پەرلەمانتاری هودا پار: پرۆسەی "تورکیای بێ تیرۆر" وەک دەرفەتێکی مێژوویی هەڵدەسەنگێنین کە دەبێت پشتگری لێبکرێت

سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار وتی، "پرۆسەی "تورکیای بێ تیرۆر" وەک دەرفەتێکی مێژوویی هەڵدەسەنگێنین کە دەبێت پشتگری لێبکرێت. ئێمە وەک هودا پار پشتگری لە هەموو جۆرە هەوڵێک بۆ دامەزراندنی برایەتی دەکەین."
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری باتمان و وتەبێژی هودا پار لە پەرلەمانی تورکیا کۆنفڕانسێکی میدیایی رێکخست و باس لە پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە کرد کە وەک "تورکیای بێ تیرۆر" ناو دەبرێت.
"بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە دەبێت لە هەڵەکانی رابردوو پەند بگیرێت"
رامانلی ئاماژەی بەوە کرد کە تورکیا زیاتر لە ٤٠ ساڵە بەهۆی توندوتیژی زۆر ئازاری بینیوە و وتی، "ئێمە وەک هودا پار هەر لە سەرەتاوە پرۆسەی 'تورکیای بێ تیرۆر' وەک دەرفەتێکی مێژوویی گرنگ، بەنرخ کە دەبێت پشتگری لێبکرێت هەڵدەسەنگێنین. بە پێداگری جەختمان لەوە کرد کە بۆ سەرکەوەتنی ئەم پرۆسەیە دەبێت لە هەڵەکانی رابردوو پەند بگیرێت و هەنگاوەکانی پێداگرانە بە شێوەیەکی دڵسۆزانە بهاوێژرێت."
"هەڵوێستی ئاژاوەگەڕانەی رژێمی تیرۆری سەهیۆنی لە ناوچەکە ئەوەندە خەتەرناکە دەتوانێت پرۆسەکە پەکبخات"
رامانلی هەنگاوەکانی هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوەکەی وەک 'قۆناغێکی گرینگ' وەسف کرد و وتی، "زمانی هەڕەشەدار، گرژییە ناوچەییەکان و دەسوەردانی دەرەکی ئەوەندە خەتەرناکن کە دەتوانێت پرۆسەکە تێکببات. گەشەپێدانەکانی سوریا و هەڵوێستی ئاژاوەگەڕانەی رژێمی تیرۆری سەهیۆنی لە ناوچەکە ئەوەندە خەتەرناکە دەتوانێت پرۆسەکە پەکبخات."
"بۆ دامەزراندنی ئاشتی ئامادەیین هەموو جۆرە بەرپرسیارێتی بە ئەستۆ بگرین"
رامانلی بانگێشتی هەموو لایەنە سیاسیەکان کرد کە بەرپرسیارێتی بە ئەستۆ بگرن و ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێت بەشداری لە ئەنجومەنەکەی بڕیارە لە پەرلەمان دامەزرێت و دواتر وتی:
"دەبێت بزانرێت؛ بێ دەنگکردنی چەکەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر زەمینی سیاسەت داوای هاوبەشی هەموو گەلەکەمانە. ئێمە وەک هودا پار بۆ دامەزراندنی برایەتی و ئاشتی ناوخۆیی ئامادەیین هەموو جۆرە بەرپرسیارێتی و ئەرکێک لە ئەستۆ بگرین و پشتگری لە هەوڵەکانی چاککەر بکەین. دەبێت ئیتر لە شوێنی توندوتیژی دادپەروەری و لە شوێنی شەڕ زمانی چارەسەری زاڵ بێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەو کۆمسیۆنەی کە هاوتەریب لەگەڵ ئامانجی "تورکیای بێ تیرۆر" لە پەرلەمان دامەزرا، قسەی کرد و بۆچوونی حیزبەکەی سەبارەت بە پرۆسەکە دەربڕی.
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار راگەیاند کە دەبێت لە بارەی غەززە هەنگاوی کۆنکرێت بهاوێژرێت.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب وتی، "دەبێت وڵاتانی ئیسلام لە دژی سەهیۆنیزم وێنەی یەکگرتن پێشان بدەن و هەروەها گرتنەبەری ڕێوشوێنی سەربازی لەدژی سەهیۆنیزم بۆ وڵاتانی ئیسلامی پێویستییەکە."