زانایانی جیهانی بەهۆی هێرش بۆ سەر پیرۆزیەکان لە ئیستانبوول کۆبوونەوە

لە کۆبوونەوەکەدا کە لەلایەن یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان و رێکخراوە ئیسلامییەکان لە تورکیا رێکخرابوو، باس لە هێرشکردنە سەر پیرۆزیەکان کرا.
کۆبوونەوەکە کە لە ئیستانبوول بەڕێوەچوو، بە میوانداری کۆمەڵەی نێودەوڵەتی زانایانی موسڵمان (UMAD)، و ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان، د. عەلی قەرەداغی، یاریدەدەری یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان عیسام بەشیر، سەرۆکی شاندی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی لە پێغەمبەرمان د. محەمەد سەغیر یاریدەدەری سەرۆکی گشتی إتحاد العلماء سوعاد یاشاسین سەرۆکی UMAD عەبدولوەهاب ئەکینجی بەشداری کرد.
لەو دیدارەدا کە بیرمەندان و پەرلەمانتاران و بانگهێشتکراوان و ڕابەرانی بیروڕا و هەروەها زانایانی ئیسلامی ئامادەی بوون؛ تەوەرەکانی وەک دووبارەبوونەوەی سوکایەتی بە مسوڵمانان و پیرۆزییەکانی ئیسلام، سووتاندنی قورئان لە سوێد، وێنەکێشانی سوکایەتیپێکەر بە پێغەمبەر (درودی خودا لە سەر بێت) لە دانیمارک و فەرەنسا، پیسکردنی مزگەوتی ئەقسا لە فەلەستین، کوشتنی بێتاوانەکان، وێرانکردنی ماڵەکانیان و پرسی فەلەستین تاوتوێ کران.
لە دیدارەکەدا سەرنج راکێشرا کە چۆن ئوممەتی ئیسلامی بە کەڵک وەرگرتن لە شێوازی ئابووری، دیپلۆماسی، یاسایی، نێودەوڵەتی، دادوەری و میدیایی دەتوانێت بەرەنگاری هێرشەکان بکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئێران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەنجامدانی خولی چوارەمی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە ١١ی ئایار لە عومان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
خەڵکی یەمەن لە شاری سەعدە لە باکووری وڵات خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان لە ژێر دروشمی "ئێمە ئەمریکامان تێکشکاند و ئیسڕائیل دەشکێنین" ئەنجامدا و جەختیان لە پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ گەلی فەلەستین کردەوە.
فڕۆکەیەکی بچووکی ئەمبولانس کە شەش کەسی تێدابوو، لەکاتی ڕێگادا لە ناوەڕاستەوە بەرەو باکووری شیلی کەوتە خوارەوە و هەموو سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە لە یەمەنەوە مووشەک ئاراستەی خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین کراوە.