لە قەرەباغ تەقینەوەیەک رووی دا: ٢ سەربازی ئازەربایجان کوژران

لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک کە لە لایەن هێزەکانی نایاسایی ئەرمەنی لە قەرەباغ دانرابوو ٢ سەربازی ئازەربایجان گیانیان لە دەست دا و سەربازێکیش بریندار بوو.
بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی ئازەربایجان، تەقینەوەکە دوێنێ کاتژمێر ١٧:٣٥ (١٦:٣٥ی کوردستان) رووی دا.
لە کاتی دەربازبوونی ئۆتۆمبێلێکی سوپای ئازەربایجان مینێک کە لە لایەن هێزەکانی ئەرمینیا دانرابوو تەقیەوە.
لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ٢ سەربازی ئازەربایجان گیانیان لە دەست دا و سەربازێکیش بریندار بوو. دەست نیشان کرا، مەترسیێکی گیانی سەربازە بریندارەکە نییە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی تەندروستی غەززە راگەیاند، بەهۆی شەڕی جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر نزیکەی هەزار و ٥٠٠ فەلەستینی هێزی بیناییان لەدەستداوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٨٢٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٥٥٤ کەس.
لە شاری سوماتاری باکووری وڵاتی ئەندەنۆسیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦ رووی دا.
لە شاری فرانکفورتی وڵاتی ئەلمانیا خۆپیشاندانی پشتیوانی لە غەززە و ئیدانەکردنی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەڕێوەچوو.