لە پێش باڵیۆزخانەی تورکیا لە دانمارک هێرش کرایە سەر قورئانی کەریم

لە وڵاتی دانمارک لە پێش باڵیۆزخانەی تورکیا لە شاری کۆپەنهانگی پایتەختی وڵات هێرش کرایە سەر قورئانی کەریم.
هێرش بۆ سەر قورئانی پیرۆز لە وڵاتانی رۆژئاوایی بە تایبەت سوێد و دانمارک بەردەوامە. لە پێش باڵیۆزخانەی تورکیا لە کۆپەنهاگ گروپێک دروشمی سووکایەتیان بە ئیسلام دایەوە و دواتر قورئانی پیرۆزیان سووتاند و بانگێشتی بایکۆت کردنی کاڵاکانی تورکیایان کردەوە.
هێرشەکە لە ژێر پاراستنی پۆلیس ئەنجام درا. لە وڵاتانی سوێد و دانمارک هێرش بۆ سەر قورئانی کەریم لە زیادبووندایە و رێگەدان بەو هێرشانە دەبێتە هۆی ناڕەزایەتی لە جوگرافیای ئیسلام.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەردا زیاتر لە ٢٠ هەزار منداڵ و ١٢ هەزار و ٥٠٠ ئافرەت شەهید بوون. هەروەها کارمەندانی چاودێری تەندروستی و ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی شارەوانییەکان لە هێرشەکاندا کرانە ئامانج.
لە وڵاتی سوودان لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی زێڕ لانیکەم ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٢٠ کەسیش لە ژێر کانە ڕوخاوەکەدا گیریان خواردووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هێرشی کردە سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی قودس و لانیکەم ١٦ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
ئازەربایجان ڕێگەی بە نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا دا کە لە گەشتەکەی بۆ دەرەوەی وڵات ئاسمانی ئازەربایجان بەکاربهێنێت.