشین کە لە سەرانسەری دونیا مافی مسوڵمانە ستەملێکراوەکان بپارێزێت."